ڕۆژی هه ینی ٢٠ تشرینی یه که م له ئیستانبوڵ وه زیری سامانه سروشتیه کانی حکومه تی هه رێم له پێشکه ش کردنی ووتارێکی ووتی: به رهه م هێنانی غاز له کوردستان بۆ به به کار هێنانی ناووخۆ پێشڤه چوونێکی باشی به خۆوه بینیوه و جگه له وه ش ده توانین له ماوه ی چوات بۆ پێنج ساڵی تر٢٠ ملیون مه تر سێجا غاز هه نارده بکه ین.

 ئاشتی هه ورامه هه روه ها ووتی حکومه تی هه رێمی کوردستان له ماوه ی ٩ مانگی ڕابردوو خه ریکی کۆتایی هێنان به پرۆژه یێکی غاز بو که به هاوکاری و کار کردن له کردن له گه ل کۆمپانیاکانی ئیسپانی و تورکی بۆ په ره پێدانی غاز و هه روه ها هه نارده کردنی بۆ تورکیا و ئه ورووپا.

هه روه ها له درێژه ی ووته کانی دا ووتی پرۆژه که زۆر باش به ڕێوه ده چێت و کۆمه ڵگای نێوده وڵه تی سه باره ت به هه نارده کردنی غاز هانده رمانن.

ئاشتی هه ورامی ووتی: فرۆشتنی نه وتی هه رێم بۆ دابین کردنی موچه ی پێشمه رگه و هێزه ئه منیه کان بۆ ڕووبه ڕوو بونه وه ی شه ڕی تیرۆریستانی داعش کارێکی زۆر گرنگ و پێویست بوو. هه ورامی داوای له کۆمه لگه ی نێوده وڵه تی کرد ڕاسته وخۆ هاوکاره هه رێم بکه ن و پێداویستی و تێچووی هیزه کانی پێشمه رگه بۆ شه رکردن له دژی داعش دابین بکه ن. 

ئێمه له نیوه ی یه که می ئه وساڵ توشی باروودۆخێکی گران بوین له به ر ئه وه ی به غدا له جیاتی ٧ میلیارد ته نها ٢ میلیارد دۆلاری له داهاتی نه وتی بۆ کوردستان نارد. بۆیێ پێویست بوو نه وتی خۆمان به خۆمان بفرۆشین.

به و بڕه پاره ی که به غدا له نیوه ی یه که می ئه وساڵ ناردی،موچه ی نزیکه ی ١.٤ملیون کارمه ندی حکومه ت و بۆ ٣ تا ٤ مانگمان پێ نه درا. به ڵام به فرۆشتنی نه وت به شێوه ی ڕاسته وخۆ، حکومه تی هه ریم دوو ئه وه ندی به غدا داهات به ده ست ده هێنێت.هه رله به ر ئه وه ش بووه که له و کاته ی به خۆمان نه وت ده فرۆشین هه رنه بێت توانیومانه به رده وامی به پێدانی موچه ی کارمه ندانی حکومه ت بده ین هه رچه نده مووچه ی چه ند مانگ ماوه بیده ین به ڵآم له باروودۆخێکی باشتە داین.

پاڵویزی پێشووی ئه مه ریکا ووتی قه یرانی ئابوری حکومه تی هه رێمی کوردستان کاریگه ری ده بێت له سه ر شه ڕی دژ به داعش و زۆر ڕوون و ئاشکرایه که حکومه تی فیدڕاڵ ناتوانێت ئه وه نده داهاته ی که حکومه تی هه رێمی کردستان له فرۆشتنی نه وت به ده ستی ده هێنێت بیداته هه رێم.

تۆنی هایورد به ڕێه به ری کۆمپانیای گه نه ل ئێنێرژی ووتی:هه نارده کردنی غاز به ڕێژه یێکی زۆر زیاتر ستراتیژیتر ده بێت له نه وت بۆ هه رێم. هه روه ها ووتی به پێشبینی من له ده سپێکی ساڵی ٢٠٢٠ کوردستان ده توانێت ساڵآنه ٢٠ ملیارد مه تر سێجا غاز له هه رێمی کوردستان بۆبازاڕه کانی تورکیا و ئه وروپا هه نارده بکات. ئه م هه نگاوه به ته واوی گۆڕانگاری له په یوه ندیه کانی تورکیا و هه رێمی کوردستان دروست ده کات.

ئالبێرتۆ گالیسیا به ڕێوه به ری ئابوری کۆمپانیای رێپسۆل ووتی: له و کێڵگه یه ی که کۆمپانیای ڕێپسۆل کاری تێدا ده کات، کۆمپانیاکه یان زۆر له نزیکه وه له گه ڵ وه زاره تی سامانه سروشتیه کان کارله سه ر په ره پێدانی یه ده کی غاز ده کات. خواستی ئه وروپا پاراستنی ئاسایشی ووزه و هه روه ها گه ڕان به دوای یه ده کی نوێی غازه، که هه رێمی کوردستان ده توانێت دابینی بکات.

ئاشتی هه ورامی ستایشی ئه و کۆمپانیا نه وتیه  نێوده وڵه تیانه ی کرد که له و کاته هه ستیاره که کوردستان تێدایه تێپه ڕ ده بێت، پابه ند بوون به ئیلتزامه کانیان. دواتر باڵیوز خه لیلزاد ووتی : بۆ ئه وه ی به رده وام بن له به رهه م هێنانی نه وت، گرنگه کۆمپانیا کانی نێوده وڵه تی به به رده وامی تێچووه کانیان پێ بدرێت.

له میانه ی ئه م کۆڕبه دنه دا که به ئاماده بوونی زۆرێک له سه رۆکی ووڵآتان به ڕێوه چوو، وه زیری سامانه سروشتیه کان چاوی که وت به هه ریه که له  وه زیری ده ره وه ی تورکیا فه ره یدون سینجۆرئوغلۆ، ئامۆچ هوستن، وه ڤدی تایبه تی جون کیری بۆ کاروباری ووزه، باڵویزی ئه مریکا له عێراق ستیوارت جونز و هه روه ها پارێزگار جون هونستمان به ڕێوه به ری ئه نجومه نی ئاتلانتیک.

Wezir Ashti Hawrami

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.