هەولێر - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تەواوی بانگەشە و ووتەکانی د. عیزەت سابیر، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، رەت دەکاتەوە کە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری میللەت پرێس لە بەرواری ١٠/٤ دا  ووتبووی کە گوایا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە مەبەستی سیاسی ٣ ملیار دۆلاری لە ناو بانکێکدا هەڵگرتووە و نایدات بە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە. 

بێگومان لێدوانەکانی ئەم پەرلەمانتارە بەڕێزە بێ بنەمان و خەیاڵێکی پەتین و زیان دەگەیەنن بە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. بەپێی رێکارە یاساییەکان بەڕێزیان دەبوایە داوای زانیاری لە وەزارەتمان بکردایە پێش ئەوەی لێدوانی چەواشەکارانە بڵاو بکاتەوە.  

هەر بڕە پارەیەک کە وەرگیراوە و گەیشتووەتە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی، کە لە خشتەی هاوپێچ بە ووردی روونکراوەتەوە، ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە و هەماهەنگیی تەواو هەیە لەنێوان هەردوو وەزارەتەکەدا بۆ رێکخستن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، داوا لە بەڕێز د. عیزەت سابیر دەکەین کە دەستبەجێ داوای لێبووردن بکات یاخود دەبێت بەڵگەی پێوست بخاتە روو لەسەر ئەو ژمارە هەڵەیەی کە بڵاوی کردووەتەوە.  

ئەگەر ئەمانەی نەکرد، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دوو دڵ نابێت لە تۆمارکردنی داوای یاسایی دژی ئەو پەرلەمانتارە.

هاوپێچ کورتەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانە بۆ مانگەکانی (حوزەیران تا ئەیلول)ی ٢٠١٥ و هەروەها خشتەی بڕە پارەکانە کە وەرگیراوە لە هەناردەی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، و دەری دەخات کە بەڕێز د. عیزەت سابیر بەمەبەست ژمارەی هەڵەی بڵاوکردووەتەوە تەنها بۆ چەواشەکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان.  

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ووردەکاری پارەی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و بڕەکانی هەناردەی نەوت.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.