بۆڕی گواستنه وه ی نه وتی هه ریمی کوردستان بۆ به نده ری جیهان له ووڵآتی تورکیا له به رواری ٢٧ ته موزه وه ڕوبه ڕوی  چه ندین دزی و هێرشی یه ک له دوای یه ک بوته وه.ئه م هێرشانه بونه هۆی وه ستاندی هه نارده کردنی نه وت بۆ به نده ری جیهان.

بۆڕی گواستنه وه ی نه وتی هه رێمی کوردستان که سه رچاوه ی سه ره کی داهاتی حکومه تی هه ریمی کودستانه بۆ پێدانی موچه ی خه لک وه  له هه مان کاتدا یارمه تیده رێکی گرنگه بۆ ئه وه ی ڕوبه ڕوی  ئه و نه هامه تیانه ببێته وه که ئێستا به ره نگاری هه رێمی کوردستان بۆته وه.

له کاتێکدا هه رێمی کردستان ڕوبه ڕوی مه ترسیێکی وه کو ده وله تی ئیسلامی تیرۆریستی، بڕینی بودجه له لایه ن حکومه تی فیدراڵ و هه روه ها هاتنی نزیکه ی ١،٨٠٠،٠٠٠ هه زار ئاواره ی رۆژئاوای کوردستان وئاواره ناوخۆییه کانی عێراق بۆته وه، ئه م دزی وهێرشه به رده وامانه بۆ سه ر بۆڕی گواسته وه ی نه وتی هه رێمی کوردستان له و کاته دا ته نها بۆ لێدان و زیان گه یاندنه به ئابوری و ئاسایشی هه رێمی کوردستان.

ئه م خرابکاریه نوێیانه ی که  له ناو تۆرکیا کراونه ته سه ت بۆڕی گواستنه وه ی نه وتی هه ریم ، بڕی $٢٥٠ ملیوون دۆلار زیانی به حکومه تی هه رێم گه یاندووه،  ئه م بڕه پاره یه ده کاته موچه ی مانگانه ی ته واوی هێزه کانی ئاسایش ، ناوخۆ وه هه ر وه ها پێشمه رگه قاره مانه کانمان که بۆ پاراستنی خه لکی کوردستان و عێراق له سه نگه ره کانی ڕووبه ڕووبونه ی دژ به تیرۆریستان دان.

له م هێرشانه دا تورکیا زیانێکی که می به ر ده که وێت که ئه ویش گواستنه وه ی نه وتی هه رێمه بۆ به نده ری جیهان، بویه له کۆی زه ره ر و زیانه کانی ئه م هێرشانه ٩٩٪  بارگرانی بۆ حکومه تی کوردستان و خه لکه که ی دروست ده کات. وه زاره تی سامانه سروشتیه کان ئه م هێرشه نه زان و بێ مه سئولیه تانه که کراونه ته سه رئاسایش و گوزه رانی خه لکی کوردستان ئیدانه ده کات. داوا له وانه ده کات که له م کاره تێوه گلاون، به زووترین کات ئه م کارانه ڕابگرن.  ئه م کارانه تانه ته نها خزمه ت به دوژمنانی کورد ده کات. 

خرابکاران و هاوکاره کانیان بونه ته هۆی دروست کردنی بارگرانی زیاتر بۆ ژیانی خه لک و ئه م کاره یان له لایه ن خه لکی کوردستان به تاوان هه ژمار ده کرێت.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.