٢٠١٥/٥/٦

هەولێر - حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردن بۆ مانگی نیسانی ٢٠١٥ بڵاو دەکاتەوە. ئەم راپۆرتە پڕ ووردەکاریە، کورتەیەک سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە رێگەی هێڵی بۆری کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا دەخاتەڕوو.

لە مانگی نیساندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان (16,878,985) بەرمیلی لە نەوتی خاو (واتە تێكڕا 562,633  بەرمیلی رۆژانە)ی لە رێی هێڵی بۆری کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جیهان کردووە لە تورکیا.

لەم بڕە، کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە12,457,371  بەرمیل (واتە بە تێکڕای 415,246  بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە، لە کاتێکدا کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە4,421,614   بەرمیل ( واتە تێکڕا بە 147,387  بەرمیلی رۆژانە) بەشدار بوون.

لە کۆتایی مانگی نیساندا، ئاستی کۆگاکانی ئەمبارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهان لە 1,182,094 بەرمیلدا بووە، کە هەمووی رادەستی سومۆ کراوە وەک بەشێک لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیساندا.

لە نیساندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 16,026,290  بەرمیل (واتە تێكڕای 534,210  بەرمیلی رۆژانە، بەو 1,182,094 بەرمیلەشەوە کە لەسەرەوە باس کرا، رادەستی سۆمۆ کردووە.  

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە 2015/1/23 دا لەنێوان وەزیری سامانە سروشتیەکان و وەزیری نەوتی فیدراڵدا رێکەوتنی لەبارەوە کرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی پیشاندا کە لە نیسانی ئەمساڵدا تێکڕای 468,000 بەرمیلی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات. لە راستیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕەی بە تێکڕای 66,210 بەرمیلی رۆژانە تێپەڕاندووە.

بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، ماوەی 22 کاتژمێر کاتی لەکارکەوتن هەبووە لە هێڵی بۆری هەناردەکردندا لە مانگی نیساندا. بە رەچاوکردنی ئەم لەکارکەوتنانە ، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای 551,047 بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر رێگەی خۆی ماوەتەوە بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بەپێی بودجەی فیدراڵی 2015 و خۆشحاڵە بەوەی کە بڕەکانی هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم، کە لە ئێستاوە ئاستی خۆی تۆمارکردووە، بەردەوام لە زیادبووندان.

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.