هەولێر - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاوکردنەوەی چواره م راپۆرتی مانگانەی خۆی رادەگەیەنێت، کە چالاکیەکانی مانگی  یەکی  ساڵی ٢٠١٤ لەخۆ دەگرێت.

راپۆرتەکە دوا زانیاری سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان و پاڵاوتنی ناوخۆیی و بەکاربردن و چالاکی بیرە نەوتەکان و ژمارە و نەخشەی سەکۆکانی هەڵکەندنی نەوت و ژمارەکانی دامەزراندن و دوایین زانیاری سەبارەت بە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەخۆ دەگرێت.

ئەم راپۆرتە مانگانەیە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە شەفافیەتەوە. هەموو راپۆرتەکان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی لەسەر پێگەی وەزارەت www.mnr.krg.org دادەنرێن . وێنەی چاپکراوی راپۆرتەکانیش بەردەست دەخرێن. بۆ بینینی ووردەکاری راپۆرتەکە بە کوردی، کلیک لێرە بکە.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.