هەولێر، هەرێمی کوردستان - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر رێنمایی نوێ بۆ فرۆشتنی سووتەمەنی لە ویستگە ئەهلیەکانی پارێزگای هەولێر دەردەکەن. ئەم پرۆسەیە بە قازانجی بەکاربەر دەگەڕێتەوە وجۆری سووتەمەنی ستاندارد و یەکخراو لە هەولێر دابین دەکات و یارمەتی پاراستنی ژینگەی کورستان دەدات.

لە بەرواری 2013/08/25 ەوە، ویستگە ئەهلیەکانی سووتەمەنی لە پارێزگای هەولێر رێگەیان پێدەدرێت تەنها ئەو سووتەمەنیە بفرۆشن کە وەک ستانداردی بێجی بەرهەمدەهێنرێت. جۆرەکانی تری سووتەمەنی لەو بەروارەوە رێگەپێدراو نابن بۆ فرۆشتن.

پاش لێكۆڵینەوەیەکی گشتگیر، وەزارەت گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە جۆرەکانی تری سووتەمەنی، کە وەک "سوپەر و موحەسەن" لەبازاڕدایە، بە نرخێکی گرانتر لە نرخی سووتەمەنی بێجی فرۆشراوە بەڵام هەمان کوالیتی یان زۆرجار کوالیتیەکی نزمتری هەبووە، و ماددەی ناپێویست و تەنانەت زەرەرمەندیشی تێدابووە. ئەم جۆرە هیچ سوودێکی زیادەی بۆ بەکاربەر تێدا نەبووە و تەنانەت پێدەچێت زیان بەخشیش بووبێت بۆ ئۆتۆمبیل و ژینگە.

بەنزینی بێجی بە نرخی ٨٥٠ – ٩٥٠ دیناری عێراقی بۆ هەر لیترێک لەلایەن ویستگە ئەهلیەکانەوە فرۆشراوە، و لە وێستگە حکومیەکاندا بە نرخی ٥٠٠ دیناری عێراقی لە رێی پسوڵەی سووتەمەنیەوە فرۆشراوە. لەمەودوا هەموو سووتەمەنیەک بە یەکخراوی بە نرخی ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت لە ویستگە حکومی و ئەهلیەکانیشدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان تاکە دابینکەر دەبێت بۆ هەموو وێستگەکان لە هەرێمی کوردستاندا.  

وەزارەت چاوەڕوان دەکات بەم زووانە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش پەیڕەوی ئەم رێنماییە نوێیانە بکەن لەپێناوی ئەوەی هەموو بەکاربەران سوودمەند بن لە جۆر و نرخێکی سووتەمەنی ستاندارد و یەکخراو لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.  

هەرێمی کوردستان دوو پاڵاوگەی سەرەکی هەیە لە بازیان و کەڵەک. لەمەودوا کوردستان زیاتر پشت بەخۆی دەبەستێت لە سووتەمەنیدا کاتێک دەزگای نوێی پاڵاوتنی بەنزین لەم کارگانەدا دێنە ئاراوە.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.