مۆڵەتەکانی کارکردن و ژێرخانی ووزە
نەخشەی دۆزینەوە و چالاکیەکان
دەمێکە پیشەسازی نەوت لە توانای گەورەی هێدرۆکاربۆناتەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادارە. چەندین سەدەیە بوونی کەلەبەری نەوت و دەرچەی غازی گڕگرتوو لە مێژوودا تۆمار کراوە. بەم دواییەش هەرێم سەرنجی کۆمپانیا پێشەنگەکانی نەوت و غازی لە جیهاندا راکێشاوە، کە هەندێکیان لە دوای رزگاربوونی عێراق لە 2003 دا هاتوونەتە ئەم هەرێمە. پاش دەیەیەک، کوردستان بۆتە رووگەیەکی پێشەنگ بۆ بە دوادا گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت و، هەرێم وەک دواهەمین یاریکەری مەزن لەسەرگۆڕەپانی هێدرۆکاربۆناتەکاندا دەرکەوتووە. سەرجەم 18 کێڵگەی نەوت و غاز دۆزراونەتەوە و، بڕی نەوتی یەدەگ بە نزیکەی 45 ملیار بەرمیل دەخەمڵێنرێ و، رەنگە بڕی یەدەگی غازیش 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.66 تریلیۆن مەتر سێجا) بێت. لە کاتێکدا دەزگای نوێ بۆ هەناردەکردن چاوەڕوانکراوە، هەرێم چاوی بڕیوەتە دوو ئامانج لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و شلەکاندا: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە ساڵی 2015 و دوو ملیۆن بەرمیلیش لە ساڵی 2019 دا.
ژێرخانی هێڵی بۆری
ژێرخانی ووزەی کارەبا
بەشی باکووری خۆرهەڵات
بەشی باکووری خۆرهەڵات بە ناوچەی زنجیرە چیاکانی تۆرۆس ناسراوە. ناوچەکە بە مەیلێک بۆ دۆزینەوەی نەوتیی (مام ناوەند بۆ زۆر) جیا دەکرێتەوە. لە رووی جیۆلۆجیەوە، ناوچەکە بە ریژەیی راددەیەکی بەرفراوان لە (فاکتەری بەدەستهێنان) پیشان دەدات کە ئەمەش مەیلێکە بۆ دۆزینەوەی نەوتیی سەرچاوە فراوان و هەبوونی مەترسیەکی (نزم بۆ مام ناوەند) لە بەدوادا گەڕاندا.
بەشی باکووری خۆرئاوا
بەشی باکووری خۆرئاوا کە بە ناوچەی بناری چیاکانی تۆرۆس ناسراوە و بە مەیلێک بۆ دۆزینەوەی نەوتیی (زۆر) جیا دەکرێتەوە و هەبوونی رێژەیەکی نزم لە مەترسی و لە رووی جیۆلۆجیەوە و سەرچاوەی گەورەی هەیە. کێڵگەی شێخان، کە کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کاری تێدا دەکات، توانستی شاراوەی ئەم ناوچەیەی دەرخستووە.
بەشی باشووری خۆرئاوا
بەشی باشووری خۆرئاوا، کە بە ناوچەی بناری چیاکانی زاگرۆس ناسراوە، مەیلێکی گەورەی بۆ نەوتی زۆر و کێڵگەکانی غازی کۆندەنسێت (چڕبووەکان) هەیە. بە هەبوونی رێژەیەکی نزم لە مەترسی جیۆلۆجی، ناوچەکە مەیلێکی بۆ (رێژەی بەرزی غاز بەرامبەر نەوت) دەرخستووە. ناوچەکە نزیکە لە ژێرخانی گونجاو، بۆ نموونە هێڵی بۆری کەرکوک – جیهان.
بەشی باشووری خۆرهەڵات
بەشی باشووری خۆرهەڵات، کە بە ناوچەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس ناسراوە، مەیلێکی بەرز بۆ دۆزینەوەکانی غاز پیشاندەدات لەگەڵ دەرکەوتنی کەمتری نەوت. بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی شاخاویە، ژمارەیەک بەربەست دروستدەکات بۆ کارکردن لەگەڵ مەترسی هونەری مام ناوەند بۆ زۆر و هەبوونی زۆریی تێچوونیشدا.