ڕاپۆرتی مانگی نیسان، ساڵی ٢٠١٦ بریتیه له :

 

-        ته واوی بڕی نه وتی هه نارده کراوی هه رێمی کوردستان به ڕێگای بوڕی گواستنه وه ی کوردستان بۆ به نده ری جیهان (تورکیا).

-        ته واوی نه وتی خاو که له به نده ری جیهان له لایه ن کڕیاڕه کانه وه بار کراوه.

-        داهاتی هاتوو بۆ حیسابی حکومه تی هه رێمی کوردستان له ماوه ی ئه و مانگه.

حکومه تی هه ریمی کردستان بڕی (١٥،٣٥٦،٦٥١به رمیل نه وتی خاو) که ده کاته رۆژانه  (٥١١،٨٨٨به رمیل) له مانگی نیسانی ٢٠١٦ به ڕێگای بۆڕی هه نارده کردنی کوردستان بۆ به نده ری جیهانی تورکی هه نارده کردووه.

له مانگی نیسانی ساڵی  ٢٠١٦ ماوه ی ته نها ٧ کاتژمێر بۆڕی گواستنه وه ی نه وت له کار وه ستاوه.

به پشت به ستن به بڕی دیاری کراو له گرێبه ستی کڕیاره کان نه وتی هه رێم، له مانگی ئادار ١٧ بار نه وتی خاوله به نده ری جیهان بار کراوه که ده کاته کۆی(  ١٥،٢٦٧،٥٤٢به رمیل ).

له و مانگه بڕی ( $ ٣٧٦،٣٩٥،٩٠١ ) ملیۆن دۆلارداهاتی نه وت هاتۆته سه ر حیسابی حکومه تی هه رێمی کوردستان  و له و بڕه پاره یه ( $٥٨،٨٩٥،٩٠١) ملیون دۆلار بۆ کۆمپانیا کانی نێوده وڵه تی به رهه م هێنه ری نه وت له کوردستان ته رخان کراوه. هه روه ها یه ک باری نه وت به بری (١،٠٢٥،٨٢٨ به رمیل نه وتی خاو) ته رخان کراوه بۆ کڕیاری ژماره ٣ له جیاتی ئه و پاره پێشه کیانه ی که کڕیاری ناوبراو له ساڵی ٢٠١٥ دا دابوی به حکومه تی هه رێم بۆیێ له جیاتی ئه م بڕه نه وته ی دیاری کراوی ئاماژه پێکراو هیچ بڕه پاره یه یه ک له کڕیاری ژماره ٣ وه رنه گیراوه. به شێوه یێکی کورت داهاتی مانگی نیسان به و شێوه یه خواره وه خواره وه ڕێزبه ندی کراوه:

بۆ دیتنی ته واوی ڕاپۆرت تکایه لێره کلیک بکه...

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.