هەولێر - دوێنێ هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستا بەهۆی کاری دزیەوە لە هێڵی بۆریەکەدا لەناو تورکیا.
ئەو کاری دزیە لە هێڵی بۆریەکەدا لە نزیک شاری ئورفە کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکی بەیانی لە یەکەم رۆژی جەژندا روویدا. هیچ تیمێکی چاککردنەوە خەفەر نەبووە. وا بڕیارە ئەمڕۆ ٢٥/٩ تیمێك دەست بە کار بێت بۆ چاککردنەوەی هێڵی بۆریەکە هەرچەندە کاتی تەواوەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن تا کاتی نووسینی ئەم بەیاننامەیە دیار نیە.
کاری دزیکردنی بەردەوام لە هێڵی بۆری نەوتی خاوی عێراق – تورکیا لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا زیانی بەردەوام دەگەیەنێت بە خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم کاتەدا کە لەڕووی ئاساییش و سەقامگیریەوە هەستیارە.
داهاتی هەناردەی نەوتی خاو لەرێگەی هێڵی بۆریەوە بۆ بەندەری جیهان سەرچاوەی سەرەکی ژیانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. بەبێ ئەم داهاتە، مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاساییش و فەرمانبەرانی تری حکومەت ناتوانرێت بدرێت.
ئەم کردەوە خیانەتکارانەیەی دزیکردن و تێکدان زیان بە تواناکانی کورد دەبەخشێت لە ناوچەکەدا لە جەنگیاندا دژی تیرۆریستانی داعش.
لەبەرئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر داوا دەکات لە ئەنجامدەران و ئەوانەی کۆنترۆڵیان دەکەن و قازانج لەو جۆرە چالاکیانە دەبینن دەستبەجێ کردەوەی دزیکردن لەو هێڵی بۆریە بوەستێنن کە گوێزەرەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی عێراقە.