٢٠١٥/٩/١٥

هەولێر- ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بە مەبەستی رێکخستنی چالاکیەکانی کەرتی نەوت و غاز بە باشترین شێوە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت و لە هەمان کاتدا ئەرکی پارێزگاریکردنی تەندروستی هاوڵاتیان و پاراستن ژینگەی هەرێم لە خۆبگرێت. فەرمانەکەش ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:

  1. تەنها ئەو پاڵاوتگانەی لە خشتەی (١)دا ناویان هاتووە داناخرێن و بەردەوام دەبن بە مەرجێک رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگەی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (٣) سێ مانگدا جێبەجێ بکەن و لە پشکنینی تیمەکانی وەزارەتدا دەربچن.
  2. ئەو پاڵاوتگانەی لە خشتەی ژمارە (٢)دا ناویان هاتووە دادەخرێن و بە هیچ شێوەیەک نابێت کار بکەن.
  3. ئەو پاڵاوتگانەی ناویان لە خشتەی ژمارە (١ و ٢) دا نەهاتووە دادەخرێن بە هۆی پێنەدان و نەبوونی زانیاری لەسەریان، هەرچەندە وەزارەت لە کاتی خۆێدا دەرفەتی بە هەمووان دا بۆ پێدانی زانیاری لەسەر پاڵاوتگەکانیان.
  4. ئەو پاڵاوتگانەی ناویان لە خشتەی ژمارە (١)دا هاتووە و وە لە پشکنینی وەزارەت دەرناچن لەگەڵ ئەو پاڵاوتگانەی لە خشتەی ژمارە (٢)دا ناویان هاتووە و ئەوانەی لە خاڵی (٣)دا ئاماژەیان پێکراوە لە ماوەی (٦) شەش مانگدا خۆیان پاڵاوتگەکانیان هەڵوەشێننەوە و شوێنەکانیان پاک بکەنەوە.

بۆ جێبەجێکردنی ئەوە خاڵانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داوا دەکات لە وەزارەتی ناوخۆ بە تایبەت هێزەکانی (پۆلیس و ئاساییش) و پارێزگاکان و ئیدارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکەران. لە کاتی بوونی هەر سەرپێچیەک ئەوا وەزارەت هەموو رێگە یاساییەکان و داراییەکان دەگرێتە بەر بۆ سزادانی سەرپێچیکەران.

بۆ بینینی تەواوی فەرمانەکە و ناوی پاڵاوگەکان، کلیک لێرە بکە:

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.