هەولێر - بەپێی مادەی ١١٢ ی دەستووری عێراق، حکومەتی فیدراڵی عێڕاق بەپێی یاسا لەسەری پێویستە داهاتەکانی نەوت و غازی کێڵگەکانی ئێستا "بەشێوەیەکی دادپەروەر و بەگوێرەی دابەشبوونی دانیشتوان لەسەرجەم پارچەکانی وڵاتدا" دابەش بکات.

بەپێی مادەی ١١٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی بەدەستهێنانی ١٧٪ ی هەموو داهاتەکانی هەیە کە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەست وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سۆمۆ و (هەر بەشێکی تری حکومەتی عێراقی فیدراڵ) دەکەوێت.  

لە بارودۆخێکدا کە حکومەتی فیدراڵی عێراق داهاتەکان بەپێی دەستووری عێراق دابەش نەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی رێوشوێن بگرێتە بەر چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان گونجاوە بەلایەوە هەموو ئەو مافە شایستانە بەدەست بهێنیێت کە حکومەتی فیدراڵی عێراق پێویستە بیاندات بە حکومەتی هەرێم بەپێی دەستووری عێراق. ئەم مافە لە یاساکانی کوردستاندا گوزارشتی لێکراوە.

لانی کەم لە ٢٠٠٥ ەوە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ شکستی هێناوە لە پابەند بوون بە ئەرکە دەستووری و یاساییەکانیەوە بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەوانەش پابەندبوون بە مادەی ١١٢ ەوە. وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سۆمۆ بەردەوام هەڵدەستن بە فرۆشتن یان هەوڵدان بۆ فرۆشتنی نەوت و غاز و بەرهەمەکانی تری پێترۆل بە لایەنەکانی سێهەم، و داهاتەکانی ئەم فرۆشتنانە هەموویان لای خۆیان دەهێڵنەوە، هەموو ئەمە لە پێشلکردنێکی روون و ئاشکرای مافە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت بەبێ بەشداری و رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.  

لەم بارۆدۆخانەدا، مادەی ١١٢ رێگە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سۆمۆ (یان هەر بەشێکی تری حکومەتی عێراقی فیدراڵ) نادات بۆ فرۆشتنی نەوت لە عێراقەوە بە بێ رەزامەندی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی بەرهەمهێن. بەم پێیە فرۆشتنی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سۆمۆ (یان هەر بەشێکی تری حکومەتی عێراقی فیدراڵ)ەوە پێشێلکردنی دەستووری عێراق و یاسای نێودەوڵەتیە و لەوانەیە لەدەرەوەی مەودای دەسەڵاتیشیاندا بێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکاتەوە کە نەوت و غازیان لە هەر بەشێکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەوانەش وەزارەتی نەوتی فیدراڵ یان سۆمۆ، کڕیوە یان لەوانەیە بکڕن، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کڕیارانە و ئەوانەشی ئاسانکاریان بۆ بارکردنی کردووە لەبری کڕیارەکان یان لەبری سۆمۆ وەک یارمەتیدەر و پشتگیریکەر و ئاسانکاری پێشێلکردنی مافەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکات (بەپێی دەستووری عێراق و/یان یاسای نێودەوڵەتی) مەگەر ئەو کڕیارانە ١٧٪ ی نرخی کڕین بدەن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە گوزارشت دەکات لەو مافەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا شایستەیەتی.

ئەو کڕیارانەی نەتوانن ئەم بڕە پارانە بدەن بە هەرێمی کوردستان، ئەوا ئاسانکاری دەکەن بۆ پێشێلکردنی مافەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە و بەشدار دەبن لە گەیاندنی ئەو پارانەدا بە حکومەتی فیدراڵی عێراق کە مافی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئەم کڕیارانە سەرکێشی دانی بڕە پارەیەک دەکەن بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بەگوێرەی رێوشوێنێک کە لەوانەیە لەدەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بێت بەپێی دەستووری عێراق.    

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر کڕیارانی نەوتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سۆمۆ (یان هەر بەشێکی تری حکومەتی فیدراڵی عێراق) کە لەوانەیە پێویست بێت بۆ پاراستنی مافە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.