هەولێر، هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا و سەرکەوتووانە  توانی بەرهەمی بەنزین لە هەرێمی کوردستاندا رێک بخات لە رێی کەمکردنەوەی نرخەوەکەیەوە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێک و رێکخستنی جۆری کوالیتیەکەی. ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی توانستی پاڵاوتنی ناوخۆییەوە لە هەرێمی کوردستاندا هاتە دی.

لە بەرواری 2013/08/25 لە شاری هەولێر و 2013/09/01 لە شاری سلێمانی و دهۆک ئەم بڕیارە کەوتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

ماوەیەکە چەند کەناڵێکی میدیا دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رێپۆرتاژی دوور لە راستی و واقعی بازاڕ کە گوایە لە هەندێک شوێن کێشەی بەنزین دروستبووە و هەندێک جاریش باس لەوە دەکرێت کە کەموکوڕی لە پرۆسەکەدا هەیە.

بە مەبەستی رۆشنیایی خستنەسەر ئەم مەسەلەیە و گەیاندنی وێنەی راستەقینەی بازاڕی بەنزین لە کوردستان، وەزارەتمان ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخاتەڕوو:

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دووپاتی سەرکەوتنی پرۆسەکە دەکاتەوە، هیچ شتێک نیە بە ناوی کێشەی بەنزین نە لە هەولێر و نە لە هیچ پارێزگایەکی تری هەرێمی کوردستان.

نزیکەی 225 بەنزینخانە لە شاری هەولێر هەیە. لەوانەیە گشت بەنزینخانەکان بەنزینیان بەدەست نەگەیشتبێت بەڵام بێگومان شێوازی دابەشکردنی بەنزین سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە و ئامانج لەم کارە گەیاندنی بڕی پێویستە بە خەڵکی کوردستان.

نەبوونی بەنزین لە چەند بەنزینخانەیەک هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر خستنەبازاڕی بەنزین و نابێتە هۆی هیچ قەیران و کێشەیەک.

ئامانجی ئێمە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە جێگیرکردنی بازاڕە نەک ژمارەی بەنزینخانەکان کە لە دەرەوەی پێداویستی بازاڕن.

پلانی دابەشکردنی بەنزین بە هاماهەنگی لەگەڵ گشت پارێزگاکانی کوردستاندا داڕێژراوە. لێرەدا وەزارەتمان بە ووریاییەوە سەیری نەخشەی جوگرافیای شارەکانی کردووە بە مەبەستی دابەشکردنی بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر خاڵە جوگرافیاکانی شارەکاندا نەک ژمارەی بەنزینخانەکان.

ئەم بڕیارە دەرەنجامی پلان و لێکۆڵینەوەی گشتگیر بووە کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئەنجامدراوە و ئامانج لێی رێکخستنەوەی بازاڕی دابەشکردنی سووتەمەنیە لە بەرژەوەندی بەکاربەر و ژینگە. ئەم بڕیارە کاتی نیە و بووەتە سیاسەتی چەسپاوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.