وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە پەرەپێدانی سامانە سروشتیەکان لە هەرێمدا بەپێی ماددەکانی 111 و 112 و 115 و 121ی دەستوری عێراق، لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی هەرێمایەتی نەوت و غاز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی یاسای نەوت و غازی کوردستان (یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007)، کە لە 9ی ئابی 2007دا کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تاکە شوێنی رێپێدراوە بۆ ئیمزاکردن لەسەر گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە ئارەزوو دەکەن لە بواری گەڕان بە دوای هێدرۆکاربۆناتەکان و سەرچاوەکانی کانزا لە هەرێمدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن. هەروەها وەزارەت دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی هەیە بۆ بوارەکانی گواستنەوە و ژێرخانی ئەمبارکردن و پرۆسەی بەرهەمهێنانی هێدرۆکاربۆناتەکان و کانزاکان و هەروەها پاڵاوتن و پێترۆکیمیاویەکان و چالاکیەکانی تاکفرۆشی (retail).
لە ژێر سایەی دەستووری عێراقی 2005 دا، پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و غازی لە 2007 دا دەرکرد بۆ پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی هێدرۆکاربۆناتەکانی هەرێم. ئەم چوارچێوە یاساییە پشتگیری دەکات لە ژینگەیەکی وەبەرهێنانی دادپەروەرانە و شەفاف و، گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش دادەمەزرێنێت کە هاوسەنگی لەنێوان ریسک و پاداشتەکانی وەبەرهێناندا دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا.
وەزارەت ئەو گرێبەستانەی بەرهەمهێنانی هاوبەشی بەردەستخستووە کە لە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و گەڕاندا ئیمزای کردوون. لێرە بیانخوێنەرەوە.
شەفافیەت و دادپەروەری بوونەتە بەردی بناغەی یاسا و سیاسەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتوو (EITI) وەک ماددەیەک خراوەتە یاسای نەوت و غازی ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستانەوە.
کارەکانمان بەپێی پرەنسیپەکانی دەستووری عێراق ئەنجام دەدەین کە تێیدا هاتووە نەوت و غاز لە هەموو هەرێم و پارێزگاکاندا موڵکی هەموو خەڵکی عێراقە. بەپێی ماددەی 112ی دەستوور، حکومەتی فیدراڵی پێکەوە لەگەڵ حکومەتەکانی پارێزگا و هەرێمە بەرهەمهێنەرەکاندا نەوت و غاز لە کێڵگەکانی ئێستادا بەڕێوە دەبەن بە مەرجێک حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە داهاتەکان دابەش بکاتەوە.
د. ئاشتی هەورامی لە ئایاری 2006ەوە وەک وەزیری سامانە سروشتیەکان دەستنیشانکراوە و لە 28ی تشرینی یەکەمی 2009دا لە کابینەی شەشەم دەستنیشانکراوەتەوە کە بە دوای هەڵبژاردنەکانی تەمموزی 2009ی پەرلەمانی کوردستاندا هات. هەروەها لە 5ی نیسانی 2012دا لە حەوتەم کابینەی حکومەت دانرایەوە.
لە پێناو دڵنیابوون لەوەی کە کەرەستەی تەقەمەنی و کیمیایی و تیشکدەری بەکارهێنراو لە پرۆسەی گەڕاندا بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوە، وەزارەت رێنمایی توندی هەیە سەبارەتی بە هاوردەکردن و دووبارە هەناردەکردن.
بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق و یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەی داوە بە سیاسەتەکانی ووزە. لێرەدا سیاسەت و ستراتیژەکانمان بخوێنەرەوە کە بەکاریان دەهێنین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان.
هەر کۆمپانیایەکی چالاک لە بواری نەوت و غازدا لە هەرێمی کوردستان هان دەدرێ چالاکیەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی ئەنجامدام بدات. حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هانی سەکۆیەکی کراوە دەدەن بۆ تاوتوێ کردنی ئەو رێگایانەی کە بەهۆیەوە کەرتی تایبەت دەتوانێت پێکەوە لەگەڵ حکومەت کاربکات بە مەبەستی رەخاساندنی بارودۆخێکی چاک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لەوباوەڕەداین کە بەناوخۆییکردن، گواستنەوەی شارەزایی دەگمەن لە ستافی بیانی بە ئەزموونەوە بۆ خەڵکی دانیشتوی هەرێمی کوردستان، سوودمەندە نەک تەنها بۆ خەڵک بەڵکو بۆ کۆمپانیاکانیش. بەناوخۆییکردن تاکە چارەسەرێکە بۆ وەڵامدانەوەی خواستی زۆر لەسەر ستافی بە ئەزموون لەکاتێکدا تێچوونەکانی راهێنان لە کەمترین راددەدا دەهێڵرێنەوە. کۆڵەکەکانی بەناوخۆییکردنی سەرکەوتوو بریتین لە قازانجی دوولایەن، ئەنجامی خێرا، هاوکاریکردنی بەرهەمدار.