د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/هه‌ولێر تاوتوێ چه‌ندین بابه‌تی گرنگ كرا و، ڕایگه‌یاند: زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هاوشانی زانكۆكانی سلێمانی و دهۆك داینه‌مۆی زانكۆكانی كوردستانن.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (14/1/2019) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌چو، تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی زانستی و ئه‌كادیمی و كارگێڕی كرا و، بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ درا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له وتهیهكهدا، به‌خێرھێنانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌فدی یاوه‌ری كرد، پاشان باسی له كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌یان كرد و، ڕایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆدا تاوتوێ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانمان كرد به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی بۆلۆنیا سیستم، ڕونیشیكرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێژنه‌ی تایبه‌تیان پێكهێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كێشه‌ی هه‌ر گه‌وره‌ی زانكۆكه‌مان نه‌بونی كه‌مپسی زانكۆیه، وتیشی هه‌رچه‌نده كاری زۆرمان كردوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی، بۆ ئه‌وه‌ش داوای پشتگیری وه‌زاره‌تی كرد تا ئه‌وانیش وه‌ك زانكۆ پێشكهتوهكان ببنه خاوه‌ن كه‌مپسی خۆیان، چونكه نه‌بونی كهمپس كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر ئاستی زانستی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی ڕاشیگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه له زانكۆكه‌مان هه‌یه، به‌ڵام مایه‌ی خۆشحاڵیه كه ئه‌مساڵ زانكۆكه‌مان له ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستاندا له پێشه‌نگی زانكۆكاندا بو، له‌هه‌مان كاتدا له زۆربه‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كانی جیهاندا هه‌نگاوی زۆر چوینه‌ته پێش، بۆ ئه‌وه‌ش ستافی زانكۆكه و مامۆستایانی زانكۆكه‌یانی كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد و وتی: ده‌مێكه داخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌تان كۆببمه‌وه تا ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان له‌سه‌ر كۆی پڕۆژه‌كان بكه‌ین، بۆیه خۆشحاڵم ئه‌مرۆ هاتومه‌ته زانكۆكه‌تان و سوپاسی یه‌كه یه‌كه‌ی ڕاگره‌كان و مامۆستایانی زانكۆكه‌تان ده‌كه‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: له‌م بارودۆخه داراییه‌دا زۆر قورس بو پڕۆژه جیبه‌جێ بكه‌ین و، بتوانین له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كان بڕۆین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین زۆر به‌ده‌م جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانه‌وه هاتن، بۆیه پیشهنگبون له پرۆژه‌كان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاری زۆرتان كردوه، وتیشی ئاگاداری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆم و هه‌وڵه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنم، ڕونیشیكرده‌وه سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ل ستافه‌كه‌ی خۆی ماندو ده‌بی بۆیه ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م.
د.یوسف گۆران وتی: زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كه له ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان پێشه‌نگ بون و، ئێستاش دهستپیشخهریتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو بۆلۆنیا پرۆسس ئه‌وه‌ش كارێكی گرنگه ، هه‌ر له‌مێژوی زانكۆیه‌كی وه‌ك ئیوه ده‌وه‌شێته‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له سه‌ره‌تای نهوهدكان ناخۆشی زۆری بینی، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌ركی زانكۆكه‌تان ئه‌وه بوبێت خوێندنی بالا په‌كی نه‌كه‌وێ، ئه‌وا له ئێستادا ئه‌ركی ئێوه ئه‌وه‌یه، كه له‌و پڕۆژانه‌ی جیبه‌جی ده‌كرێ پیشه‌نگ بن، چونكه زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، سلێمانی و دهۆك) ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان له‌سه‌رشانه، وتیشی ئایندهی خوێندنی باڵا گه‌ش دیبینم، چونكه له‌ده‌ستێكی ئه‌میندا ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئه‌ركی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه، كه ته‌نها به‌رنامه‌ی ستراتیجی دابڕێژێت، به‌ڵام ئێوه له زانكۆكان سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی و جێبه‌جێكه‌ری پڕۆژه‌كانن، سه‌باره به پڕۆژه‌كانیش، د.یوسف گۆران وتی: ئه‌و پڕۆژانه‌ی له وه‌زاره‌ت هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای دیراسه‌یه‌كی ورد داده‌نرێن و، بۆ ئه‌وه‌یه دۆخی خویندنی باڵا له جیهاندا به‌رو كوێ ده‌ڕۆا چۆن بتوانین زانكۆكانی كوردستان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی جیهاندا بڕۆن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا د.یوسف گۆران وتی: ده‌بێ بزانین چۆن بتوانین زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێراق و ناوچه‌كه جیهان له پیشهنگدا بێ، وتیشی نابێ له گۆڕانكارییه گه‌وره‌كاندا و، له پڕۆژه‌كاندا ئێوه دوا بكه‌ون، ڕونیشیكرده‌وه پێشه‌نگبونی ئێوه هاندانه بۆ زانكۆكانی دیكه‌ش، وتیشی هه‌ر كێشه‌یه‌كتان هه‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زانكۆكانی دیكه‌ش ده‌بی، چونكه زانكۆكهتات (2300) مامۆستای هه‌یه و ئێوه له‌گه‌ڵ زانكۆكانی سلێمانی و زانكۆی دهۆك داینه‌مۆی گۆڕانكارییه‌كانن وتیشی: ئه‌مرۆ خۆشحاڵم به‌و ڕوحیه‌تی كاركردنه‌ی له‌م زانكۆیه‌دا هه‌یه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له پڕۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كان كرد و بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: گۆڕانكاری سه‌بارت به‌هه‌موان قورسه و له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا گله‌ی زۆر دیته سه‌رمان، به‌ڵام ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه نیه له‌به‌رده‌م گلهیهكاندا ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌ركی نیشتیمانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین تا بتوانین تاكیكی كوردی كار بۆ كۆمه‌لگه پێبگه‌ینن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ باشترین جۆری سیستمی خوێندنیان پێشكه‌ش بكه‌ین، ڕونیشیكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانمان ئاسوده بێ ده‌بێ شتێكی باش بۆ منداڵ و نه‌وه‌كانی داهاتومان بكه‌ین، وتیشی له‌م قه‌یرانه‌ی ڕوی له كوردستان كرد ئاسایی بوو كه هیچمان نهكردایهوه و، به‌ئاسایی كاره‌كانمان به‌ڕێوه‌ببردایه، به‌ڵام هه‌ستمان كرد كه ده‌توانین گۆڕانكاری بكه‌ین و ئه‌ركی دارایی تیدا ناچێ، به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی كاره‌كانمان كرد و، له‌م ماوه‌ی قه‌یرانی داریدا توانیمان پڕۆژه‌كانی ڕێزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان، توێژینه‌وه‌ی زانستی، پێداگۆجی و، بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی و ڕیفۆرم له ناوه‌ندی وه‌رگرتن و ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه جێبه‌جێ بكه‌ین، ڕاشگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژانه پڕۆژه‌ی ستراتیجی بون و، ئێستا هه‌ست به سوده‌كانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م كه پێشه‌نگی گۆڕانكارییه‌كان بون و هاوكارمان بون.
له به‌شی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: كاتێك باسی ئه‌ركی گه‌وره ده‌كه‌ین، كێشه‌ی گه‌وره‌ش ڕوبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه، بۆیه كیشهكانیش له زانكۆیه‌ك بۆ زانكۆیه‌كی دیكه به‌پێی قه‌باره‌ی زانكۆكان ده‌گۆڕێ، بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی شوێن یه‌كێك له كێشه‌ی زانكۆكه‌تان، ئه‌وه‌ش كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین كێشه‌كانتان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و، له كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ بكه‌ین، تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كه‌مپسی زانكۆ دروست بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و ڕاگری كۆلێژه‌كان سه‌رباری خستنه‌ڕوی دیدو بۆچونه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنیانه، هاوكات باسیان له‌و كێشه‌و گرفته كارگێڕی و داراییانه كرد، كه له كۆلێژه‌كانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری هاوكاری چه‌ند كۆلێژێكی زانكۆكه‌ی ده‌ركرد، هیوای خواست به‌رده‌وام له كاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیجیه‌كان له پێناو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی كارا بۆ داهاتوی گه‌له‌كه‌مان.