به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له پاڕله‌مانی كوردستان و، ڕاوێژكار و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌تیه‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان و، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی له زانكۆكان، وۆركشۆپی پێداچونه‌وه به‌ڕێنمایی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی له زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
له‌و وۆركشۆپه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (8/4/2019) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بوان ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان بێ ده‌نگیان نواند، پاشان ده‌ست به‌كارنامه‌ی وۆركشۆپه‌كه كرا.
بەرزکردنەوەی پلەی زانستی مانای چالاکی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانی زانست و مەعریفە ده‌گه‌ێنێ
له‌سه‌ره‌تادا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا دوای بەخێرهێنانی میوانه‌كان، خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه هەموان پێکەوە کۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی مامۆستایانی زانکۆکان، د.یوسف گۆران ڕونیشیكرده‌وه ماوەیەکی زۆرە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەت و زانکۆکانی کوردستان کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین، بۆ ئه‌وه‌ش لە هەنگاوی یەکەمدا داوامان لە هەموو زانکۆکان کرد سەرنج و تێبینی و پیشنیازەکانی خۆیان دەربارەی "ڕێنماییە کارپێکراوەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی" پێشکەش بە وەزارەت بکەن، دواتر لێژنەیەکی وەزاری هەموو تێبینیەکانی یەک خست و ئەمڕۆش پێکەوە گفتوگۆی وردیان لەسەر دەکەین، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، ڕوو له ئاماده‌بوانی وۆركشۆپه‌كه ڕایگه‌یاند: هەموو بڕگەیەکی ئەو ڕێنماییانەی ئێوە ئەمڕۆ کاری لەسەر دەکەن پێویستە ڕەنگدانەوەی ئەو کۆنسێپتە بێت کە بەرزکردنەوەی پلەی زانستی مانای چالاکی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و بەشداریکردنی ڕەسەن و ڕاستەقینە لە بەرهەمهێنانی زانست و مەعریفە بێ.
كواڵیتی و ئیتیكی كاری توێژینه‌وه ڕۆڵی گه‌وره له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ده‌گێڕن
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له گرنگی پڕۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی كرد و ڕایگه‌یاند: پرۆسەی بڕیاردان لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بریتییە لە هەڵسەنگاندنی ئاست و کواڵیتی توێژینەوە زانستییەکان و، بەشداری ڕاستەقینەی ئەو توێژەرانەی داوای بەرزکردنەوەی پلەی زانستی دەکەن، هەر بۆیە لایەنی هەڵسەنگاندنی کواڵیتی و ئیتیکی کاری توێژینەوە و ئەمانەتی زانستی ڕۆڵی گەورە لەم پرۆسەیە دەگێڕن.
بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە هەرێمەکەمان لە ژێر پرسیاری گه‌وره و جدیدایه
سه‌باره‌ت به دۆخی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی له زانكۆكانی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌و گرفته‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی كرد و به‌ڕونی ڕایگه‌یاند: پرسی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە هەرێمەکەمان لە ژێر پرسیاری گه‌وره و جدیدایه، گرفتی سەرەکیش ئەوەیە، کە بەشێک لە وردەکارییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی خوێندنی باڵادا ئاماژەی پێکراوە، ڕه‌نگه بۆ ئه‌وكات باش بوبێ، به‌ڵام دوای تێپەڕبوونی یانزە ساڵ بەسەر دەرچوونی ئەو یاسایە نەمانتوانیوە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ڕێکارەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بکەین، چونکە گۆڕانکاری لەم ڕێکارانە پێویستیان بە گۆڕینی ئەو یاسایە هەیە، ئەوەش دەبێ لە پاڕلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، چونكه ئه‌و یاسایه یه‌كێكه له ئاڵنكارییه‌كان، چونكه ناتوانین له‌گه‌ڵ چه‌مك و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م بڕۆین.
یاسای و ڕێنماییه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه نوێیه‌كان هاوته‌ریب نین
د.یوسف گۆران ڕونتر له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و ڕونیكرده‌وه: بە داخەوە ئەم یاسا و ڕێنماییانە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەدەی بیست و یەک و، کۆنسێپتە نوێیەکانی تایبەت بە هەڵسەنگاندن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هاوتەریب نین، چونكه لە ئێستادا لە ڕێگه‌ی چەندین ئەلگۆریثم و مێتریکس و پێوەری نێودەوڵەتیەوە ئاست و کارای و کواڵیتی توێژەران و توێژینەوە زانستییەکان دیاری دەکرێت، بە تایبەت پێوەرەکانی وەک (Impact Factor) و (Citation) و (H. Index)، كه ڕۆڵی گەورە لە دیاریکردنی ئاست و کاریگەری توێژینەوەکان و کارایی توێژەرەکان ده‌بینن.
یاساكان ڕێگرن له پاڵپشتی و پێشكه‌وتنی گه‌نجان
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ڕێنماییەکانی وه‌زاره‌ت تا ئێستا پاڵپشتی توێژەرانی گەنج ناکات به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی (2003) هاتۆته ناو زانكۆكان و توێژینه‌وه‌ی كاریگه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م یاسایه ڕێگره له پێشكه‌وتنیان، تا ببنە خاوەنی پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر یان پرۆفیسۆر، چونکە بە پێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان ژمارەی توێژینەوەکانت هەر چەندێک بێت، ئاست و کاریگەری و کواڵیتی توێژینەوەکانت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەر چۆنێک بێت، ئه‌وا هه‌ر دەبێت بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ بەدەستهێنانی پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر چاوەڕی بکەیت و، بۆ ماوەی شەش ساڵیش بۆ بەدەستهێنانی پلەی پرۆفیسۆری چاوەڕی بکەیت، ئەم جۆرە ڕێنماییەش ڕێگرە لە بەردەم دەرکەوتنی زانا و پرۆفیسۆرە گەنجەکان، هەروەها بەشداریشیان لە بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا سنوردار كردوه.
گه‌نجان به‌شدارییه‌كی كاریان له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه هه‌یه و توانایه‌كی زانستی گه‌وره‌یان هه‌یه
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران به‌داتا و ژماره باسی له چالاكیه‌كانی مامۆستایانی گه‌نج له زانكۆكان كرد و وتی: دەمەوێت ئاماژە بەو ڕاستییە بکەم کە بەپێی داتاکانی دوا ئەنجامی ڕیزبەندی لە ساڵی (٢٠١٨) دا، بەشداری هەڵگرانی پلەی مامۆستای یاریدەدەر و مامۆستا لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لەو گۆڤارە زانستییانەی کە لەلایەن هەردوو دەزگای (وێب ئۆف ساینس و سکۆپەس) ئیندێکس کرابوون لە بەشداری پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەرەکان زیاتر بووە، ئەوەش مانای وایە چالاکی توێژینەوە ئاستبەرزەکان زیاتر لە نێو توێژەرانی گەنجدا دەبینرێت، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، كه ئێستا لە کوردستان نەوەیەکی نوێی توێژەری گەنج دەرکەوتوون، کە توانای زانستی‌یان هەیە و زمانی دووەم بەباشی دەزانن و پەیوەندی نێودەوڵەتی بەرفراوانیان هەیە، بۆیە دەبێت ئێمە میکانیزمی گونجاو بدۆزینەوە بۆ هاندان و پشتیوانیکردنییان و دەرکەوتنیان و بەشداریپێکردنیان لە بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە وڵاتەکەمان، بۆیه ده‌ستگرتنی گه‌نجان و ئه‌و توێژه‌رانه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین، چونكه ئاڕاسته‌یه‌كی تازه هه‌یه كه به‌ره‌و به‌جیهانیبون ده‌ڕوا، بۆیه ده‌بێ میكانزمێكی نوێ بگرینه به‌ر تا بڕۆنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی گه‌وره له به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكانمان ببینن.
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا چەندین گروپی توێژینەوە لە بواری جیادا لەسەر بنەمای پێکەوە کار دەکەن
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له گرفته‌كانی دیكه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی كرد و ڕایگه‌یاند: گرفتێکی دیکەی ڕێنمایەکانمان بریتییە لە مەرجی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی تەنها (منفرد)، کە ئەوەش دیسان بۆ "توێژینەوەی ڕەسەن" لە زۆرینەی هەرە زۆری بوارە پسپۆڕییە زانستییەکان 'نەخوازراوە'، بۆیه دەکرێت توێژەرێک بتوانێت بە تەنها (Review Paper) بڵاوبکاتەوە، بەڵام بۆ توێژینەوە و دروستکردنی داتای ڕەسەن نەک تەنها بە یەک توێژەر ئاستەنگە، بەڵکو زۆر جار چەندین گروپی توێژینەوە لە بواری جیادا لەسەر بنەمای (Multi-disciplinary approach) پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەدرێسکردنی پرسیاری زانستی و بەرهەمهێنانی مەعریفە، ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كی تازه‌یه، چونكه توێژینه‌وه‌ی به‌ته‌نها به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕوا، بۆیه له گۆڤاره جیهانیه ئاستبهرزهكانیش زۆر ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام له یاساكانی ئێمه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر تویژینه‌وه‌ی به‌ته‌نها ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له ڕێگرییه‌كان.
وه‌زیری خوێندنی باڵا چه‌ند پێشنیازێكی ئاڕاسته‌ی وۆركشۆپه‌كه كرد
بۆ وۆركشۆپه‌كه‌ش، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیانەی ئاماژەم پێ‌کرد، داواکارم لەم وۆرکشۆپەدا هەوڵ بدەن لەپاڵ پێداچوونەوە بە ڕێنماییە کارپێکرواکان پڕۆژەیەک گەڵاڵە بکەن بۆ هەمواری بڕگە و مادە یاساییەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی زانستی و، بە زوترین کات پێشکەشی پاڕلەمانی کوردستانی بکەن، هه‌روه‌ك داواشیكرد لە هەمواری یاساکەدا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:
یەکەم: هانی توێژەرانی زانکۆکانی کوردستان بکرێت، کە توێژینەوەکانیان لەو گۆڤارانەدا بڵاو بکەنەوە کە لەلایەن دەزگا بەناوبانگەکانی وەک (Web of Science ) ئیندێکس کراون و فاکتەری کاریگەریان هەیە.
دووەم: لە بری توێژینەوەی تەنها، دەکرێت توێژەر لانی کەم لە یەکێک لە توێژینەوەکان توێژەری یەکەم بێت.
سێیەم: ئەگەر توێژەر هەموو توێژینەوەکانی لەو گۆڤارانە بڵاوبکاتەوە کە فاکتەری کاریگەریان هەیە، ئەوا دەکرێت ماوەی چاوەڕوانی بۆ کەم بکرێتەوە.
له كۆتایشدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای خواست ئەو پێشنیازانە لە نێو خۆتاندا تاوتوێ بکەن و، بە دیدو تیڕوانینی نوێ دەوڵەمەندی بکەن و، چوارچێوە و ڕێکاری گونجاو بۆ ئەم پێشنیاز دابنێن و، وەک هەمواری یاسا کارپێکراوەکان پێشکەشی پاڕلەمانی کوردستانی بکەن.
وه‌زاره‌ت لیستی گۆڤاره باوه‌ڕپێكراوه‌كان و گۆڤاره ساخته‌كان ئاماده ده‌كات
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ گۆڤاره ساخته‌كان و له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێستا پرسی گۆڤارە ساختەکان بابەتێکی هەستیارە و لەهەموو وڵاتانی دونیا جێگای دیبەیت و هەڵوه‌ستە لەسەرکردنە، تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش ئەم پرسە بۆتە دیبەیتێکی (پەبڵیک) و لە ناو چین و توێژە جیاکانی کۆمەڵانی خەڵكدا وەک پرسێکی مەترسیدار باسی لێوە دەکرێت، ئاشكراشیكرد، كه وەزارەت بە وردی کار بۆ ئامادەکردنی لیستی ئەو گۆڤارانە ده‌كات، کە باوەڕپێکراون و توێژەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن توێژینەوەکانیان تیایدا بڵاو بکەنەوە، ڕونیشیكرده‌وه لیستێکی دیکەش ئامادە دەکرێت بۆ ئەو گۆڤارانەی کە دەخرێنە لیستی ڕەشەوە، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: لە ئێستاوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم لیستانە، داوا لە زانکۆکان و لە توێژەران دەکەین، کە خۆیان لەو جۆرە گۆڤار و بڵاوکراوانە بەدوربگرن، کە پرسیار لە سەر ڕەسانایەتی و کواڵیتیان هەیە، چونکە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە نێو ئەو جۆرە گۆڤارە ساختانەدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بەها و پرانسیپ و ئیتیکی کاری ئەکادیمی و، هەموو ئەو کەسانەش ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە، کە مامەڵە لەگەڵ گۆڤاری ساختەدا دەکەن، ئەمڕۆش لەم وۆرکشۆپەدا پانێڵێکی تایبەت بە گۆڤارە زانستییەکان هەیە و بێگومان تێڕوانینی بەشداربوانی ئەم وۆرکشۆپە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی گۆڤارە زانستییەکان هاوکارمان دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری دروست لەم بارەیەوە بدەین.
پێویسته پاڕله‌مانی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا، بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی دابنێت
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه باسی له توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد و وتی: ئیمە باوەڕی تەواومان بە پشتیوانیکردن و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی و، هاندانی توێژەرانی وڵاتەکەمان هەیە، وتیشی بە شانازییەوە توانیمان لە ساڵی (٢٠١٨) پڕۆژەی دامەزراندنی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی (National Research Council) بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم ئەنجومەنە بەرپرسیار دەبێت لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو توێژینەوانەی کە دەچنە خزمەتی چارەسەرکردنی پرسەکانی هەرێمی کوردستانەوە، هیواشی خواست بتوانن بەهەماهەنگی لەگەڵ پاڕلەمانی کوردستان کار بکەن بۆ چەسپاندنی بودجەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستاندا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه نابێت توێژینەوەی زانستی لە بودجەی گستیدا فەرامۆش بکرێت، چونکە لەسەرتاسەری دونیا تا دێت گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستیی دەدرێت و بودجەی ساڵانەی توێژینەوە و پەرەپێدان تا دێت ڕوو لە زیادبوونە.
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی نابێ ته‌نها بۆ گۆڕینی نازناو بێ
لە کۆتایی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای خواست ئەمڕۆ بتوانین لە ڕێگةی گفتوگۆی بونیادنەرانە ڕیفۆرمی ڕاستەقینە لە ڕێنماییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بکەین، بە جۆرێک ئەم پرۆسەیە تەنها ڕوکەش و بۆ مەبەستی گۆڕینی نازناو نەبێت، بەڵکو لە پێناو بەشداری ڕەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفە و دەرکەوتن و درەوشانەوەی هەرێمەکەمان بێت لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیهانی، وتیشی لێژنەکانی وەزارەته‌كه‌مان هەموو سەرنج و تیبینییەکانتان تۆمار دەکەن، بێگومان ئەم گفتوگۆیانەی ئەمڕۆی ئێوەش دەبیتە فاکتەری سەرەکی بڕیاردان و داڕشتنەوەی ڕێنماییەکان.
وۆركشۆپه‌كه به‌خستنه‌روی چه‌ند بابه‌تێك و گهڵاڵهكردنیی كۆمه‌ڵێك پێشنیاز درێژه‌ی به‌كاره‌كانیدا
له بڕگه‌كانی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، به‌چه‌ند پانێڵێك تاوتوێی لایه‌نه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی كرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له پانێڵی یه‌كه‌مدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پوخته‌ی تێبینی زانكۆكان بۆ پێداچونه‌وه به بڕگه و مادده‌كانی ڕێنمایی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی كرا، له پانێڵی دوه‌میشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڤاره زانستیه ئاستبه‌رزه‌كان كرا، له هه‌ریه‌ك له‌و پانێڵانه‌دا ئاماده‌بوان به‌چڕی به‌شداری گفتوگۆكانیان كرد و، سه‌ره‌نج و بۆچونه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌بڕگه و مادده‌كانی یاساكه و، چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌یان خرانه‌ڕو، هه‌روه‌ك باسیان له‌و میكانزمانه كرد، كه پێویسته وه‌زاره‌ت بیانگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه له گۆڤاره ساخته‌كان و ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڤارانه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو باس له پێویستی بڵاوكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی لیستی گۆڤاره ڕه‌سه‌نه‌كان كرد، له كۆتایشدا به‌گه‌ڵاڵه‌كردن كۆمه‌ڵێك پێشنیازی گرنگ كۆتایی به‌وۆركشۆپه‌كه هات.