رێبهری لیستی ناوی زانكۆ پهسندكراوهكانی دهرهوهی وڵات (دوا نوێكردن له 8-12-2016)
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و تواناسازی و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لەدەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان .
ئەم لیستە لەسەر بنەماو پێوەری زانستی ئامادەکراوە و، سوود لە سیستهمە جیاکانی ڕیزبەندی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی زانکۆکانی وڵاتانی جیهان وەرگیراوە.
ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:
- لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێکەوتی (8 / 12/ 2016) ەوە کاری پێدەکرێت.
- پابەندبوون بەم لیستە، پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەدەرەوەی وڵات دەگرێتەوە (مۆڵەتی خوێندن، تواناسازی، زەمالە)، هەروەك ئەو بەڕێزانەش دەگرێتەوە کە دهخوازن بەشێوازی (نفقە خاصە و مۆڵەتی بێمووچە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن).
- ئەو بەڕێزانەی کە لە دوای ئەم ڕێكەوتهوه داواکاری بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات پیشکەش دەکەن، پێویستە ئۆفەری خوێندنی کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی لەیەکێک لەو زانکۆیانە بەدەست بهێنن، کە لەلیستەکەدا هاتووە بە پێچەوانەوە لە دوای گەڕانەوەیان مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ ئەنجام نادرێت.
- پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرێتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.
- ئەو بەڕێزانەی کە لە دهزگاو دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە ڕێکەوتی (8/ 12/ 2016) ەوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆپەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
- بڕیاری پابەندبوون بە لیستی نوێی زانکۆپەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە دانیشتووی دەرەوەی عێراقن و ڕەگەزنامەی بیانیان هەیە.
- لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە پێش ڕێکەوتی (8/ 12/ 2016) لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە خوێندن کردوە.
بۆ بینینی بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان تکایە کلیک لەسەر ئەم دو بەستەرەى خوارەوە بکەن
- لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى (٢٠١٧) گروپى (A)
- لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى (٢٠١٧) گروپى (B)