ده‌سته‌به‌ركردنی كادری پسپۆر و شاره‌زا و راهێنراو له ئاستێكی به‌رزدا و له بواره جیاوازه‌كانی زانست و تێكنۆڵۆجیا ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆگرامه‌یه. گه‌شه‌كردنی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به بێ ده‌سته‌به‌ر كردنی كادری له‌و جۆره كارێكی ئاسان نیه.
ئه‌م كادیرانه له داهاتوودا ده‌توانن ببنه به‌ردی بناغه‌ی سیسته‌می نوێی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له گه‌لأ پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌مدا هاوئاهه‌نگ بێ و وه‌ڵامی خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه و ولێت بداته‌وه.
بازاری ئازادی كوردستان و گه‌شه‌كردنی ئابووری پێویستیان به كادری پسپۆر و شاره‌زا و راهێنراو له گه‌لێ بواردا هه‌یه كه زانكۆكانی كوردستان له بارودۆخی ئێستادا ناتوانن ده‌سته‌به‌ریان بكه‌ن.
سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌لانی پێشكه‌وتوو له بواره‌كانی زانست و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا.
په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی زانستیی له زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كانی كوردستان له به‌ر رۆشنایی ئه‌زموونی ئه‌و زانكۆ پێشكه‌وتوانه‌ی كه گه‌نجانی كوردستان خوێندنی باڵا خۆیانی تێدا ته‌واو ده‌كه‌ن.
به گشتیی ده‌توانین بڵێین كه ئه‌م پرۆگرامه ، وه‌كو له گه‌لێ وڵاتی تردا بۆته به‌ردی بناغه‌ی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن ده‌كرێ و ده‌بێ له كوردستانیش هه‌مان رۆڵ ببینێ