(كۆنوسى هەمواركراو)ى ليژنەى پێكهێنراو بەپێ ى فرمانى وەزارى ژمارە (ن/811) لە 11/7/2012 تايبەت بە پۆست دكتۆرا ومۆڵەتى توێژينەوە (ساباتيكەڵ)
ئاماژە بە برگەى(چوارەم-2) لە كۆنووسى كۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت ژمارە (12) لەرێكەوتى 14/8/2012 كۆنوسى ليژنەى پێكهێنرا و تايبەت بەخوێندنى پۆست دكتۆرا (post Doctorate) و مۆڵەتى توێژينەوە (Sabbatical Leave) پەسند كرا لەلايەن ئەنجومەنى وەزارەتەوە بەم شێوەيەى خوارەوە:
-
هەردوو بابەتى خوێندنى پۆست دكتۆرا (Post Doctorate) و مۆڵەتى توێژينەوە (Sabbatical Leave) بەشێوازى خۆتەرخان كردنى زانستى (التفرغ العلمى)، كە ئاماژەى پێكراوە لەبڕگەكانى (2) و(3) ماددەى (9) ياساى ژمارەى (23) ياساى خزمەتى زانكۆيى (قانون الخدمة الجامعية) بۆ ساڵى 2008 مامەڵەيان لەگەڵ بكرێت.
-
ئاماژە بە بڕگەى چوارەم لەماددەى (9) هەمان ياساى سەرەوە كە دەقەكەى بەم شێوەيە (يصدر الوزير تعليمات تنظيم الأمور المتعلقة بالتفرغ العلمي) واتە (وەزير رێنمايى رێكخستنى كاروبارى تايبەت بە خۆتەرخانكردنى زانستى بە فەرمانى وەزارى دەردەكات)
-
دواى تاوتوێكردنى رێنماييەكان كە ئێستا پەيڕەو دەكرێت و بە فەرمانى وەزارى ژمارە (3/18878) لە 27/10/2009 بريارى لێدراوە لەلايەن سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيران /سەرۆكايەتى ديوان بەنوسراويان ژمارە (15915) لە 8/11/2009، وە رەچاوكردنى پێشنيارەكانى سەرۆكايەتى زانكۆى سەلاحەدين بەنوسراويان ژمارە (9479) لە 2/6/2012، ليژنە راسپاردە دەكات كە جگە لە ناوەڕۆكى بڕگەكانى (2) و (3) ماددەى (9) لەسەرەوە ئەم رێنماييانەى خوارەوە جێبەجێ بكرێت:
مۆڵەتى توێژينەوە (Sabbatical Leave)
-
-ماوەى توێژينەوە بريتى دەبێت لە (3 مانگ تا 6 مانگ).
-
بۆ هەڵگرانى بروانامەى دكتۆرا ماوەى (2) ساڵ راژە پێويستە، بە مەرجێك داواكار لەو ماوەيەدا بە لايەنى كەم توێژينەوەيەكى ئەنجام دابێت.
-
پێويستە پرۆژەی توێژينەوەكە لەلايەن ليژنەى زانستى بەش پەسند بكرێت، بە مەرجێك پێداويستيەكانى توێژينەوەكە لە هيچ يەكێك لە زانكۆ و دەستەكانى هەرێم و عێراق نەتوانرێت دابين بكرێت و توێژينەوەكە لەنێو پلانى زانكۆ دابێت.
-
پێويستە (3) ساڵ تێپەر بێت بەسەر تەواوبوونى مۆڵەتى توێژينەوەدا بۆئەوەى خوازيار دووبارە بتوانێت داواى مۆڵەتێكى ترى توێژينەوە بكات، بەڵام خوازيار بۆى هەيە داواى مۆڵەتى توێژينەوەى تر بكات ئەگەر پلەى زانستى بەرزكرابێتەوە لە دواى تەواو بوونى مۆڵەتى پێشوويەوە.
-
لە ماوەى مۆڵەتى توێژينەوەدا بە لايەنى كەمەوە توێژينەوەيەك ئەنجام بدات، كە ئامادەكرابێت بۆ بڵاوكردنەوە لە گۆڤارێكى زانستى باوەڕ پێكراو و خاوەن (Impact Factor)دا.
-
توێژينەوەى پێشنيازكراو وەرنەگيرابێت (غير مستل) لە هيچ يەكێك لە نامەكانى ماستەرو دكتۆراكەى.
-
دواى گەڕانەوە سيمينارێك ئەنجام بدات.
-
توانستى زمانى ئينگليزى بۆ توێژەر بەرز بێت كە پێويستى بە كۆرسى زمانى بيانى نەبێت.
-
پێويستە كەفالەتێكى دادنووسى هەبێت، كە دەگەڕێتەوە ووڵات دواى تەواوبوونى ماوەى توێژينەوەكەى.
لايەنى داراييەكان بۆ هەردوو بابەتى (Sabbatical Leave and Post Doctorate)
-
بۆ هەردوو بابەتى سەرەوە ، نێردراو موچەي تەواوى خۆى وەردەگرێت لەگەڵ دەرماڵە جێگيرەكان.
-
خەرجكردنى دەرماڵەى خوێندن لەدەرەوەى ووڵات بە پێى گروپى ووڵاتەكان (جۆرى AوB) بەپێى رێنماييە داراييەكانى بەرنامەى تواناسازى مرۆيى.
-
كرێى هاتوچۆ تەنها بۆ يەكجار (بە شێوەيەكى بڕاوە- مقطوع) خەرج دەكرێت.