- ناوى سیانى: پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم ساڵح عەبدول
- شۆین و ساڵى لە دایکبون : گوندى گۆپتەپە/ قەزاى کۆیە/ پارێزگاى هەولێر 1948
- پلەى زانستى: پرۆفیسۆر
- پسپۆڕى گشتى: کارئەندامزانى ڕوەک ( فسیولوجیا النبات)
- پسپۆڕى ورد : هۆرمۆنەکانى ڕوەک (الهورمونات النباتیە)
- پۆست: ڕاوێژکارى وەزیر بۆ کاروبارى خوێندنى باڵا
وەسفى وەزیفى:
دراسەکردنى هەربابەتێک کە جەنابى وەزیر ڕەوانەى دەکات و، دەربڕینى ڕاو پێشنیاز سەبارەت بەکارەکانى خوێندنى باڵا لە زانکۆکان و پێشنیازى تێبینى و سەرنج لەسەر بڕگەکانى کۆنوسى زانکۆکان.هەروەها بەشداریکردن لە لێژنە جۆراو جۆرەکانى تایبەت بە کارەکانى خوێندنى باڵا .
کارو ئەرکەکانى
- ساڵى (١٩٦٦) ئامادەیى زانستى لە دواناوەندى کۆیە تەواو کردوە.
- سالى (١٩٧٠) بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى کشتوکاڵى زانکۆى موسل بەدەستهێناوە.
- ساڵى (١٩٧٣) لە زانکۆى (ڕیدنگ) لە بریتانیا بڕوانامەى ماستەر بەدەستهێناوە.
- ساڵى (١٩٧٦) بڕوانامەى دکتۆرا-ی هەر لە زانکۆى (ڕیدنگ) لە بریتانیا بەدەستهێناوە.
- لە ساڵانى (١٩٧٨ تا ١٩٨٢) سەرۆکى بەشى ڕەزگەرى (باخدارى) بوە لە کۆلێژى کشتوکاڵى زانکۆى سلێمانى – سەڵاحەددین.
- لە ساڵانى (١٩٨٠ تا ١٩٨١) بەوەکالەت ڕاگرى کۆلێژى کشتوکاڵى زانکۆى سلێمانى بوە.
- لە ڕێکەوتى (٥/٢/١٩٩٤ تا ١/٦/٢٠٠٤) ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سەڵاحەددین بوە.
- لە زۆر ماوە جیادا بەوەکالەت بۆتە سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین.
- لە ساڵەکانى (١٩٩٣ تا ٢٠٠٤) ئەندامى ئەنجومەنى فێرکردنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بوە.
- نزیکەى (١٠) ساڵ سکرتێر و سەرۆکى دەستەى نوسەرانى گۆڤارى زانکۆى سەڵاحەددین بوە.
- زیاتر لە (٢) ساڵ ڕاوێژکار و، لە پاشان جێگرى سەرنوسەرى گۆڤارى کشتوکاڵ بوە، کە مانگانە لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەر دەکرا.
- لە ڕێکەوتى (٢٩/٧/٢٠٠٨)ەوە ڕاوێژکارە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر کارەکەى خۆى.
- لە ساڵى (١٩٧٦)ەوە بەردەوامە لە وانەوتنەوە بەخوێندکاران لە قۆناغە جیاکانى خوێندن بەتایبەت خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا)، لەو چوارچێوەیەشدا بەدەیان خوێندکارى لە کۆلێژەکانى (پەروەردە، کشتوکاڵ و زانست) لە زانکۆى سەڵاحەددین و، لە زانکۆکانى (سلێمانى، دهۆک و کۆیە)یش بۆ ماوەى چەند ساڵێک وانەى بەخویندکاران وتۆتەوە.
- لە ژیانى ئەکادیمیدا (١٩) پەرتوکى لە بوارى پسپۆرى کارئەندامزانى ڕوەکە (فسیولۆجیا النبات) لە زمانى ئینگلیزیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانى عەرەبى
- لە هەمان کاتدا زیاتر لە (60) شەست توێژینەوەى زانستى لە گۆڤارە زانستیە نێودەوڵەتیەکان ( Annals of Botany )بلا,کردۆتەوە، ئەو گۆڤارە لە شارى لەندەن دەردەچێت و یەکێکە لە گۆڤارە زانستیە باوەڕپێکراوەکان، هەروەک لە چەند گۆڤارێکى دیکەى دەرەوە و ناوەوەى ئێراق توێژینەوەى بڵاوکردۆتەوە.
- بەشدارى لە هەڵسەنگاندنى چەندین پڕۆژەى کشتوکاڵى لەڕوى زانستى و هونەرى و ئابوریەوە. کردوە.
- بەشدارى لە چەندین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى و نیشتمانى لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان و ئێراق کردوە.
- سەرپەرشتى (34) خوێندکارى ماستەر و دکتۆراى لە زانکۆکانى کوردستان .کردوە.