پڕۆسه‌ی زانستخوازيى بەردەوام

لە پێناوی دڵنیابوون لە بەرزڕاگرتنی ئاستی زانستی ستافی ئەکادیمی و بەردەوامبوون، لە نوێکردنەوەی زانست و فێربوون ،ئەمڕۆ ئەرک و بەرپرسیارێتی دەزگاکانی خوێندنی باڵایە،کە میکانیزمێکی لەبار بۆ هاندان و پشتگیریکردنی فێربوونی بەردەوام بۆ مامۆستایان دابڕێژن ،بەهەمان پێوەریش ئەرکی سەرشانى مامۆستایانە کە کەمێک زیاد ماندووتر بن و ببنە شایانی ئەو ئەرکە.

بۆ ئەم مەبەستە جگە لە ئەرکی وانەووتنەوە، مامۆستا دەبێت بە درێژایی ساڵ بەشداری لە چەند چاڵاکیەکدا بکات ،ئەو بەشداری کردنە ببێتە مایەی کرێدت کۆکردنەوە بە شێوەی خاڵ. جۆری بەشداریکردنەکە دەکرێت بە ئامادەبوون بێت لەکۆڕ و سیمیناردا ، پێشکەشکردنی سێمینار ،بڵاوکردنەوەی زانستی ،ئامادەبوون لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپدا ،بەشداریکردن لە لێژنەکاندا...هتد.

  • پڕۆسەی زانستخوازی بەردەوام لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریەوە بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی سەرپەرشتی دەکرێت.
  • سیمیناری وەرزی لەئاستی هەموو کۆلێژ/فاکەڵتیەک و ئاستی هەموو بەش /سکوڵێکی زانستیدا ڕێک دەخرێت .ئەوەی یەکەمیان بۆ بەشدارێتی هەموو بەشەکانە بۆیەش بابەتەکانی گشتیتر دەبن لە هی بەشەکان.
  • لە ئاستی هەموو کۆلێژ /فاکەڵتیەک و ئاستی هەموو بەش /فاکەڵتیەک زانستی بەرنامەی زنجیرە سێمیناری وەرز لەپێش دەستپێکردنی وەرزەکانی پایز و زستان و بەهار ڕێک دەخرێت.
  • کۆپیەکی بەرنامەکە پێشوەخت بۆ بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ دەنێردرێت.
  • ڕاگری کۆلێژ /فاکەڵتی بەرپرسی یەکەمە بۆ سەرپەرشتی ئەنجامدانی سیمیناری وەرزی لە هەردوو ئاستی کۆلێژ و بەشەکان. سەرۆکی بەشی زانستی بەرپرسە بۆ سەرپەرشتی ئەنجامدانی سیمیناری وەرزی بەشەکە. ئەوەش مانای ئەوە نیە کە هەر خۆشیان ڕیکخەری سیمینارەکان دەبن.
  • سەرۆکی بەشی زانستی یەکێک لە مامۆستاکانی بەشەکە وەک ڕێکخەری سیمینارەکانی بەش دەستنیشان دەکات ،و ڕاگریش یەکێکی تر لە ئاستی کۆلێژدا بۆ ڕێکخستنی سیمینارەکانی کۆلێژەکان دەستنیشان دەکات.
  • پێویستە خشتەی سیمینارەکانی کۆلێژ و بەش بخرێنە بەردەم ئەنجومەنی کۆلێژ بۆ پەسەند کردن.
  • پێویستە فۆڕمەکانی هاوپێچ هەتا I ،لەلایەن بەرپرسەکانەوە پڕبکرێنەوە و بەگوێرەی گونجاو بە شیکراوەیی بۆ بەڕیوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ و کۆپیەک بۆ وەزارەت بنیردرێت.