بۆ خزمەتى زیاتر و باشتر ڕایکردنى کاروبارى هاوڵاتیان کۆبونەوەیەک بەڕێوەچو

كۆبونەوە + دەوامی فەرمانبەر

بەمەبەستى باشتر خزمەتکردنى هاوڵاتیان و ڕایى کردنى کاروبارى خوێندکاران و مامۆستیان و فەرمانبەران، ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتى )٧/٩/٢٠٢٠( د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانى گشتى، لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبۆوە.

لەکۆبونەوەکەدا بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا تیشکى خستەسەر ڕێکخستنەوەى دەوامى فەرمانبەران لە چوارچێوەى جێبەجێ کردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزى بۆ توش نەبون بە ڤایرۆسى کۆڕۆنا، بۆ ئەوەش تەئکیدى لە تاکپارێزى فەرمانبەران کردەوە و، ڕاشیگەیاند هەر کەسێک بۆ ڕایی کردنى کارەکانی سەردانى وەزارەت بکات پێویستە پابەندبێت بە خۆپارێزى و ڕێنماییە تەندروستییەکان بە بەکارهێنانى ماسک و دەستکێش.

لەکۆبونەوەکەدا د.خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى  لە وەزارتى خوێندنى باڵا ئاماژەى بە ئەرکى فەرمانبەران کرد و سوپاسى فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەتى کرد بۆ جێبەجێ کردنى کارەکانى هاوڵاتیان و پێشوازیان لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران بۆ ڕایى کردنى مامەڵەکانیان، بەبایەخیشەوە تەئکیدى لە خۆپارێزى کردەوە دژى ڤایرۆسى کۆڕنا.