د.ئارام محمد قادر ئه‌مین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
د.ئارام محمد
- ساڵی 1972 لەدایكبوە
- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له ئه‌ده‌بیات
- بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ كاری حكومی كردوه، پێشتریش كاری حزبی و ڕێكخراوه‌یی كردوه.
- له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووه.
- جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بووه.
- زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی) ده‌زانێت.
- لە ڕێکەوتی (10/7/2019) وه‌ك وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان له پاڕله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
- لە ڕێکەوتی (15/7/2019) له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌ستبه‌كاربوو.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وەزیرەکانى پێشترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
1. د.ئیدریس هادى ساڵح
- لەساڵی (١٩٥٢/٧/١) لەهەولێر لەدایک بوە.
- ئیمەیل: idrishadi@hotmail.com
- مۆبایل: ٠٧٥٠٤٤٥١٠٠٥
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو كردوە.
- لە ساڵی )1976( بەكالۆریۆسی لە زانكۆی سلێمانی بەدەست هێناوە.
- لە ساڵی) 1982 (لە زانكۆی لینینگراد پلەی ماستەری لە ئەندازیاری پەیوەندی و گەیاندن بەدەست هێناوە.
- لەساڵی (1985) لە زانكۆی لینینگرادپلەی دكتۆرای لە ئەندازیاری پەیوەندی و گەیاندن (زانستی تەكنیكی) بەدەست هێناوە.
- جگە لە زمانى دایک (زمانى کوردى) زمانەکانى عەرەبى، ئینگلیزى، ڕوسى و تورکى ئەزانێت.
- لە نێوان ساڵانی (1976 – 1979) وەك یاریدەدەری توێژەر لە بەشی ئەندازیاری كارەبای كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی كاری كردوە.
- لە نێوان ساڵانی (1985-1990) وەك سەرۆك بەشی ئەندازیاری كارەبا لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەددین كاری كردوە.
- ئەندامی دامەزرێنەری ڕێكخراوی مافی مرۆڤە لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵی (1991 تا 1993) بۆتە سەرۆکى لقی هەولێرى هەمان ڕێکخراو. لەو ماوەیەشدا بەشێوەیەكی چالاك بەشداری كۆنفرانس و وۆرك شۆپەكانی پەیوەندار بە مافەكانی مرۆڤ و ژنان و منداڵانى کردوە، هەروەک پرۆژەى هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی مافی مرۆڤ وەك ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی دیكە کارى كردوە.
- لە نێوان ساڵانی (1992 – 2005) وەک ئەندامى پاڕلەمانى کوردستان هەڵبژێردراوە.
- لە ساڵى (١٩٩٢) بۆتە بریکارى وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن لە کابینەى دوەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
- لە ساڵى (١٩٩٣) بۆتە وەزیر وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن لە کابینەى دوەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
- لە ساڵى (١٩٩٦) بۆتە وەزیر وەزارەتى پیشەسازى و وزە لە کابینەى سێیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
- لە ساڵى (١٩٩٨) بۆتە وەزیر شارەوانى و گەشت و گوزار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان/ هەولێر.
- بەشداری لە چەندین كۆنفرانس و وۆرك شۆپ و سیمیناری ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی كردوە.
- لە نێوان ساڵانی (1999 - 2000) وەك سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین - هەولێر كاری كردوە.
- لە نێوان ساڵانی (2004 - 2005) بۆتە بریکارى وەزیرى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ئێراق.
- لە نێوان ساڵانی (2005 - 2006) بۆتە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە یەكەم حكومەتی هەڵبژێردراوی ئێراق، لەو ماوەیەشدا بۆ یەكەم جار یاسا و ڕێنمایی و سیستمێك بۆ پاراستنی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە ئێراق پەیڕەو کرا، كەبەشێوەیەكی سەركەوتوانەی جێبەجێ كرا و، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بەردەوامە و، سەرەڕای چاكسازی لە یاساكانی كار و ژنان و منداڵان و نەوجەوانان.
- لە ڕێکەوتی (٢٠٠٦/٥/٢٦) تا ڕێکەوتی (٢٠٠٩/١٠/٢٨) بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی پێنجەمى حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2. پ. د. دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین
- ساڵی لە دایکبون ١٩٦٠ کۆیە
- کۆلیژی پزیشکی لە شاری بەغداد تەواو کردوە
- ساڵی ١٩٨٤ چۆتە بەریتانیا، لەشاری لەندەن نیشتەجێ دەبێت بۆ پەرەپێدان بەخوێندن و تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەبواری نه‌خۆشیه درمه‌كان (etropical medicin).
- بروانامه‌ی دیپلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرای له زانستی میكرۆبناسی بەدهستهێناوه.
- ڕاهێنانی كلینیكی له نه‌خۆشیه میكرۆبیه‌كان .تەواو کردوە (Clinical Microbiology)
- له ساڵی ١۹۹٢ له كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی بوه‌ته مامۆستا.
- شانبه‌شانی كاری پزیشكی و كاری مامۆستایه‌تی، توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری هه‌وی په‌رده‌ی مێشك و ژه‌هراوی بونی خوێن ئه‌نجام داوه.
- به‌هۆی چالاكی زانستی و توێژینه‌وه‌كانی، له ساڵی ٢٠٠٢ پله‌ی پڕۆفیسۆری پێ به‌خشرا.
- پرۆفیسۆر بوە لەبواری پزیشكی و تایبه‌تمه‌ندێتی له بواری نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان مایکرۆبایۆلۆجی و سەرۆکی گروپی( Molecular Bacteriology and Immunology Group )توێژینه‌وه‌ی بهكتریۆلۆژی و به‌رگریناسیی لە زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا.
- چەندین بڵاوکراوەی زانستی و توێژینەوەی بەزمانی کوردی و ئینگلیزی ھەیە.
- لە ڕێکەوتی (٢٨/١٠/٢٠٠٩) تا ڕێکەوتی (٨/٤/٢٠١٢) بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی شه‌شه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان.
3. پ. ى. د.عەلی سەعید محمد
- ساڵى (1/7/1947) له سلێمانی له دایكبوه
- خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واوكردوه.
- ساڵی (1971) بروانامه‌ی (به‌كالۆریۆس)ی له پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی به‌غداد بەدەستهێناوە.
- ساڵانی (1971 تا 1980) وه‌ك پزیشك سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای پله‌به‌ندی پزیشكی وەک پزیشكی نیشته‌جێی خولاو، پزیشكی قه‌زاو ناحیه‌كان، پزیشكی نیشته‌جێی دێرین و پزیشكی كاراى ته‌واو كردوه.
- له ڕێکەوتى (11/3/1974 تا 29/3/1975) وەک پزیشک په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه کردوە.
- له مانگی (8)ی ساڵی (1980) تا مانگی (8)ی ساڵی (1983) بۆ خوێندنی باڵا له به‌ریتانیا بوه‌و له مانگی (3 )ی ساڵی (1983) بروانامه‌ی (MRCP) له كۆلێژی پزیشكی مه‌له‌كی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا وه‌رگرتوه.
- ساڵانی (1983 تا 1995) وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو و دڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كاری كردوه و، پۆسته كارگێڕییه‌كانی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردوه.
- ساڵی (1995 تا 1997) سه‌رۆكی به‌شی هه‌ناو بوە له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی.
- له ڕێکەوتى (3/5/1997 تا 28/3/2005) ڕاگری كۆلێژی پزیشكی سلێمانی بوه.
- ساڵی (2001) بۆتە ( فێڵۆ – Fellow)ی كۆلێژی پزیشكی مه‌له‌كی گلاسگۆ ( به‌ریتانیا) .
- لە ڕێکەوتى (4 /10/2004) پله‌ی زانستی ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)ى وه‌رگرتوه.
- لە ماوەى نێوان ( 10/1/2005 تا 4/4/2012) سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بوە.
- زیاد له كاره‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له ڕێکەوتى (5/4/2005 تا 8/2/2006) سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش بوە، هەروەک لە ڕێکەوتى (13/9/2006 تا 21/5/2008) سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێژی هونه‌رى زانكۆی سلێمانی بوە.
- به‌شداری له چه‌ندین سیمینار و كۆنفراسی زانستی له (واشنتن 1998) ، (سویسرا 1999)، (پاریس 2000)، (له‌نده‌ن 2001) کردوە، هەروەک بەشدارى خولی كارگێری له ویلایه‌تی (تێنسی ئه‌مریكا 2003)، خولی كارگێری له زانكۆی نۆتینگهام (به‌ریتانیا 2008) و، چەند سیمینارێک له توركیا و عه‌ممان و زانکۆکانى (سەڵاحەددین، دهۆک و سلێمانى) کردوە.
- لە ڕێکەوتی (٨/٤/٢٠١٢) تا ڕێکەوتی (١٨/٦/٢٠١٤) بۆتە وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینه‌ی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
4. د.یوسف گۆران
- ساڵی 1968 لە كەركوك لەدایكبوە
- ساڵی 1986 یەكەمی قۆناخی دواناوەندی بوە لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك
- ساڵی 1990 كۆلێژی یاسای لە زانكۆی بەغداد تەواوكردوه
- ساڵی 2007 ماستەری لە یاسا لە زانكۆی كۆیە بەدەستهێناوە
- ساڵی 2010 دكتۆرای لە زانكۆی سلێمانی بەدەستهێناوە
- ساڵی 2010 بۆتە لێپرسراوی دەستەی ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان
- ساڵی 2014 مامۆستای بەشی یاسا و ڕامیاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بوە، لەهەمان کاتدا سەرۆكی یەكەی یاسا‌و ڕامیاری كۆلێژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە بوە
- لە ڕێکەوتی (18/6/2014) تا ڕێكه‌وتی (10/7/2019) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بووه لە كابینه‌ی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.