یەکەم/ نوسینگەى وەزیر
یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەى کە گوزارشت لە کارو چالاکییە ڕەسمییەکانى وەزیر دەکات، هەروەک ئەرک و کارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەڕوانگەى سیاسەت و بەرنامەى وەزارەتەوە دەخاتەڕو.
ئەرک و کارەکانى بەڕێوەبەرایەتى نوسینگەى وەزیر بریتین لە:
- ڕێکخستنى سەرجەم کاروبارەکانى وەزیر.
- دیاریکردنى کاتەکانى دیدار و چاوپێکەوتنى وەزیر لەگەڵ وەفدە رەسمى و ناڕەسمییەکان.
- وەرگرتن و کارکردن لەسەر ئەو نوسراو و فرمانە رەسمییەکانى ئاڕاستەى نوسینگەى وەزیر دەکرێت، هەروەک بەدواداچون بۆ جێبەجێ کردنی سەرجەم نوسراوەکان دەکات.
- دەرکردن و ئاڕاستەکردنى نوسراوى رەسمى بۆ فەرمانگەو دامەزراوەکانى پەیوەند بە بابەتە پەیوەندارەکان.
- ئاڕاستەکردن و گەیاندنى پەیامى وەزیر بە دەزگاو دامەزراوەکانى پەیوەست بە وەزارەت.
پێکهاتەى بەڕێوەبەرایەتى نوسینگەى وەزیر:
- بەڕێوەبەرى نوسینگە: بەڕێوەبەرى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەرپەرشتى تەواوى کاروچالاکیەکان دەکات.
- سکرتاریەتى وەزیر: ئەرکەکانى ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەوەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، هەروەک فەرمان و ڕێنماییەکانى پەیوەست بە کارى وەزیر جێبەجێ دەکات.
- خامەى نهێنى: ئەرکەکانى پەیوەستە بە (دەرکردەو وەرگرتە)ى سەرجەم ئەو نوسراو و فەرمانانەى ئاڕاستەى وەزارەت دەکرێن و بەپێچەوانەشەوە جێبەجێ دەکات، هاوکات چاودێری و بەدواداچون بۆ نوسراو فەرمانەکان دەکات.
بەڕێوەبەرى نوسینگە: م. ئامانج ڕەفیق عبدالرحمان
ئیمەیل: amanj.abdulrahman@mhe-krg.org
دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن
ڕاگەیاندن یەكێكە لە ڕوخسارە دیارەكانی هەر دەزگاو دامەزراوەیەكی گرنگی حكومڕانی، بۆیە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە هەوڵدەدات ببێتە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو و، بەردەوامی زانیاری بۆ توێژەران و مامۆستایان و خوێندكاران و میدیاكاران و بەكارهێنەرانی تر. بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن زانیاری بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكاتەوە و، یارمەتی رۆژنامەنوس و میدیاکاران دەدات بۆ پێدانی زانیاری زیاتر، هەروەک ڕێبەری ڕۆژنامەنوس و میدیاکار دەكات بۆ سەرچاوەكانی تری زانیاری.
ئەو كارانەش كە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن لە وەزارەتەكەمان ئەنجامی دەدات لە پێناو چەسپاندنی پرنسیپی شەفافیەت و، پێشكەشكردنی زانیاری دروستە بەمامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران و بەهاوڵاتیان، هەروەك ئاگاداربونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوڵاتیان لە كاروچالاكی و پڕۆژەو هەوڵەكانی حكومەت لە سێكتەرە جیاكانی خوێندنی باڵا، لە هەمان كاتدا بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی دروستە لەگەڵ دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەگەری و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان كە لە پاڕلەمانی كوردستان پەسند كراوە، ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە دو هۆبە پێکهاتوە، ئەوانیش بریتین لە (هۆبەى ڕاگەیاندن و هۆبەى وێباسایت):
ئەركەكانى هۆبەى ڕاگەیاندن بریتیە لە:
- سەرپەرشتی كاروباری ڕاگەیاندن و كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەت.
- داڕشتنی پلان و نەخشەو ستراتیژی سیاسەتی ئیعلامی وەزارەت.
- سەرپەرشتیكردن و كۆكردنەوەی زانیاری لە بارەی ئەركەكان، بڕیارەكان، پڕۆژەكان (ئەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێبكرێن و ئەوانەی لە قۆناغی جێبەجێكردندان)، سەرجەم ئەو دامەزراوانەی سەر بە وەزارەتن، چۆنێتی ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، پلانی وەزارەت بۆ بوارە جیاكان..هتد، ئەوەش ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ ئەو خوێندكارو توێژەرانەی كە لە ئاستە جیاكانی خوێندن پێویستیان بەو داتاو ئامارانە دەبێ، یاخود ئەو كەناڵ و دەزگاو دامەزراوانەی كە ئەخوازن ڕاپۆرت لە بوارە جیاكاندا ئامادە بكەن و زانیاری دروست بگەێننە خوێنەران، بیسەران و بینەران.
- ڕێكخستنی دیداری ڕۆژنامەوانی بۆ جەنابی وەزیر
- ڕۆژانە هەواڵ و ڕاپۆرت لەبارەی كارو چالاكی وەزیر و دامەزراوەكانی وەزارەت ئامادە دەكات و بڵاوی دەكاتەوە و, وێنەیەكیش لە بڵاوكراوەكانی ڕەوانەی سەرجەم دەزگاو دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن دەكات.
- ئامادەبون لە كۆبونەوەكانی وەزارەت و سەردان و بەسەركردنەوەكانی وەزیر و نوێنەری وەزیر و لێژنەكانی وەزارەت بۆ بۆنەو شوێنە پێویستەكان.
- نوسین و ئامادەكردنی ڕاگەیندراو و، ڕونكردنەوەى وەزارەت لەبارەی هەر هەواڵ و ڕاپۆرتێكی نا بابەتیانە كە لە دەزگاو دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن لەبارەی وەزارەتەكەمان بڵاودەكرێنەوە.
- ڕێكخستنی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ جەنابى وەزیر و بەڕێوبەرە گشتیەكانی بۆ دەزگاو دامەزراوەكان.
- گرتنی وێنە و ڤیدیۆی چالاكیەكانی وەزیر و وەزارەت.
- دۆكیۆمێنتكردنی سەرجەم كاروچالاكیەكانی وەزارەت و كاری دەزگاو دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن كە لەبارەی وەزارەت بڵاوی دەكەنەوە.
- ئەرشیفكردنی وێنە و ڤیدیۆ بە سیستمێكی باش و, پۆلێنكردنیان لەسەر بنەمای ڕێكەوتی بۆنەی وێنەكەو كەسایەتی میوان و سەردانەکان.
- ڕۆژانە چاودێری دەزگاو دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن (بیستراو, بینراو, خوێنراو و وێبە سایتەكان) دەكات تا بزانین چی لەسەر وەزارت دەوترێت.
ب. ئەرکەکانى هۆبەى وێبسایت-یش بریتیە لە:
- وەرگێرانی نوسین و ئاخاوتن و، هەر چالاكیەكی جۆراو جۆر و نوسینەكان و ڕێنماییەكانی وەزارەت بۆ سەر زمانەكانی (عەرەبی، ئینگلیزی).
- هەڵسەنگاندنی بابەتە رۆژنامەوانیەكان.
- نوسینی هەواڵ و ڕاپۆرت كە زیاتر لەسەرچاوەیەكەوە دێن.
- باشكردنی بابەتە ڕۆژنامەوانیەكان لە ڕێگەی داڕشتن و ڕێكخستنەوەیان بۆ ئەوەی زمانێكی هاوبەش لە نێوان هەواڵەكان، كە لەسەرچاوەی جیاوە ئامادە دەكرێن پەیڕەو بكرێت.
- بەدواداچون بۆ ئەو كەموكوڕیانە دەکات، كە لە زانیارییەكانی هەواڵێكدا هەیە.
- ڕاستكردنەوەی هەڵەی زانیارییەكان لە ڕوی یاسایی و زمانەوانی و داڕشتنەوە.
- ڕەچاوكردنی وردێتی لە زانیارییەكان كە لەسەرچاوەكانەوە دێن، یاخود كۆیان دەكاتەوە.
- دوركەوتنەوە لەو هەواڵانەی كە كێشەی قانونیان هەیە.
- پاراستنی پێگەی وێبسایتى وەزارەت و، چاودێریكردن لە جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی وەزارەت لە نوسین و بڵاوكردنەوە.
- بایەخدان بەمانێشتی هەواڵ و ڕاپۆرتەكان.
- هەڵبژاردنی وێنەی باش و دروست بۆ بابەتە ڕۆژنامەوانیەكان، بەشێوەیەك وێنەكان ڕەنگدانەوەی هەواڵەكان بێت.
- دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان بەشی ئینگلیزی و عەرەبی وێبسایت.
- دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەت و وێبسایت بەئامانجی زو گەیشتن و بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان لە كاتی خۆیاندا.
بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن: عەباس ئەکرەم دزەیى
ئیمەیل: abbas.akram@mhe-krg.org
تەلەفون: ٩٦٤٧٥٠٤٨٢٦١١٨+
سێیەم/بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى و گرێبەستەکان
بە پێى یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ڕاستەوخۆ سەر بە نوسینگەى جەناى وەزیری خوێندنی باڵا-یە. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە ڕێگەى (٤) هۆبەوە کاروبارە یاسایى و گرێبەستەکانى دیوانی وەزارەت جێبەجێ دەکات و، هەروەک بەدواداچون بۆ گشت کێشە یاساییەکان دەکات.
پەیکەرى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى و گرێبەستەکان
- هۆبەی لێکۆڵینەوەو داواکان : ئەم هۆبەیە لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ ئەو داوایانە دەکات، کە لەسەر خودی وەزارەت لە داداگاکان تۆماردەکرێ، لەهەمان کاتدا لێکۆڵینەوە لەو کێشانە دەکات، کە دەگەنە بەڕێوەبەرایەتى یاسایى.
- هۆبەی ڕاوێژکاری و بەداوادچونى ڕینماییەکان: ڕاوێژى ئەو کارانە دەکات، کە ئاراستەی دەکرێ، هەروەک ڕێگە چارەى گونجاو و یاسایى دەدۆزێتەوە بۆ جێبەجێ کردنى کارەکان بە پێى یاسا و ڕێنماییەکان، لەهەمان کاتدا نوسراو بۆ گشت زانکۆ و ئەو فەرمانگانە دەکات، کە پێویستیان بەنوسراو و وەڵامدانەوە هەیه.
- هۆبەی ڕاستاندن و کەفالە و بەڵێننامە: فەرمانگەى دادنووسى بە پێى یاسا ڕێگەو دەسەڵاتى داوە بە بەڕێوەبەرى یاسایى لە گشت وەزارەتەکان تا کارەکانى فەرمانبەرانى سنورى وەزارەتەکەى ڕایى بکەن، هەروەها ڕاستاندن بۆ گشت بەڵگەکانى یاسایى بکەن، ئەم هۆبەیەش بەپێى ئەو یاساییە سەرجەم ئەو کارانە دەکات.
- هۆبەى گرێبەستەکان: سەرجەم کاروبارەکانى گرێبەست کە وەزارەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ بوارە جیاکان ئیمزاى دەکات، لەلایەن ئەم هۆبەیەوە ئامادە دەکرێ و هەڵسەنگاندن و بەدواداچونیان بۆ دەکرێ.
بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایى و گرێبەست: ئەنوەر عبداللە محمد
ئیمەیل: anwarbarzinje@gmil.com
چوارەم/بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى دارایى
بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى دارایى: ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە یاساى ژمارە (١٠)ى ساڵى (٢٠٠٨) یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى پێدراوە، بەپێى ئەو یاسایە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەر بە جەنابى وەزیرە ڕاستەوخۆ کارى وردبینیى لە ڕوى دارایى و کارگێڕى دەکات، لەگەڵ هەر بابەتێکى دیکەى پەیوەست بە چاودێرى، ئەوەش بۆ دڵنیابونە لە خەرجیەکان و پەیڕەوکردنى ڕێنماییەکان .
بۆیە ئەرکەکانى بەڕیوەبەراتى چاودێرى دارایى بریتیە لە چاودێریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە بوارى دارایى، ئەوەش لە بەر ڕۆشنایى یاساو ڕێساو ڕێنماییە دارایى و کارگێڕییەکان، لەهەمان کاتدا لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایى هەرێمى کوردستان هەماهەنگى بەردەوامى هەیە بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنى ڕێنمایى و یاسا و بڕیارە کارگێڕى و داراییەکان، ئەوەش لە سەر بنەماى دۆسیەکانى پەیوەست بە گشت زانکۆ و پەیمانگە و دەستەکانى هەرێمى کوردستان.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە یەک هۆبەى هەیە، ئەوەش هۆبەى (وردبینى و سەرپێچیە داراییەکان)ە، ئەرکى ئەم هۆبەیەش بریتیە لە وردبینیکردن و دیاریکردنى گشت سەرپێچى دارایى و کارگێڕییەکان، ئەوەش بە پێى ڕێنماییە داراییەکان.
بەڕێوەبەرى چاودێرى دارایى: چنار مەهدى حەمد
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى دارایى بکەیت: (chnar.mahde@gmil.com)
پێنجەم/ وتەبێژى وەزارەت
ئەو كەسەیە كە گوزارشت لە سیاسەتی وەزارەت دەكات و، ڕای وەزارەت بۆ میدیاكاران و هاوڵاتیان دەخاتەڕو.
ئەركەکانى وتەبێژ
- پێدان و گەیاندنی سیاسەتی وەزارەت و، قسەكردن لەسەر سیاسەت و كارنامەو بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەت و، لێدوان بۆ سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندنی (بینراو، بیستراو، خوێنراو، هاووڵاتیان)، هەروەك لە كاتی پێویستدا كۆنگرەی ڕۆژنامەیی بۆ پەیامنێران ساز دەكات.
- بەشداریكردن لە كۆبونەوەكانی وەزیر، ئەنجومەنی وەزارەت، كۆبونەوەكانی وەزارەت، ئامادەبون لە مەراسیمە ڕەسمیەكانی ناوەوە و دەرەوەی وەزارەت.
- بەشداریكردن لە بەرنامەكانی (بینرا، بیستراو)ی دەزگا و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن.
- كۆكردنەوەی زانیاری وورد و دروست لەسەر وەزارەت، زانكۆكان، فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناو وەزارەت.
- بە دواداچون و وەڵام دانەوەی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە وەزارەت.
- ئامادەبون لە كۆبونەوەی پاڕلەمان كاتێك بڕگەكانی كۆبونەوە پەیوەست بێت بە وەزارەت.
- ئامادەكاری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی كە لەلایەن دەزگا و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن ئاڕاستەی وەزیر دەكرێت.
- نوسین و دارڕشتنی وتاری وەزارەت بۆ بۆنە جیاوازەكان.
- گەیاندنی سیاسەتی وەزارەت و، قسە لەسەر سیاسەت و كارنامەو بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەت لە دەزگاو دامەزراوە جیاكانی ڕاگەیاندن دەكات.
وتەبێژى وەزارەت: عەباس ئەکرەم دزەیى
ئیمەیل: abbas.akram@mhe-krg.org
تەلەفون: ٩٦٤٧٥٠٤٨٢٦١١٨+
شەشەم/ ئەمینداریەتى ئەنجومەنى وەزارەت
لە یاساى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ژمارە (١٠) ى ساڵى (٢٠٠٨) لە ماددەى (٥) لە بڕگەى (٢) هاتوە "ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمیندارێکى دەبێت کە بڕوانامەى ماستەرى هەبێت و، بەرپرس دەبێت لە تۆمارکردنى کۆنوسى دانیشتەکانى ئەنجومەنى وەزارەت، (هەروەها دەرکردنى گشتاندنەکان) و بەدواداچون و جێبەجێکردنیان".
ئەنجومەنى وەزارەت بەرزترین دەزگاى وەزارەتە کە تیایدا ڕێنمایى و ڕاسپاردە و فەرمان و بریار و سیاسەت و ستراتیژیەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دادەڕێژێت و دەری دەکات، جەنابى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرۆکى ئەنجومەنەکەیە و، سەرجەم سەرۆک زانکۆ و دەستە و ئەنجومەنەکانى سەر بەوەزارەتەکەمان ئەندامى ئەنجومەنەکەن، بە ئامادەبونى ڕاوێژکارانى جەنابى وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت و، هەندێک لە بەڕێوەبەرەکان کۆبونەوەکان ئەنجام دەدرێت.
کار و ئەرکەکانى ئەمیندارى ئەنجومەنى وەزارەت
- یەکەم: ڕێکخستنى کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى وەزارەت و پەیوەندیکردن بە ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت، کە پێک دێت لە سەرۆکى زانکۆ و دەستە و ئەنجومەنەکانى سەر بەوەزارەتەکەمان و بە ئامادەبوونى ڕاوێژکارانى جەنابى وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت (یان هەر کەسێک کە سەرۆکى ئەنجومەن کە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە، بیەوێت بەشدارى پێ بکات و میواندارى بکات).
- دووەم: ئامادەکردنى بەرنامەى کار (کارنامە/ ئەجێندا) بە خاڵ و بەراییەکانەوە بۆ کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت.
- سێیەم: ئامادەکارى بۆ کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت و خوێندنەوەى خاڵ و بڕگەکان و نووسینەوەى بڕیارەکانى ئەنجومەن، هاوکات ڕێکخستنى هۆڵى کۆبونەوە و پێشکەشکردنى بەرنامەى کار بە داتاشۆ.
- چوارەم: ئامادەکردنى کۆنوسى کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى وەزارەت دواى پەسەندکردنى لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەن، دواتر ناردنى بۆ فەرمانگە گشتیەکانى ناو دیوانى وەزارەت و دەستە و ئەنجومەن و زانکۆکان بە مەبەستى ئەنجامدانى کارى پێویست بە پێى پەیوەندییان.
- پێنجەم: دەرکردنى فەرمان و گشتاندن و ڕێنمایى پاڵپشت بە بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزارەت، هەروەها گەیاندنى فەرمان و ڕاسپاردەکانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، هاوکات بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنیان دەکات.
- شەشەم: ئاگادارکردنەوەى وتەبێژ و بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەت لە بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزارەت بە مەبەستى بڵاوکردنەوەى بۆ لایەنى پەیوەندیدار و ڕاى گشتى.
- حەوتەم: پەسەندکردن و وەڵامدانەوەى کۆنوسى کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى دەستە و بۆرد و زانکۆکان بە نوسراوى فەرمى ، ئەوەش لە ڕێگەى نوسینگەى جەنابى وەزیر بە هاوکارى ڕاوێژکارى جەنابى وەزیر بۆ کاروبارى خوێندنى باڵا.
- هەشتەم: گەیاندنى فەرمان و ڕاسپاردەکانى جەنابى وەزیر و فەرمانگە گشتیەکانى وەزارەت بە سەرۆکى ئەنجومەن و دەستە و زانکۆکان بەمەبەستى جێبەجێکردنیان و بەدواداچونیان.
- نۆیەم: ئامادەبون و ئامادەکردنى کۆنوسى کۆبونەوەى هەفتانەى وەزارەت، کە لە ڕاوێژکارانى جەنابى وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و یاریدەدەرانیان و هەندێک لە بەڕێوەبەران پێک دێن، هەروەها بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنى بریار و فەرمانەکانیش دەکات.
- دەیەم: ئامادەبون لە کۆبونەوەى جەنابى وەزیر لەگەڵ هاوڵاتیان.
- یازدەیەم: دەرکردنى فەرمانى وەزارى و گشتاندن و پێکهێنانى لێژنە لەسەر ڕاسپاردەى جەنابى وەزیر.
- دوازدەیەم: هاریکارى ڕاوێژکارانى جەنابى وەزیر لە لێژنە باڵاکان و گەیاندنى ڕاسپاردەکانیان دەکات.
- سێزدیەم: ئامادەبون لە هەندێک لە کۆبونەوەکان کە جەنابى وەزیر خواستى لەسەر بێ.
- چواردەیەم: بەستەرى پەیوەندى نێوان جەنابى وەزیر و سەرۆک زانکۆ و ئەنجومەن و دەستەکانە بۆ کۆبونەوە و ڕاسپاردەى تایبەت.
- پانزدەیەم: نووسینى یاداشت و ڕاپۆرت و بابەتى تایبەت بۆ بەڕێز جەنابى وەزیر.
ئەمیندارى ئەنجومەنى وەزارەت: م. دهام سمکۆ حوسێن
ئیمەیڵ: daham.hussein@mhe-krg.org
ژمارەى مۆبایل:07701331133
هەشتەم/بەڕێوەبەرایەتى وردبینى
بهڕێوهبهرایهتی وردبینی: بهڕێوهبهرایهتی وردبینی یهكێكه له بهڕێوهبهرایهتیهكانى دیوانی وهزراهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی و، لهڕوی پهیكهری ڕێكخستنهوه سهر به جهنابی وهزیره، لەم بەڕێوەبەرایەتیەدا چهند فهرمانبهرێكی پسپۆڕ له بوارهكانی ژمێریاری و وردبینی و دارایی هەیە و، ڕۆژانە کارەکانى تایبهت به وردبینیكردنی گشت كاروبار و مامهڵه ژمیریاری و دارایی و كارگێڕیهكانی وهزارهت بەڕێوەدەبات.
ئهركهكانی بهڕێوهبهرایهتی وردبینى بریتیە لە وردبینیكردنی مامهڵهو بهڵگهنامهو پسولهكانی تایبهت بهخهرجكردن کە له سهر بودجهی ئاسایی و بودجهی وهبهرهێنان و سندوقی وهزارهت خەرج دەکرێن، کە لهبهر ڕۆشنایی یاساو ڕێنماییه دارایی و ژمێریاریهكاندا بڕیاریان لەسەر دەدرێ، وهك خهرجیهكانی كڕینی كهلوپهل و پێداویستیهكان، سوتەمەنى و چاککردنەوە، شاند و سەفەر لە ناوەوە و دەرەوە، پڕۆژهكان كه لهلایهن وهزارهتهوه خهرجیان بۆ دهكرێت، پێوانهی كۆتایی گشت پڕۆژهكانی زانكۆكان و دامهزراوهكانی سهر بهوهزارهت، لەهەمان کاتدا وردبینی بۆ گشت بهڵگهنامهو تۆمار و ليست و دهرخسته ژمێریاریهكانی تایبهت بهخهرجیهكان دەکات وەک بهڵگهنامهی ڕێگەپێدان، بهڵگهنامهی وهرگرتن، بهڵگهنامهی خهرجكردن، بهڵگهنامهی قهید، بهڵگهنامهكانی داهاویشتهو دهرهاویشتهی كۆگایی، جگە لەوانەش وردبینى لیستی موچهی فهرمانبهرانى ههمیشهیی و فهرمانبهرانی گرێبهست دەکات، لەگەڵ مامهڵه و لیست و بهراییهكانی تایبهت به شایسته داراییهكانی خوێندکارانى تواناسازی، هەروەها وربینى بۆ دهرخستهی خهرجیهكانی پێشینهی بهردهوام دەکات و، تۆماری موچه، تۆماری بهرابهركردنی دهرخستهی بانك، تۆماری تهرخانكراوهكانی بودجه، تۆماری پێشینهی هاوسەرى، تۆماری ڕۆژانهی گشتی بودجهی ئاسایی، تۆماری ڕۆژانه گشتی بودجەى وهبهرهێنان، تۆمارى ڕۆژانهی گشتی ژمێرەى تواناسازى وردبینیان بۆ دەکات.
هەر لەم بەڕێوەبەرایەتیەدا وردبینى بۆ تهرازوی پێداچونهوهی مانگانهی بودجهی ئاسایی، تهرازوی پێداچونهوهی مانگانهی بودجهی وهبهرهێنان، تهرازوی پێداچونهوهی مانگانهی ژمێرەى تواناسازى دەکات، لەگەڵ وردبنیكردنی داهاتهكانی سندوقی وهزارت کە بریتین لە وردبینیكردنی پسولهكانی وهرگرتن و، تۆماری داهاتهكان و تۆماری ڕۆژانهی گشتی و، وردبينىكردنى تهرازوی پێداچونهوهی سندوقی وهزارهت.
بهڕێوهبهرى وردبینى: چریسكه جلال بلال
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان بکەیت:
gmail.com @auditdirectorate2
تهلهفۆن: 0662562365 , -1490662296768
نۆیەم/نوسینگەى کەرکوک
ئهم نوسینگهیه به پێشنیاز و به پاڵپشتی د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى ههرێمى کوردستان له ڕێکەوتى ( 2016/2/4 ) لهلایهن جهنابی و وهزیر و، د.نەجم الدین کەریم پارێزگاری كركوك بەڕەسمى كرایهوه .
ئامانجی سهرهكی کردنەوەى ئەو نوسینگهیه بریتیە لە بایەخدان بە بواری خوێندنی باڵا و گرنگیدان بە خوێندكارانى كركوك و ناوچه دابڕاوهكانی، بهتایبهت ئەو خوێندكارانەى کە بەسەر بە پهروهردهی كوردین، چونکە تا كردنهوهی نوسینگهی كەركوك كارێكی وا نهكرابو تا پهروهردهی كوردی لهلایهن خوێندی باڵا بهردهوامی پێبدرێت.
بۆیە لە ڕێگەى ئەم نوسینگەیەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وهك بهشێك له دانیشتوانی ههرێم مامەڵە لەگەڵ خوێندکارانى کەرکوک بەگشتى و، خوێندکارانى پەروەردەى کوردى بەتایبەت دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا كارئاسانی تەواو بۆ خوێندکاران دەکات بۆ ئهوهی له زانكۆكانی ههرێم وهربگیرێن، هەروەک ئەرکێکى دیکەى ئەم نوسینگەیە بریتیە لە پردى پهیوهندی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا- و زانكۆكانی ههرێم لهگهڵ پهروهردی كوردی و، دەزگاو دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا-و لایهنه پهیوهدندیدارهكانی كركوك و ناوچهكه .
ڕێکارەکانى پەسندکردنى بڕوانامەى دەرچونى کۆلێژى قەڵەمى زانکۆىى لە وەزارەت
بەڕێوەبەرى نوسینگەى کەرکوک: د.ئەحمەد ئەمین فەتحوڵلا
ئیمەیل: ahmadaminfathulla@gmail.com
ژماره مۆبایلی نوسینگه : 07727986833
دەیەم/ بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت:
بهڕێوهبهرایهتی خوێندنی تایبهت لە ژێر چاودێری و سهرپهرشتی ڕاستهوخۆی جهنابی وهزیر و، بهڕێوبهری گشتی و یاریدهدهری بهرێوبهری گشتی فهرمانگهى خوێندن و پلاندانان و بهدواداچون کارەکانى بەڕێوە دەبات و، ئەرکى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە سەرپەرشتیکردنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، هەروەک بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنى سەرجەم ئەو ڕێنمایى و بڕیارو فەرمانانە دەکات کە لە وەزارەتەکەمانەوە دەربارى زانکۆ تایبەتەکان دەردەچن، بۆیە جگە لە جێبەجێکردنى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان سەرپەرشتى تەواوى پڕۆسەکانى خوێندن لە وردبینیکردنى دۆسیەکان (مامۆستایان، فەرمانبەران) لە هەمان کاتدا بڕوانامەکانیش پەسند دەکات، کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانەوە پێشکەش بەدەرچوان دەکرێ، لە ئیستادا ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە ڕێگەى سێ هۆبهوە کارەکانى ڕادەپەڕێنێت، هۆبەکانیش بریتین له (بروانامهكان، وهرگرتن ، سهرپهرشتیاری).
- هۆبهی بڕوانامهكان: ئەرک و کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە پهسندكردنی بڕوانامه و پشتگیرى دهرچون له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكان و، ڕاستی و دروستی بۆ بڕوانامهی ئامادهیی و پیشهیی و پهیمانگهكان له كاتی پێشكهشكردن و وهرگرتنیان له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكانی ههرێمی كوردستان، هەروەک وهڵام و بهدواچون بۆ گشت ئهو نوسراوانهش دەکات، كه پهیوهندنیان به بڕوانامه و پشگیری دهرچون له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكانی ههرێمی كوردستانەوە هەیە، لەهەمان کاتدا گشت بهڵگهنامهكان بهشێوهی سۆفت كۆپی هەڵدەگرێ.
- هۆبهی وهرگرتن: ئهم هۆبهیه ساڵانه سهرپهرشتی وهرگرتنی خوێندكاران و قوتابیان له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكانی ههرێمی كوردستان دهكات و ، ئهرك و كارهكانی ئهم هۆبهیەش بریتین له وهرگرتن و وردبینیکردنى دۆسیەى خوێندکاران و قوتابیان و، دهركردن و ههمواركردنهوەى ڕێنمایی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكان، هەروەک بەپێى هۆکارى تایبەت فەرمانى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان هەڵدەوەشێنێتەوە.
- هۆبەى سەرپەرشتیارى زانکۆ و پهیمانگه تایبەتەکان: هۆبەى وەرگرتن لە ساڵى (٢٠١٤) دامەزارا، لە سەرەتادا کارەکانى بریتیبون لە بەدواداچونى کێشەى خوێندکاران و, وەرگرتنى ڕێژەى ئامادەنەبون بەشێوەیەکى ڕاستەخۆ، بەڵام دواتر بەپێ فەرمان وەزارى ژمارە(9909) لە ڕێکەوتى (20/5/2015) هۆبەى سەرپەشتیارى دەستیکرد بە وردبنینىکردنى گشت بەڵگەنامەى ئەو مامۆستایانەى کە داواى نازناوى زانستى دەکەن، لەگەڵ وردبینیکردن بۆ دۆسیەى گشت ئەو مامۆستایانەى نازناوى زانستیان پێنەدراوە و مەرج و ڕێنمایەکانیان تیادا بەرجەستە نابیت، بۆیە لە ئێستادا كار و چالاکییەکانى هۆبەى سەرپەرشتیارى زانکۆ و پهیمانگه تایبەتەکان بریتیە لە سەردانیکردنى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى چۆنیەتى بەڕێوەچونى دەوام و، بەدواداچون بۆ کارەکانى تۆمارى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەکات، لەهەمان کاتدا گشت ئەو کەسانەى لەلایەن زانکۆ و پەیمانگەکانەوە بۆ پۆستە کارگێڕییەکانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کاندید دەکرێن وەک (سەرۆکى زانکۆ، یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ، ڕاگرى کۆلێژەکان، سەرۆکى بەشەکان) دۆسییەکانیان وربینى بۆ دەکات و، دواتر بە ڕاپۆرت بەرزى دەکاتەوە بۆ سەروى خۆى بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندى جەنابى وەزیر و، پاشانایش بە نووسراوى فەرمى لەبارەى پەسەندکردن یاخود ڕەتکردنەوەى کاندیدەکان وەڵام دەدرێنەوە. لەهەمان کاتدا فۆڕمێکى تایبەت بە زانیارى دۆسیەى مامۆستایانى دروست کردوە و، ساڵانە بۆ گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان گشتاندنى بۆ دەکرێت و، لە ڕێگەیەوە دۆسیەى گشت مامۆستایانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کۆدەکرێتەوە، ئەوەش بۆ وردبینىکردن و دڵنیابونە لە ئاست و پلە و بڕوانامەى زانستیان. هەروەها لە هۆبەى سەرپەرشتیاریدا وردبینى بۆ بەڵگەنامەکانى سەرجەم ئەو مامۆستایانەى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەکرێ، کە بۆ وەزارەتەکەمان بە مەبەستى پەسەندکردنى پێدانى نازناوى زانستى بەرز دەکرێنەوە، دواى نووسنەوەى یاداشت ئینجا بۆ پەسندکردنى بەرز دەکرێتەوە بۆ جەنابى وەزیر تا بڕیارى کۆتایى لەبارەوە بدات، لە کۆتایشدا بەنوسراو وەڵامى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و ئەو مامۆستایە دەدرێتەوە کە نازناوى زانستیان پێدراوە، کارێکى دیکەى ئەم هۆبەیە بریتیە لە بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە و بەدواداچون و ئاگاداربون لە ڕێوشوێن و چۆنیەتى بەرێوەچونى ئەزمونەکانى کۆتایى ساڵى و دواتریش ڕاپۆرت لەبارەى ئەو پڕۆسەیەوە بەرز دەکاتەوە، لە کۆتایشدا هۆبەى سەرپەرشتیارى بەدواداچون بۆ هەر کێشەو گرفتێکى پەیوەندیدار بە مامۆستایان یاخود کێشەى خوێندکاران لە چوارچێوەى خوێندن و کاروبارەکانى تۆمارەکانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەکات.
بەڕێوەبەرى خوێندنى تایبەت: گۆران حسین قادر
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیڵانەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت بکەیت:
ئیمەیلى بەڕێوەبەرایەتى: prv.uni@mhe-krg.org
تەلەفونى بەڕێوەبەر: ٠٧٥٠٤٦٧٥٣٥٠