كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 24/4/2010 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سیمینارێكی تایبه‌ت به رێبهرایهتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا، له دیوانی وه‌زاره‌ت سازكرا.
له سیمیناره‌كه‌دا باس له‌و ۆرك شۆپه كرا، كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له زانكۆی ئیكزیتهر له به‌ریتانیا 22 ئه‌كادیمی عێراقی و كوردستانی به‌شداریان تێدا كردبوو.
سیمیناره‌كه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی خوێندنی باڵا‌و زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامانی شاندی كوردستان، كه به‌شداری ۆرك شۆپهكهیان كردبوو، باسیان له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی زانكۆكانی به‌ریتانیا كرد، له رووی به‌ڕێوه‌به‌ردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه، دوای پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه گفتوگۆیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ۆرك شۆپهكهوه كرا.
له وته‌یه‌كدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م جۆره ۆرك شۆپانهو په‌یوه‌ندی زانستیی نێوان ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای هه‌رێم و وڵاتانی پێشكه‌وتووی به بایه‌خه‌وه وه‌سفكرد و داوای له ئه‌ندامانی شاندی ئهكادیمیانی كوردی كرد، كه پێویسته له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و ئه‌زموونه بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی زانكۆكانی هه‌رێم و راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان بگوازنه‌وه‌و بخرێته بواری پراكتیكییه‌وه.
سەر 2016