بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون
- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.محمد سابر مستەفا هەمەوەندی
- لە ساڵى (١٩٥٢) لە قەزاى کۆیە لە دایکبوە
- لە ساڵی (1980) بە مامۆستای دواناوەندی لە كۆیە دامەزراوە , لەبەر هەڵوێستی نیشتمانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە پەروەردەو فێركردن بە فەرمانی ئەنجومەنی بەناو شۆڕش دوور خراوەتەوە .
- هەموو قۆناغەكانی خوێندنی ئامادەیی و بكالۆریۆس و ماستەرو دكتۆرا بە ڕیزبەندی یەكەمەكان و بە پلەی نایاب بڕیوە.
- زیاتر لە (26) ساڵە مامۆستای زانكۆیە، لە زانكۆكانی (سەڵاحەددین، سلێمانی و كۆیە) وانەی وتۆتەوە.
- بۆ ماوەى زیاتر لە هەشت ساڵ لە زانکۆى سەڵاحەددین سەرۆكی بەش بوە.
- جگە لە ڕاژەی زانكۆیی ماوەى زیاتر لە (12) دوازدە ساڵ خزمەتی پەروەردەیی و كارگێڕی كردوە.
- لە ژیانى ئەکادیمیدا سەرپەرشتیاری زیاتر لە (50) نامە ماستەرو تێزى دكتۆرای كردوە.
- زیاتر لە (70) نامەی ماستەرو تێزى دكتۆرای لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق گفتوگۆ كردوە.
- سەرۆكایەتی و ئەندامیەتی دەیان لیژنەی زانستی لە بوارەكانی خوێندنی باڵا و پەروەردەو ئەوقافی كردوە.
- بەشداری لە دەیان كۆنفرانس و ۆورك شۆپ و خولی ڕاهێنان لە بوارەكانی پلاندانانی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ناوەو دەرەوەی ووڵاتی كردوە.
- دەیان توێژینەوەی زانستی لە بوارەكانی زمانەوانی و ناساندنی بەرهەمی زانایانی كورد ئامادەو بڵاوكردۆتەوە، بەشێکیشیان ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.
- دەیان نوسراوی سوپاس و پێزانینی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراق و هەرێمی كوردستان و، وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، پەروەردە، ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق) ئاراستە كراوە.
- ئەندامى دەستەی دامەزرێنەری سەندیكای مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكانە.
- ئەندامی لێژنەی ڕاوێژكاران و شارەزایانی پەروەردەو خوێندنی باڵا-یە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی خوێندن لە ئاستی هەمو ئێراق.
- ماوەى زیاتر لە (١٠) دە ساڵە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواچونە.
- ئیمەیل: hamawandy955@yahoo.com
یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون
- د. جمال کمال حسین
- شوێن و ساڵی لە داییکبون: 1960/ هەولێر
- هەڵگرى بڕوانامە دکتۆرا لە بوارى ئەندازیارى میکانیک
- نازناوى زانستى: پرۆفیسۆرى یاریدەدەر
- جگە لە زمانى کوردى، زمانى عەرەبى، ڕوسى بەتەواوەتى دەزانێ، هەروەک کەمێک زمانى ئینگلیزى دەزانێ
- لە ژیانى ئەکادیمیدا (٧) حەوت توێژینەوەى زانستى هەیەو، پەرتوکێکیشى بەناوى (وزەى خۆر وەک وزەى جێگرەوە) هەیە.
- بەشدارى ژمارەیەکی زۆر کۆنفرانس و وەرکشۆپ و، کۆنگرەی زانستی کردوە، هەروەک بەشدارى چەندین خولى کارگێڕی لە دەرەوە و ناوەوەی ئێراق و کوردستان کردوە .
- پێشتر چەندین پۆستى وەرگرتوە وەک (بەڕێوەبەری ئەندازە و ئاوەدانکردنەوە، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان، بەڕێوەبەری دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت).
- لە ئێستاشدا پاریدەدەرى بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و، سەرپەرشتیارى گشتى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمى هەرێمى کوردستانە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
پێکهاتەى فەرمانگەى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون
یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتى ئامارو بەدواداچون:
بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و ئامار بە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیە گرینگەکان دادەنرێ بۆ خزمەتکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تەواوى دام و دەزگاکانى ئەکادیمییەکانی سەر بە وەزارەت و قوتابیان و خوێندکاران و سەرچاوە مرۆییەکان، هەروەها خزمەتگوزارى ئامارى داتا و زانیارى گرینگ پێشکەش دەکات بۆ پلان و ستراتیژیەتى ئایندەى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان. لە ئێستادا بە گشتى کارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بریتییە لە وەرگرتنی داتا و زانیاری ئاماریی (دوو وەرزى ئامار، وەرزى یەکەم لە دواى دەرچوونى ناوى خوێندکارانەوەیە، وەرزى دووەمیش تازەکردنەوەى ئەو ئامارو زانیاریانە دەکەین لە مانگى چوار تا پێنج کۆتاییان پێدێت) ، هەروەها کارکردن لەسەر کۆکردنەوەی داتای تازە لە ماوەیەیەکى دیاریکراو و هەروەها ئەنجامدانى شیکارى پێویست، وە بەدەستخستنی داتا و زانیارى مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەرانی زانکۆکان و هەروەها ئەو داتا و زانیارییە خەوتووانەى لە بواری هەمەجۆردا پێشوتر کارى پێویستى بۆ نەکراوە، لەم سۆنگەیشەوە بخرێتە بەردەستى وەزارەت و بە ئامانجی سوودوەرگرتن لێی لەمەڕ دارشتنی ستراتیژیەت و پلانی دورخایەنی داهاتووی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
لەهەمان کاتدا لەم بەڕێوەبەرایەتیەدا شیکار و لێکۆڵینەوە لەم بابەتانە دەکەین، کە پەیوەندییان بە ڕەوتی خوێندن و خوێندکاران هەیە، هەروەک گشت کارەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بەفەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون ئەنجام دەدرێن، هەوەها هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى و هۆبەى زانکۆ حکوومییەکان بۆ دەست نیشانکردنی ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە پێویستە بێنە چارەسەرکردن.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە سێ هۆبە پێکهاتووە، کارو ئەرکەکانى هەر یەک لە هۆبەکانیش بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
-هۆبەی زانکۆ حکومیەکان: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتنى داتاو زانیارییەکان، کە ئەوەش بەدوو قۆناغ دەکرێ، یەکەمیان دواى تەواوبونى پرۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان (زانکۆ حکومى و تایبەتەکان) جێبەجێ دەکرێ, ئەوەش بۆ کۆکردنەوەو وەرگرتنى ئامارو زانیارى پێویستە بەتایبەت ژمارەى خوێندکاران, مامۆستایان, فەرمانبەران لە گشت بەش و کۆلێژى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، هەروەک لە جارى دوەمیشدا ئەبدەیتى ئەو ئامارو زانیاریانە دەکات، کە لە وەرزی یەکەم داواکرابوون، ئەو کارەش لە مانگى چوارى هەموو ساڵێک دەست پێدەکات. لە دواى گەڕاندنەوەى وەرگرتنى ئامارەکان , ووردبینى و راست کردنەوەى ئامارو زانیاریەکان دەکرێ و، لەکۆتایدا پوختەى ئامارەکان ئامادە دەکرێن، ئینجا ئاماری پێویست بەپێى داواکاری فەرمی بەدەزگاو دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەكان و خوێندکارانى خوێندنی باڵا دەدات.
-هۆبەی ئاماری زانکۆ تایبەتەکان: لە هۆبەیەشدا ئامار و زانیاری پێویست دەربارەی (خوێندكاران، دەرچوان، مامۆستایان) لە گشت بەش و كۆلێژی زانكۆ تایبەتەكان ئامادەو ڕێکدەخرێ، بەهەمان شێوە ئامار و زانیاری پێویست دەربارەی خوێندكارانى ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ تایبەكانی هەرێمی كورستان ئامادەو ڕێکدەخرێ بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی. لە ئێستادا ئەو هۆبەیە راستەوخۆ لەلایەن خودی بەڕێوەبەرایەتى زانکۆ تایبەتەکان سەرپەرشتى دەکرێ و کارى کۆکردنەوەى داتا و زانیارى بۆ دەکرێت.
-هۆبەی پلاندانان: کارو چالاکیەکان لەم هۆبەیەدا، زیاتر کارکردنە بۆ شیکارى و راڤەکردنى تەواوى داتا و ئامارى قوتابی و خوێندکاران و مامۆستایان سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانی هەرێم کە لە ئەنجامى چالاکی هەردوو وەرزی خوێندن دەکەوێتە بەردەستی بەڕێوەبەرایەتى پلاندانان و ئامار لە وەزارەت، ئەوە جگە لە هەماهەنگی ساڵانەى بەڕێوەبەرایەتیمان لە پلانی خوێندن و ستراتیژیەتى ئیاندەى وەزارەت و ئامادەکردنى پێشنیاز و نەخشە رێگەى وەرگرتن و لە خۆگرتنى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم دەربارەى خوێندکار و مامۆستا، هەروەها خستنە بەردەستى زانیارى تەندروست لەبارەى کەم و کوڕی و ئەگەرەکانى بەردەم ئاستى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێم. سەربارى کارکردن بۆ دۆزینەوەى میکانیزم و ئالیەتێکى گونجاو بۆ نزیک بوونەوە لە وەرگرتنى داتایەکی زۆر ورد و زانستى و ئەکادیمی بۆ مەبەستى خزمەتگەیاندن بە کەرتى خوێندنى باڵا و ئایندەى حکوومەت.
بەڕێوەبەر: سامان فاروق محمد
ئیمێلی بەڕێوەبەر: saman.mohammad@mhe-krg.org
ئیمەیڵی وەزارەت : dpls.office@mhe-krg.org
تەلەفۆنی بەڕێوەبەرایەتى : ٠٧٥١٤٥٧٥٤٤٢
0662563703
ژمارەی تەلەفۆنی ئۆفیس لە ڕێگەى بگۆڕى وەزارەت: 188، 187، 185
ژمارەی تەلەفۆنی بەڕێوەبەر: ٠٧٥٠٤٣٢٩١٦٤
دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن:
ساڵانە لە ناوەندى وەرگرتن ئامادەکارى بۆ کۆبونەوەى لێژنەى باڵا-ى وەرگرتن دەکرێ بۆ داڕشتنى ڕێنمایى وەرگرتن و دابەزین و گواستنەوەى قوتابیان/ خوێندکاران، لەهەمان کاتدا پلانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئامادە دەکات و، کۆنوسى کۆبونەوەکان بەسەر زانکۆکان دەگشتێنێت. هەروەک پڕۆسەى وەرگرتن بەڕێگەى (زانکۆلاین و وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی زانکۆیی) جێبەجێ دەکات، ئەوەش دواى ئەوەى بە چەند قۆناغێکى هونەرى و وردبینى دەڕوات و بەڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دواناوەندییەکان بە پێى کۆنمرە پلانى وەرگرتنى زانکۆکان جێبەجێ دەکات، دواتریش بەڕێگەی بەرنامەیەکى ئەلیکترۆنی تایبەت خوێندکاران بە پێی کۆنمرەو ئارەزوەکانیان و پلانى وەرگرتنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەسەر بەشە زانستیەکاندا دابەش دەکرێن، ئینجا پڕۆسەى بەدواداچون و سەیرکردنى گازاندەکان/سکاڵا لە دواى دەرچونى ناوى پاڵێوراوان بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان جێبەجێ دەکرێ. کارێکى دیکەى ناوەندى وەرگرتن ئامادەکردنی ئاماری ساڵانەی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکارانە لە زانکۆکانی هەرێم. هاوکات ئەرکێکى دیکەى هەماهەنگیکردنە لەگەڵ فەرمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرى گشتی پلاندانان و، ،بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەکان، کۆنتڕۆڵ...هتد ). ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە چوار هۆبە پێک دێ، کە بریتین لە:
- هۆبەى زانکۆ حکومیەکانی هەرێم: کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ئامادەکردنى ڕێبەر و پلانى زانکۆکان بۆ وەرگرتنى خوێندکاران. دابەشکردنی دەرچوانیی ئامادەییە پیشەییەکان بەسەر زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم. دابەشکردنی پاڵەوانانی وەرزش وکاندیدەکانی سەندیکای هونەرمەندان، هەروەک سکاڵای زانکۆ حکومیەکانی هەرێمى کوردستانیش هەر لەم بەڕێوەبەرایەتیە وەردەگیرێت.
- هۆبەى وەرگیراوانى دەرەوەى هەرێم و وڵات: کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە وەرگرتن و گواستنەوەى خوێندکارانى دەرەوەى هەرێم و وڵات، لەهەمان کاتدا کار دەکات بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکان، وەک خوێندکارانى (ئێزیدی ، خانەقین ، کەرکوک)، هاوکات وەڵامى سکاڵای خوێندکارانى وەرگیراو دەداتەوە.
- هۆبەى زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان: ئەم هۆبەش کارەکانى لە بابەتانە چڕکراوەتەوە، ئەوانیش بریتین لە وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان هەرێمى کوردستان بە سیستمی پۆلیتەکنیک، هەروەک خوێندکاران لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان هەرێم بە سیستمی پارالێل وەردەگرێت، جگە لەوەش خوێندکاران لە گشت زانکۆکانی هەرێم بەسیستمی خوێندنی ئێواران وەردەگرێت، هاوکات وەڵامى سکاڵای خوێندکارانى وەرگیراو بە هەر سێ سیستمی ئاماژە پێکراو دەداتەوە، لەهەمان کاتیشدا کار بۆ گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێم لەم هۆبەیە ڕاى دەکرێ.
- هۆبەی زانکۆلاین: ئەرکى ئەم هۆبەیە بریتیە لە ڕێکخستنەوەی زانیاری دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیى، هەروەک (فۆرمی ئەلیکترۆنی) زانکۆلاین ئامادە دەکات، بەشێوەیەک دەرچوان دەتوانن لە ڕێگەى ڕاستەوخۆ فۆرمەکە پڕبکەنەوە. لەهەمان کاتدا ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەر ئامادە دەکات و، بەسەر قوتابخانە و خوێندگاکان دابەشى دەکات.
بەڕێوەبەر ى ناوەندى وەرگرتن: ئارام ئیبراهیم قەنبەر
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى ناوەندى وەرگرتن بکەیت: aram.qanbar@mhe-krg.org