ئەنجامەبەراییەکانی وەرگیراوان لە زانکۆپۆلیتەکنیکیەکان

newsitem-1586-11.08.2013-ku.jpg

دوابەدوای پێشکەشکردنی دەرچوانی پەیمانگا تەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنیان بەپێ ی پێشبرکێ لە کۆلیژە تەکنیکیەکان هەریەکەو بەپێ ی تایبەتمەندی و پسپۆریەکانیان کە بریتین لەدەرچوانی ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٣، دانەمەزراوەکانی ساڵانی پێشوو، کارمەندانی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان ، کارمەندانی وەزارەتەکان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆپۆلیتەکنیکیەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک،

بە پێ ی سیستەمێکی عەدالەت ئامێزلەداتابەیسێکی سەرتاسەری و یەکگرتوو لەهەرسێ زانکۆکەدا ودوای ووردبینی کردنی لە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆر بۆ خاڵبەندی و ریزبەندیەکان ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان لەو سیستەمەدا رادەگەیەنین.
بۆ پێشکەشکردنی گازەندە لەسەر ئەنجامەکان لە ماوەی سێ رۆژ دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنیان و وەڵامدانەوەیان بە شێوازێکی یاسایی دوای ئەوە بەفەرمی فەرمان وەزاری وەرگرتنیان دەردەچێ.