وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار دەکات، کە پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) بەم شێوەیەى خوارەوە ڕادەگەێنێت.
لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکارى تەواو و پێویست بەهەماهەنگى لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوى بەڕێوەچونى ئەو پرۆسە زانستى و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین لە ماوەى دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەى بۆ کراوە سەردانى زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستى پێشکەشکردن.
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (5/10/2016 تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 27/10/2016).
- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر لە سەرجەم زانکۆکان: (ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7/11/2016) سەعات (10)ى بەیانى.
- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: (ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 8/11/2016) سەعات (10)ى بەیانى.
- ناردنی ئه‌نجامه بەراییەکان بۆ وه‌زاره‌ت: پێویسته پێش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (24/11/2016) ئه‌نجامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای سەرجەم زانكۆكان بگات به وه‌زاره‌تەکەمان/فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
- ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامە بهراییەکانى خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشه‌ممه ڕێكه‌وتی 5/12/2016).
- ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتنی خوێندنى باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا: له ڕۆژی دوشه‌ممه ڕێكه‌وتی (5/12/2016 تا ڕۆژی دوشه‌ممه 12/12/2016) دەبێت.
- ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 18/12/2016).
- ڕێکەوتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشەممه ڕێكه‌وتی 2/1/2017 ).