به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوانیان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 14/11/2012، د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له (هیوئێڤنس) سهركونسڵگهری به‌ریتانیا له هه‌ولێر.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چۆنێتی كارئاسانیكردن بۆ خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا له به‌ریتانیا كڕۆكی گفتوگۆكانی دیداره‌كه‌ی پێكهێنا، بۆ ئه‌وه‌ش باس له چۆنێتی وه‌رگرتنی (ڤیزه) بۆ خێزانی ئه‌و خوێندكار‌و قوتابیانه كرا، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا ڕویان له‌و وڵاته كردوه، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی، هه‌روه‌ك پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان هه‌ردولا جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه.