Nov 2016

وەزارەتى خوێندنى باڵا وادەى پێشکەشکردن بۆ ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەێنێت

Doctorate-Degrees.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار دەکات، کە پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) بەم شێوەیەى خوارەوە ڕادەگەێنێت.

لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکارى تەواو و پێویست بەهەماهەنگى لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوى بەڕێوەچونى ئەو پرۆسە زانستى و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین لە ماوەى دیاریکراو وەک لە خوارەوە ئاماژەى بۆ کراوە سەردانى زانکۆکان بکەن بۆ مەبەستى پێشکەشکردن.

- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان:  ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ (5/10/2016 تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 27/10/2016).

- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر لە سەرجەم زانکۆکان:  (ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 7/11/2016) سەعات (10)ى بەیانى.

- ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان:  (ڕۆژی سێشه‌ممه‌‌ ڕێكه‌وتی 8/11/2016) سەعات (10)ى بەیانى.

- ناردنی ئه‌نجامه‌ بەراییەکان بۆ وه‌زاره‌ت: پێویسته‌ پێش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (24/11/2016) ئه‌نجامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای سەرجەم زانكۆكان بگات به‌ وه‌زاره‌تەکەمان/فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.

- ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامە به‌راییەکانى خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشه‌ممه‌‌ ڕێكه‌وتی 5/12/2016).

- ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتنی خوێندنى باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا: له‌ ڕۆژی دوشه‌ممه‌‌ ڕێكه‌وتی (5/12/2016 تا ڕۆژی دوشه‌ممه‌‌  12/12/2016) دەبێت.

- ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 18/12/2016).

- ڕێکەوتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا : ( ڕۆژی دوشەممه‌ ڕێكه‌وتی 2/1/2017 ).