له پێناو گۆڕین و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی، فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شی یاسا له‌سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (8/6/2015) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بونی د.كه‌ریم عه‌بدول ڕاویژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د. نه‌ژده‌ت ئاكارێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و، ڕاگری كۆلیژه‌كانی یاسا‌و سه‌رۆكی به‌شی یاسا له‌سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، له سه‌ره‌تادا د. نه‌ژده‌ت ئاكرێی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وتی: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاویژكارییه بۆ گۆرین و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌مو به‌شه‌كان له زانكۆكانی كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌به‌شی یاسا ده‌ستمان پێكردوه.
دواتر د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری له‌سه‌رجه‌م پڕۆگرامه‌كانی خوێندن بكه‌ین له هه‌مو به‌شه‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویستمان به‌دارشتنی میكانزمێكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ناشمانه‌وێ وه‌ك جاران به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندگه‌رایی، یاخود له ڕێگه‌ی كۆنفرانسه‌وه ئه‌و گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدانانه بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌خوازین وه‌ك چۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ین زانكۆكان سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، به‌هه‌مان شێوه كۆلێژ‌و به‌شه‌كانیش جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌كادیمیدا تا بتوانین له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م له نێوان خۆیاندا به‌شه هاوشێوه‌كان گۆڕانكاری له پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا بكه‌ن.
د.یوسف گۆران ڕونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌مانوێ گۆێ له پێشنیاز‌و بۆچونی ئه‌و لایه‌نانه‌ش وه‌ربگرین كه كاتێك ده‌رچوانی زانكۆ ڕویان تێده‌كه‌ن كێشه‌یان ڕوبه‌ڕو ده‌بێته‌وه، بۆ نمونه بۆ گۆڕین و گه‌شه‌پێدانی وانه‌كانی به‌شی یاسا ده‌مانه‌وێ گوێ له سه‌ندیكای پارێزه‌ران و یه‌كێتیی مافپه‌روه‌ران و داواكاری گشتی و دادگاكان...بگرین تا بابه‌ته‌كانی خویندن په‌یوه‌ست بكه‌ین به‌لایه‌نی جێبه‌جێ كرا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: نامانه‌وێ زانكۆكان ته‌نها شوێنی وه‌رگرتنی بڕوانامه بن، به‌ڵكو خویندكار كه زانكۆ ته‌واو ده‌كات بۆخۆی كار بدۆزیته‌وه، یان به‌دوایدا بگه‌ڕین بۆ كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به گۆڕین و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خویندن ده‌بێت.
د.یوسف گۆران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه پرۆسه‌ی بۆلۆنیا كه وه‌زاره‌ت كار له پێناو چونه ناوه‌وه‌ی ده‌كات ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار له قۆناغی چواره‌م و بونیادنانی توانا مرۆییه‌كانی به‌ر له‌وه‌ی بچێته بازاری كار، وتیشی ئێستا كوردستان ڕه‌وه‌و بازارێكی كراوه هه‌نگاو ده‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاش ڕویان له كوردستانه، بۆیه گرنگه له پاڵ گۆڕین و گه‌شه‌پێدانی وانه‌كانی خوێندن بایه‌خ به‌زمانی ئینگلزیش بدرێت و خوێندكار بۆ ئه‌و دۆخه نوێیه پێبگه‌ێنین كه له كوردستان هه‌یه.
پاشان ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه چه‌ندین پێشنیاز‌و ڕاو سه‌ره‌نجیان خسته‌ڕو، بۆ زیاتر چالاكردنی كاره‌كان و، خزمه‌تكردن به بواری زانست و ئه‌كادیمیا و خویندكاران له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و، دواجاریش خزمه‌تكردن به‌بازاری كار‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.