كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 4/10/2011 پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شداری له ۆركشۆپێك بۆ دڵنیایی جۆری كرد، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوای ئه‌مریكی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندنگه و كۆلێجه‌كان رێكخراوبوو.
كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوای ئه‌مریكی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندنگه و كۆلێجه‌كان ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه راسپێردرا بۆ ئه‌نجامدانی لێتوێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رله‌به‌ری زانكۆی سلێمانی و دهۆك له هه‌رێمی كوردستان.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و مامۆستایان و هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رانی دڵنیایی جۆری له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌م ۆركشۆپه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له میانی وتهكهشدا تیشكی خسته‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ خاتری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵیتی خوێندن و زانست له وڵات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوای ئه‌مریكی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندنگه و كۆلێجه‌كانی به‌رز نرخاند، كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی روپێوێكن له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی دڵنیایی جۆری زانكۆكانی هه‌ڕێمی كوردستان، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتی "ئێمه مه‌به‌ستمان بوو كه هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و دهۆك به نمونه وه‌ربگرین بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن و متمانه‌پێدانی سه‌رله‌نوێ پێیانه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوای ئه‌مریكی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندنگه و كۆلێجهكانهوه، زانكۆكانی تری حكوومی له‌روی دڵنیایی جۆرییه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت".
دواتر وه‌زیری خوێندنی باڵا رووناكی خسته‌سه‌ر به‌ڕێخستنی كاروانی ریفۆرمی سیستمی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و ره‌خساندنی هه‌لی زیاتری لایه‌نی زانست و مه‌عریفه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی له هه‌رێمی كوردستان، پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شداری له 12یه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له میانی كۆنگره‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای دوارۆژێكی پڕشنگداری بۆ خواستن. له‌میانی وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفۆرم له سیستمی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به‌م كاروانه بۆ پێشخستنی ئایندهی وڵات، له‌وباره‌یه‌وه گوتی چه‌قی بیركردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بروه‌دان بووه به مێشكی مامۆستایان و خوێندكاران، چونكه ئێمه پێمان وابووه به‌بێ كاراكته‌ری مامۆستا پرۆسه‌ی خوێندن تووشی ئیفلیج بوون دێ بۆیه مامۆستیان چینێكی گرنگن له‌وپێناوه و خه‌بات و به‌رخودانیان به گرنگ ده‌درێته قه‌ڵه‌م. هه‌روه‌ها مامۆستیان له ئێستا و ئاینده‌دا رۆڵی و كاریگه‌ریان هه‌بووه له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات".
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی كرد به نووسین و ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گوتی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا به هاوكاری حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌م پڕۆژه یاسایه ئاماده ده‌بێ و ده‌خرێته به‌رده‌ست وده‌بێته رێبازی ئایندهی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا".
له ته‌وه‌رێكی تردا وه‌زیری خوێندنی باڵا مژده‌ی ئه‌وه‌ی به مامۆستایانی لاودا كه له كارنامه و پرۆژه‌كانی تری ئایندهی حكوومه‌تدا هاتووه، پرۆژه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان دروست بكرێت، ئه‌ویش به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشه‌ته‌جێبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی گوزه‌ران و ئاستی سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمی كوردستان.