له ديداری نێوان به‌ڕێز پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دين وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم و وه‌زيری خوێندنی باڵای وڵاتی مالیزیا، هه‌ردوو لايه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هاوكاری دوولايهنه و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ڕێك كه‌وتن كه به هۆيانه‌وه ده‌رفه‌تی خوێندن و ڕاهێنانی بالا بۆ خوێندكارانی ماسته‌ر و دكتۆرا و كانديدهكانی ڕاهێنانی كلينكی پزيشكان ده‌ڕه‌خسێندرێت.
له ڕۆژی سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 9/8/2011، پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر له لايه‌ن به‌ڕێز دات‌و سری محمد خالد نورالدین، وه‌زيری خوێندنی باڵای ماليزی و كۆمه‌ڵێك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت پێشوازی لێ كرا. له كۆبوونهوهيهكهياندا هه‌ردوو لا جه‌ختيان هاوشێوهيی ئه‌زموونی هه‌ردوو وڵات و گرنگی ڕۆڵی خوێندنی باڵا له پڕۆسه‌ی بونيادنانی وڵاتێكی سه‌رفراز و مۆدێرن كرد. دياره كه وڵاتی ماليزيا به ئاواته كه له ساڵی 2020 بگاته ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جيهانی يه‌ك، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وپه‌ڕی گرنگی به سيسته‌می خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی داوه و ئێستا له پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانی جيهیانی سێيه‌مدايه له ڕووی كواڵيتی خوێندن و ئاستی توێژينه‌وه‌ی زانستی و گه‌شه كردنی ته‌كنۆلۆژی. دواتر هه‌ر دوو وه‌زيری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ماليزيا كۆبوونهوهيهكی چڕ و پڕيان له‌گه‌ل سه‌رۆكه‌كانی زۆربه‌ی زانكۆ حكومه‌تی و ئههليهكانی ماليزيا ئه‌نجام دا. وه له‌و كۆبووهوهيهدا ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و بيروڕا و بيرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌كاديمی هاوبه‌ش كرا، و له ئه‌نجامدا چه‌ندين ڕێكه‌وتن و بڕياری هاوكاری كردن له نێوان هه‌ردوو وڵات درا، بۆ نموونه:
- حكومه‌تی ماليزيا ئاماده‌يه كه هاوكاری خوێندكاری كورد، به تايبه‌تی كانديدهكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بكات له په‌يدا كردنی ئۆفه‌ر و كورسی خوێندن و دواتر سه‌رپه‌رشتی خوێندن و هاوكاری ژيان و گوزه‌رانيان بكات.
- سه‌رجه‌م زانكۆكانی ماليزيا ئاماده‌يی خۆيان نيشاندا بۆ پێشوازی كردن له مامۆستايانی هه‌رێم بۆ ڕاهێنان له بواری توێژينه‌وه‌ی زانستی و هاوكاری كردنيان له پڕۆژه‌ی زانستی و به‌رده‌وامی دان به په‌يوه‌ندی ئه‌كاديمی. ئه‌وه‌ش بێجگه له پێشوازی كردنيان له خوێندكارانی خوێندنی باڵا و ڕاهێنانيان به مۆدێرنترين شێواز.
- زانكۆی مالايا ئاماده‌يه كه زه‌ماله‌ی خوێندن بداته ده‌رچووه هه‌ره زيرهكهكانی كوردستان و ته‌واوی خه‌رجی ژيان و خوێندنيان له ئه‌ستۆ بگرێت.
- ئه‌و زانكۆيانهی كه فاكه‌لتی پزيشيان هه‌يه و په‌يوه‌نديان به نه‌خۆشخانه‌ی فێركاريهوهيه، ئاماده‌يی خۆيان نيشان دا بۆ ڕاهێنان و سه‌رپه‌رشتی كردنی كانديدهكانی بۆڕدی كوردستانی بۆ بواره پزيشكيه تايبهتمهندهكان و هه‌ريه‌كه‌يان له پسپۆڕی خۆيان‌دا شوێنی ڕاهێنانيان بۆ ماوه‌ی ساڵێك وهيان دوو ساڵ بۆ دابين بكرێ و له دوا ئه‌نجاميشدا به پێی پێويست بڕوانامه‌ی ماسته‌ری كلينيكيان پێ ببه‌خشێت.
- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ماليزيا ئاماده‌يی نيشان دا بۆ ڕاهێنانی سه‌ركرده‌كانی پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆری له وه‌زاره‌ت و زانكۆكانی هه‌رێم و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون. دياره كه حكومه‌تی ماليزيا گرنگيهكی تايبه‌ت به كواڵيتی داوه و ئێستا ڕاهێنان بۆ پسپۆڕه‌كانی چه‌ندين وڵات ده‌كات.
- له ماليزيا چه‌ندين زانكۆی پۆڵيتهكنيكی هه‌ن كه ڕاهێنانی پيشهيی بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌يی و ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕوانامه‌ی ديپلۆم و به‌كالۆريۆس ده‌به‌خشن. ئه‌وانه ئاماده‌يی خۆيان نيشان دا بۆ هاوكاری كردنی ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنيكی له هه‌رێم، به تايبه‌تی له قۆناخی گواستنه‌وه‌يان بۆ زانكی پۆليته‌كنيكی.
له كۆتايی سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێز پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر بانگهێشی به‌ڕێز وه‌زيری خوێندنی باڵای ماليزی كرد بۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كوردستان، و به‌ڕێز دات‌و سری محمد خاليد به خۆشحاڵيه‌وه داوه‌ته‌كه‌ی قه‌بول كرد و به‌ڵێنی دا كه له ئاينده‌يه‌كی نزيكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به هه‌ردوولايان كار بۆ پته‌و كردنی په‌يوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات بكه‌ن.