ماوەی پەیوەندیكردن بە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ 18/12 درێژ كرایەوە

newsitem-1875-11.12.2014-ku.jpg

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و، تێكڕایی خوێندكاران/ قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان و، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پەیوەندیكردنیان بە زانكۆ و پەیمانگەكان كە لێیی وەرگیراون، لەسەر داوای زانكۆكان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدرا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پەیوەندیكردن تا ڕۆژی پێنچ شەممە، ڕێكەوتی (18/12/2014)، لەهەمان كاتدا دەوامی فەرمی قۆناغی یەكەم لە (13/12/2014)ەوە دەست پێ‌ دەكات.


 بۆیە داوا لە خوێندكاران دەكەین هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی دیاریكراودا مامەڵەكانیان تەواو بكەن و پەیوەندی بە زانكۆ و پەیمانگەكانیانەوە بكەن بۆ ئەوەی زوتر دەست بەخوێندنی وانەكانیان بكەن.