وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كه‌می په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان له زانكۆ پۆلیتهكنیكیهكانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه ڕێكه‌وتی (8/10/2015) ده‌رچوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م یه‌كه‌می به‌شه‌كانی په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان كه ژماره‌یان (250) خوێندكاره له زانكۆ پۆلیتهكنیكیهكانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، ژماره‌ی وه‌رگیران له زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
1. له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر (72) خوێندكار له زانكۆكان وه‌رگیراون
2. له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی (106) خوێندكار له زانكۆكان وه‌رگیراون
3. له په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك(72) خوێندكار له زانكۆكان وه‌رگیراون
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌و یه‌كه‌مانه‌ی كه به‌شه‌كانیان له زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان نیه، له زانكۆكانی دیكه ناویان هاتۆته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان ده‌كه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوه‌و سه‌ردانی تۆماری زانكۆكانیان بكه‌ن بۆ دلنیابون له ناوه‌كانیان و ڕایكردنی مامه‌له‌كانیان بۆ دڕێژه‌دان به‌خوێندنی زانكۆی له ساڵی نوێی خوێندنی (2015-2016).