بەڕیز (د.شوان کمال رشید) کە ئێستا ڕاگری فاکەڵتی زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە یە، توێژینەوەیەکی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەری زانکۆی سارلاند لە کۆماری المانیا ئەنجام داوە. توێژینەوەکە تایبەتە بە دۆزینەوە و بە کریستاڵ کردنی ئێنزایمێکی نوێ کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە دروست کردنی دەرمانێکی نوێی دژە شێرپەنجە بە ناوی (Cinnabaramide) هەیە.
ئەوەی زۆر گرنگە، ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری زانستی (Nature Chemical Biology 8 ,2012) بڵاوکراوەتەوە، ئەمە دەلالەتێکی زانستی گرنگە لەسەر ئاستی کواڵێتی توێژینەوەکە و بەشداریەکی گرنگە لە بەرهەمهێنانی مەعریفە.
بە ناوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی گەرم لە بەڕیز د.شوان کمال رشید و هاوکارانی دەکەین. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین. هاوکات ئومێدەوارین ئەمە سەرەتای دەست پێکردنی قۆناخێکی نوێ بێت بۆ ئەوەی بەرهەمی توێژەرانی کوردستان بگاتە بڵاوکراوەو کۆنگرە و کۆنفرانسە ئاست بەرزەکانی جیهان.
Unusual carbon fixation gives rise to diverse polyketide extender units
Nick Quade, Liujie Huo, Shwan Rachid, Dirk W Heinz & Rolf Müller
Nature Chemical Biology 8, 117–124 (2012) doi:10.1038/nchembio.734