له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێم ده‌سپێده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی زیاتر په‌ره‌پێدانی توانای زانستی ئه‌كادیمیستانی كوردستان و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن بۆ خوازیارانی خوێندنی ماسته‌ر، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری گشت زانكۆكانی كردووه، كه پلانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) بۆ ساڵی خوێندنی 2010-2011 و دانانی بۆردی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ك بڕیاره دوا به‌دوای ته‌واوبوونی پلانه‌كه، ده‌رگای پێشكه‌ش كردن بۆ خوازیارانی خوێندنی ماسته‌ر بكرێته‌وه.