له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوێتی بۆ كردنه‌وه‌ی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیداكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند سه‌نته‌رێكی زمان، له چوارچێوه‌یدا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 19/2/2013 له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئیمزا كرد بۆ كردنه‌وه‌ی خولی هاوشێوه له سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین بۆ (200) كاندیدی به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئه‌و كاندیدانه.
له‌و باره‌یه‌وه د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند: وه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێكهوتنامهیهكمان له‌گه‌ڵ زانكۆی ( ڕیدینگ)ی به‌ریتانی ئیمزا كردوه، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه ئه‌و زانكۆیه مامۆستا‌و وانه‌بێژ و به‌رنامه‌ی خوێندن بۆ خوله‌كه ئاماده ده‌كه‌ن، خوله‌كه‌ش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕۆژانه وانه‌كان له سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سەر 2016