وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشهشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) راده‌گه‌یه‌نێت كه رێكه‌وتی (5-1-2020) ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه (م.سه‌رتیپ خالص - به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا) له فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكدا بۆ وێبساتی وه‌زاره‌ت راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ (سێشه‌ممه) رێكه‌وتی (17-12-2019) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پرسی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بڕیاردرا له رێكه‌وتی (26-12-2019) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆكان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به هۆی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەى پشوەکانی سه‌ری ساڵ، بۆیه رێكه‌وتی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.
- تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (26-1-2020)
- ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: رێكه‌وتی (16-2-2020).
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند: كۆی گشتی پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییه له (5375) كورسی خوێندن كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
- 2615 كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ زانكۆكان و زانكۆ نوێییه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
- 417 كورسی خوێندن كه كورسی گشتی به خۆرایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت و كه به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری له نێوان خۆیان پێشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسیه‌كان.
- 2343 كورسی خوێندن به شێوه‌ی پارالێل ده‌بێت و گشت خوازیارانی دامه‌زراو دانه‌مه‌زراو بۆیان هه‌یه له‌سه‌ر كورسی پارالێل پێشكه‌شی بكه‌ن كه خه‌رجی دارایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خوازیار ده‌بێت.
هەر لە لێدوانەکەیدا مامۆستا سەرتیب خالص: ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد كه له ماوه‌یه‌كی نزیك پلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كان و كرێی خوێندنی دبلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا له لایه‌ن زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نرێت.