بەسەرپەرشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسێنتەرەکانى زمانى زانکۆکان، (١٥٤٠) کاندیدى ماستەرو دکتۆراو خوازیارى نازناوى زانستى تاقیکردنەوەى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدەدەن.
ئەمڕۆ ڕێکەوتى (٢٥/٨/٢٠١٩) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەیاوەرى د. ئهحمهد دزهیی سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین/ ههولێر و، ڕاوێژکاری وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و، بەڕێوەبەرى گشتى فهرمانگهی توێژینهوه و پهرهپێدان، هۆڵى تاقیکردنەوەى کۆتایى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسێنەرى زمانى زانکۆى سەڵاحەددین/ههولێری بەسەرکردەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەسەرکردنەوەى هۆڵى تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستا و سەرپەرشتیارانى سێنتەر گفتوگۆى لەبارەى کەشى تاقیکردنەوەکان و چۆنیەتى بەڕێوەچونى تاقیکردنەوەکان کرد، هەروەک د. ئارام محمد قادر داواشى لە بەڕێوەبەر و کارمەندانى سێنتەر کرد کەشێکى گونجاو و هێمن و لهبار بۆ هۆڵەکان بڕخسێنن و، سەرجەم پێداویستیەکان دابین بكهن.
لەمیانى گفتوگۆیەکیشدا لەگەڵ بەشداربوانى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى توانستى زمانى ئینگلیزى، کە کاندیدى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستین لە زانکۆکانى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکەوە گوێى لە تێبینى و پێشنیازەکان گرت و، بەڵێنیدا لەپێناو بەهێزکردن و پێشخستنى ئاستى زمانى ئینگلیزى و ڕەخساندنى دەرفەت بۆ پەرەپێدانى خولەکانى سێنتەرى زمان هاوکارى تەواویان بێت، له كۆتایشدا هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
لە سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەددین/ ههولێر، سلێمانى، دهۆک، ڕاپەڕین، سۆران و گەرمیان) لە یەک کاتدا لەماوەى هەفتەیەکدا (١٥٤٠) کاندیدى ماستەرو دکتۆرا و خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لە ئاستەکانى (Advance , Upper-Intermediate, Intermediate, Pre-Intermediate, Elementary, Beginner) تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.