پەیمانگه‌ى فێرکارى نەوتى کەرکوک بڕیاریدا هاوشێوه‌ی ده‌رچوانی خوێندكارانی ئاماده‌یی له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، خویندكارانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ربگرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری كه‌ركوك لە ئەمڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (8/10/2015)ه‌وه دەست دەکات بە دابەشکردنى فۆڕمى وەرگرتن و تا ڕێكه‌وتی (٢٠/١٠/٢٠١٥) دابەشکردنى فۆرم بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەییهكانی هەرێمى کوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوی وه‌رگرتن له‌و به‌شه ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری له‌شاری كه‌ركوك بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له‌و په‌یمانگه‌یه.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری كه‌ركوك بریتین له:
1. دەرچوی بەشى زانستى بێت
2. کۆنمرەى لە (٧٥) کەمتر نەبێت