كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) له هه‌واڵه‌كانی شەوى ڕابردویدا ڕاپۆرته هه‌واڵێكی له‌سه‌ر سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه، بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێویستی ده‌زانین بۆ ڕای گشتی و كه‌ناڵه‌كه ئه‌م ڕاگه‌یندراوه بڵاوبكه‌ینه‌وه...
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوەى چەند مانگێکە دواى وروژاندن و باسکردنى لە ڕاگەیاندنەکان، ئاگادارى وردى ئەم كەیسەیە، كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا باسكراوه، بۆیە وەک ئەرکى سەرەکى خۆمان و لەسەر داواى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە بۆ دەرخستنى راستیەکان، بەدواداچونمان بۆ کەیسەکە کردوە، لەم سۆنگەیەشهوە وەزارەت بە نوسراو کەیسەکەى ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان كردوە، له ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه لێكۆڵینه‌وه له ڕاستی و دروستی ده‌كرێت و، چاوه‌ڕێی بڕیاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانین بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی.
وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لایه‌نی به‌رپرس، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سكاڵای هه‌بێ و به‌دۆكیۆمێنت بیسه‌لمێنێت كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن له ڕابردودا كارمان له‌سه‌ر كردوه، بۆیه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك یان دۆكیۆمینتێكی له‌سه‌ر كارێكی نایاسایی یان گه‌نده‌ڵی هه‌یه داوا ده‌كه‌ین پێشكه‌شی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانی بكات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له ئاماده‌كارانی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵه ده‌كه‌ین هه‌ر دۆكیۆمێنت و به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن تا كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ڕێكتر ڕیچكه‌ی خۆی بگرێ.
له هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه نابێ هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكرێ تا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕه‌سمی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و دۆسیه‌كانیان ساخ ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له ڕاپۆرته ههواڵێهكهی شەوى ڕابردوى كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) ناوی بڵاوكراوته‌وه، خوێندنی (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا)ی له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كردوه و، ڕێكاره یاسایی و كارگێڕی و زانستیه‌كانی له كوردستان بڕیوه.
له كۆتایداو، بۆ دڵنیایی له‌سه‌ر قۆناخه‌كانی به‌دواداچونی ئه‌و کەیسە، ده‌توانن پەیوەندى بە ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئاشنایی قۆناخه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و دۆسییه ببن.