وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکات، ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا، تا له ڕێگەی پەروەردەی شاره‌كان به‌سه‌ر خوێندنگە و قوتابخانەکان دابه‌ش بكرێت و، ئه‌وانیش بیگه‌ێننه ده‌ستی خوێندكاران و قوتابیان.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ واده‌ی ڕاگه‌یاندن و كاراكردنی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌ڕێگه‌ی (زانكۆلاین، سیستمی ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) له‌یه‌ك كاتدا، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2/8/2018) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ی سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی دوانزه ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا، بۆیه ده‌رچوان ده‌توانن لەهەفتەی داهاتوه‌وه سه‌ردانی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ه‌كانیان.
وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەکات ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشی له‌لای خۆیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئەو (بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ)ه‌ی، کە وه‌ریده‌گرن دەتوانن داواكاری بۆ وه‌رگرتن له بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان پێشكه‌ش بكه‌ن.
عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵه‌كانی دیكه ده‌رچوانی پۆلی دوانزه به‌هه‌مو شێوازه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، سیستمی ڕاسته‌وخۆ، پارالێل و ئێواران) له‌ناو یه‌ك سیستم ناویان تۆمار ده‌كرێ و ته‌نها به‌و پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌ی كه وه‌ری ده‌گرنه‌وه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و، دواتریش ناوه‌كانیان له شوێنی وه‌رگرتنه‌كانیان بدۆزنه‌وه.