بەئامانجى کارئاسانیکردنى زیاتر بۆ ڕایکردنى کاروبارەکانى مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەتایبەت ئەوانەى ڕو لە دیوانى وەزارەت دەکەن د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد.
ئەو بڕیارانەى وەزیى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتى (٢٧/٢/٢٠١٩) لە میانەى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەى هەفتانەى ئەنجومەنى دیوانى وەزارەت هات.
لە کۆبوونەوەکەدا (د.یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەى ڕون کردەوە، کە لەم سەردەمەدا کە دونیا پێشکەوتنى گەورەى لەبوارى تەکنەلۆژیا ناوە، بۆیە پێوست دەکات بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەى سیستم و بەرنامەى نوێوە خزمەتى زیاتر بکرێن، بۆ ئەوەش وتى: پێویستە و دەبێت ئەم سیستمێک دابڕێژین، کە خزمەت بەهاوڵاتیان بکات و، کارئاسانى بۆ بەڕێوەچونى کارەکان و ڕایی کردنى مامەڵەکانیان بکات، چونکە هاوڵاتیان شایستەى ئەوەن زیاتر لەم ڕوەوە خزمەت بکرێن.
لەبارەى پێشەنگى وەزارەتیش بۆ جێبەجێ کردنى باشترین خزمەت بەهاوڵاتیان، بڕیاریدا لە هەفتەى داهاتوە دەوامى بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرەکان و, بەشێک لە فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت تا سەعات (٤)ى دواى نیوەڕۆ درێژکردەوە، وتیشى دەبێت وەزارەتى خوێندنى باڵا پێشەنگ بێت لە ڕایکردنى مامەڵە و خزمەتکردنى هاوڵاتیان، چونکە ئەم وەزارەتە لوتکەى زانست و زانیاریە لەوڵات، حکومەت چاوەڕوانى ئەوە لەئێمە دەکات و هاوڵاتیانیش لەئاستى ئەو داواکاریەن بۆیە دەبێت ئامانجەکەمان بپێکین.
لەکۆتایى وتەکانیشیدا (د.یوسف گۆران) وتى: بە جێبەجێ کردنى سیستمى ئەلیکترۆنى کردنى وەزارەت و، درێژکردنەوەى وادەى دەوام ڕیگەیەکى دروستمان گرتۆتەبەر بۆ خزمەتى هاوڵاتیان.
لە ئێستادا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەى ئەپڵیکەیشنێکى تایبەتى مۆبایلەوە بچێتە ناو سیتسمى ئەلیکترۆنى وەزارەت و، تەواوى زانیاریەکانى لەبارەى مامەڵەکەیەوە بزانن، ئەویش بە دابەزاندنى ئەم ئەپڵیکەیشنە لە مۆبایل بە ناونیشانى (MHE KRG) یاخود بەم لینکە(https://play.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا, تاوتوێى چەند بابەتێکى پەیوەست بەکاروبارەکانى دیکەى سەرجەم فەرمانگەکانى دیوانى وەزارەت کرا و, بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.