به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌مریكا، وابڕیاره له چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیهوه، 100 قوتابی له پڕۆژه‌ی تواناسازی بۆ خویندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ربگیرێن.
ڕۆژی 20/10 وه‌فدێكی ئه‌مریكی له كۆمپانیای (ئه‌میدست)، به سه‌رۆكایه‌تی (كريس فولير ) سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر گۆڤه‌ند حسێن شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناردن و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و دكتۆر ئامانج عه‌بدوڵا ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ خویندنی باڵا پێشوازییان لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندی میوان، باس له میكانزمی ناردنی قوتاییانی وه‌رگیراو له تواناسازی ئاماده‌كردنیان به شێوه‌یه‌كی گونجاو، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خولی زمان و تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمان كرا و خوله‌كه‌ش له 140كاتژمێر كه‌متر نابێت.
كۆمپانیای ناوبراو بهڵێنیدا ئاسانكاری ته‌واو بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی قیزا له لایه‌ن قوتابیانه‌وه و زه‌مینه سازییه‌كی ته‌واو بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
شایه‌نی باسه، له 7/10 وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو واژوو كرد، به مه‌به‌ستی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی 100 خوێندكاری وه‌رگیراو له پڕۆژه‌ی توانسازی.