د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه باسی له ڕۆڵی زانكۆی سلێمانی له جۆشدانی بیری كوردایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی زانست و پێگه‌یاندنی هه‌زاران كادیر له بواره جیاكان كرد و، ڕاشیگه‌یاند ئاینده‌ی زانكۆی سلێمانی ڕونه و چاوه‌ڕێی ده‌سكه‌وتی زانستی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێ.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (28/11/2018) له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكیدا هات، كه له یادی (50) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی هات، ئه‌و یاده كه به‌دروشمی (زانكۆی سلێمانی مێژویه‌ك له شكۆ و ئاینده‌یه‌ك له داهێنان) به‌ئاماده‌بونی ده‌یان لێپرسراوی حزبی و حكومی و مامۆستایان و خوێندكاران و ڕۆشنبیر و روناكبیر و ئه‌كادیمیستان له هۆلی بۆنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌ستپیكرد، به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك ده‌ستپێكرد.
كردنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ستپێشخه‌ری مام جه‌لال ڕابه‌ری گه‌له‌كه‌مان دامه‌زرا
له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی میوانان به‌گرنگیوه باسی له دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی كرد و وتی: (پەنجا ساڵ) پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا زانکۆی سلێمانی وەک یەکەمین دامەزراوەی زانستی و ئەکادیمی لە سەر خاکی کوردستان و لە شاری هەڵمەت و قوربانی دامەزرا. دامەزراندنی ئەم زانکۆیە بەرهەمی خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە و بە هەوڵ و دەستپیشخەری ڕابەری مەزنی گەلی کوردستان جەنابی مام جەلال دامەزرا.
زانكۆی سلێمانی لانکەی گەشەکردنی بیری کوردایەتی بوه
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له ڕۆڵی زانكۆی سلێمانی له بواره جیاكان كرد و ڕایگه‌یاند: لەسەرەتای دامەزراندیەوە زانکۆی سلێمانی جگە لە ئەرکە زانستی و مەعریفییەکانی لە پێگەیاندنی خوێندکاران و بەشداری رەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفە، لە هەمان کاتدا لانکەی گەشەکردنی بیری کوردایەتی و داینەمۆی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بووە، ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی مەزنی شۆڕش و بەرخوردانی گەلی کوردستان، وتیشی لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول دا ئەم زانکۆیە پشتیوانی گەورەی شۆڕش بووە، شان بەشانی پێشمەرگە لە سەنگەری خەبات و بەرخودان بووە هەر لە بەر نیشاندانی هەڵوێست و هاو خەباتی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٤ دا مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ بڕیاریان دا بڕۆنە شاری قەڵادزێ، حکومەتی دیکتاتۆری ئەو کاتەش بەشێوەیەکی توندی تیژ وەڵامی ئەم هەڵوێستەی زانکۆی دایەوە و بە بۆمبای قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی شاری قەڵادزێی بۆردومان کرد کە چەندنین شەهید و برینداری لێ کەوتەوە و لە نێویاندا شەهیدانی سەربەرزی زانکۆ (سۆرانی سەڵەت و حمەصالح سام سام و ئازاد حسێن و عمر مجید و هیوا عبدالغفور و بورهان شاسوار) بوونە قوربایی ڕێگه‌ی ئازادی و سەربەستی کوردستان.
زانكۆی سلێمانی هه‌رگیز دەستەمۆ نه‌بوه
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران باسی له‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه كرد، كه له‌لایه‌ن ڕۆژێمی له‌ناوچوی به‌عسه‌وه دژ به‌و زانكۆیه گیراوته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول گەنجانی زانکۆی سلێمانی پشتیوانی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان و داینەمۆی ڕێکخستنەکانی ناوشار و هەڵگری مەشخەڵی ئازادی و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان بوون و چەندین ڕۆڵەی بە ئەمەکی ئەم زانکۆیەش خۆیان کردە قوربانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا زانکۆی سلێمانی دامەزراوەیەکی زیندوو کارابووە، پێشەنگی خەبات و تینووی ئازادی و دیموکراسی و مافی چارەی خۆنوسینی گەلی کوردستان بوە، ڕونیشیكرده‌وه هەرگیز ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو نەیتوانیوە ئەم ناوەندە زانستییە زیندووە دەستەمۆ بکات، هەر بۆیە بە بڕیاری ڕژێمی پێشوو ...... لە ساڵی ١٩٨١ دا دەگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر و ناوەکەشی دەگۆڕێت بۆ زانکۆی سەلاحەددین.
زانكۆی سلێمانی بۆته ناوه‌ندی جۆشدانی خه‌بات و قوربانیدان
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی ڕۆڵی گه‌وره‌ی زانكۆی سلێمانی له جۆشدانی بیری خه‌بات و قوربانیدان كرد و ڕایگه‌یاند: ڕاگواستنی ئەم زانکۆیە نەک نەبووە هۆی دامرکاندنەوەی جۆش و خرۆشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەڵکو بووە فاکتەری جۆشدانی خەبات و سوربوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەسەر بەردەوامبوونی شۆڕش و نەسرەوتن تا سەرکەوتنی ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ڕاپەڕینی پڕشکۆی بەهاری ١٩٩١ ، وتیشی لە دوای ڕاپەڕین و لە ساڵی ١٩٩٢ بە دەستپیشخەری ڕابەری مەزن مام جەلال و بە پشتیوانی ژمارەیەکی بەرچاو لە دڵسۆزانی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دووبارە ئەم زانکۆیە دامەزرایەوە.
له دوای ڕاپه‌ڕین، زانكۆی سلێمانی بوژانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه دی
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ قۆناخه‌كانی بونیادنانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی زانكۆی سلێمانی له دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 بۆ ئه‌وه‌ش وتی: له دوای ڕاپه‌ڕینی زانكۆی سلێمانی و دوباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی تەنها بە کۆلێجەکانی پزیشکی و کۆلێجی ژمان و کۆلێجی کشتوکاڵ دەستی پێکردوو دواتریش بەهەوڵ و ماندوو بوونی دڵسۆزانی زانکۆ لە قۆناغی جیادا زانکۆ بەشێوەیەکی زانستی کۆلێج و بەشەکانی فراوان کرد و جگە لە فراوان بوون لە نێو شاری سلێمانی، وتیشی ژمارەیەک کۆلێج و بە شی نوێی ئەم زانکۆیە لە گەرمیان و هەڵەبجە و ڕانیە و چەمچەماڵ کرایەوە کە دواتر ئەو کۆلێجانە بوونە هەوێنی دامەزراندنی زانکۆکانی گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەرین و چەرموو.
زانكۆ له قۆناخی نوێ‌دا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ئه‌كادیمی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرا
د.یوسف گۆران باسی له‌لایه‌نه جیاكان و به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆی سلێمانی له دوای ڕاپه‌رین كرد و وتی: لە دوای ڕاپەڕینیش لەگەڵ گەشەکردنی زانستی و پێگەیاندنی کادیری بەتوانا لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا زانکۆی سلێمانی توانی خەسڵەتی زیندوویی و کاراییە زانستی و کەلتورییەکانی خۆی بپارێزێت، زانکۆ بووە مەیدانی گەشەکردنی خەباتی مەدەنی و کەلتوری، چالاکی ڕێکخراوە پیشەییەکانی وەک مامۆستایان و کۆمەڵەی ئەکادیمیان و خوێندکاران لە ناو زانکۆوە ڕێبەرایەتی دەکرا، هاوکات زانکۆ جێگه‌ی دیبەتی زانستی و کەلتوری و چالاکی بەردەوام بوو.
زانكۆی سلێمانی هه‌زاران كادیری له بواره جیاكان پێگه‌یاندوه
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ رۆڵی زانكۆ له بواری پێگه‌یاندنی كادیر بۆ بواره جیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و بۆ ئه‌وه‌ش وتی: جێگەی شانازییە لە ساڵی ١٩٦٨ ەوە تاکو ئێستا زانکۆی سلێمانی توانیویەتی چەندین کادیری زانستی بەتوانا و دەستڕەنگین و لێهاتوو پیشکەش بە کاروانی خزمەتگوزاری هەرێمەکەمان بکات، ئێستا بە شانازییەوە بەشی هەرەزۆری باشترین پزیشک و مامۆستا و دەرمانساز و ئەندازیار و پاریزەر و دادوەر و و بوارەکانی دیکە لە دەرچووی زانکۆی سلێمانین، ڕونتر له‌و بواره ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ئامارێك كرد ڕایگه‌یاند: لە سەرەتای دامەزراندی زانکۆی سلێمانی تا ئێستا توانیویەتی (٢٢٤٧) پزیشک و (٨٤٢) پزیشکی ددان و (٥٢٧ دەرمانساز) و (٧٠٦) پەرستار و (٦٤٣ پزیشکی ڤێرتێرنەری) و (٣٨٢١ ئەندازیار ) و (٣٣٣٨ پارێزەر و یاساناس) و (٥٩٨٣) دەرچووی بەشەکانی زانستەکان و (٥٧٤٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی) و (٧٤٦٤ دەرچووی بەشەکانی زمان و ئەدەب) و (٤٨٥٠ دەرچووی کارگێڕی و ئابووری) و (٥٨٧٦ دەرچووی زانستە ڕامیارییەکان و (٧٣٩٢ پسپۆڕی بوارەکانی پەروەردە ) و (٥٠٢٠ دەرچووی بازرگانی) و (٦٩٠ دەرچووی هونەرە جوانەکان) و (١٥٥٦ دەرچووی زانستە ئیسلامییەکان) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان بکات، واتا زانکۆی سلێمانی توانیویەتی بەشدارییەکی کاریگەر لە بنیاتنانی سەرمایەی مرۆیی هەرێمی کووردستان بکات و زیاتر لە (٦٠٨٤٦ کادیری زانستی) بۆ بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان ئامادە بکات.
زانكۆی سلێمانی له ڕوی ئه‌كادیمی و زانستیه‌وه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌دیهێناوه
له بواری زانستی و ئه‌كادیمیدا، زانكۆی سلێمانی له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بوه، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: هەمیشە زانکۆی سلێمانی بە کاریگەرییە زانستی و کەلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیدا ناسراوەتەوە، زانکۆ پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگه هەبووە و هەمشە کارلێکی داینامیکی نێوان شاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی بە ڕوونی بینراوە، ڕاشیگه‌یاند: زانکۆی سلێمانی لە ئێستادا لە ڕوی زانستی و مەعریفییەوە لە گەشەکردنی بەردەوامدایە، لە ئاستی ڕیزبەندیی جیهانی (وێبۆمێتریکس) زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی چوارهەزاری یەکەمە و لەسەر ئاستی عیراق پلەی هەششتەمە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پلەی یەکەمە، وتیشی لە ڕیزبەندی (QS Ranking) کە هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە لە باشترین سەد یەکەمی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبییە، ئاشكراشیكرد، كه لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیش بۆ ساڵانی (٢٠١٧ و ٢٠١٨)زانکۆی سلێمانی لە گروپی (B) یە، واتە لە ڕیزبەندی پێشەنگی زانکۆکانی کوردستانە، وتیشی لە ڕوی توێژینەوەی زانستییەوە کۆمەڵێک توێژەری کارا لە زانکۆی سلێمانی دەرکەوتوون و بەرهەمی توێژینەوەکانیان گەیشتۆتە باشترین گۆڤارە زانستییەکانی دونیا، ئومێدمان هەیە ئەم زانکۆیە لە ساڵانی ئایندەدا زیاتر بەرەو لوتکە هەڵکشێت و زیاتر لەسەرنەخشەی ئەکادیمیای نێوەوڵەتی دەرکەوێت و ببێتە یەکێك لە سێننتەرە نایابەکانی زانست و بەرهەمهێنانی مەعریفە لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.
زانكۆی سلێمانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات
د.یوسف گۆران باسی له ئه‌ركه‌كانی قۆناخی داهاتوی زانكۆی سلێمانی كرد و بۆ ئه‌وه‌ش وتی: ئومێدمان هەیەکە پێکەوە بتواین لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ کار بکەین بۆ مەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگه و، زانکۆی سلێمانی بکەینە سەرچاوەی گەشەکردنی ئابووری شارەکەمان، له‌هه‌مان كاتدا پەیوەندی توندوتۆڵ لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاری کار دروست بکەین و ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن زیاتر ببەستینەوە بە پێداوستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمەکەمان و تەرکیز لەسەر ئەو کارامەییانە بکەین کە دەبنە هۆی گەشەکردنی ئابووری وڵاتەکەمان، وتیشی دەبێت هەوڵ بدەین لە ڕێگه‌ی زانکۆوە دەستی کاری خۆماڵی بگەیەنینە ئاستێک کە چیتر پێویستمان بەکارامەیی دەرەکی نەبێت، هه‌روه‌ك دەبێت کار بکەین کە زانکۆی سلێمانی لە ڕووی کواڵیتییەوە زیاتر پێش بخەین و بیگەیەنینە ئاستی بەدەستهێانی متمانەی نێودەوڵەتی بۆ هەموو پرۆگرامەکانی خوێندن لەم زانکۆیە، زیاتر له‌وانه‌ش زانکۆی سلێمانی دەبێت زیاتر بەرووی کۆمەڵگه‌ی ئەکادیمی نێودەوڵەتیدا بکرێتەوە لە رووی کاری زانستی و توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی مامۆستیان و خوێندکاران لە گەڵ ناوەندە زانستییەکانی دونیا، وتیشی دەبێت کار بکەین کە زانکۆی سلێمانی بکەینە سەرچاوەی ڕاکێشانی قوتابی و خوێندکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بیکەینە بەشک لە سەرچاوەی ئابووری بۆ شارەکەمان ، لە مێژوودا نمونەی ئەو زانکۆیانە زۆرن کە بوونەتە مایەی گەشەکردنی ئابووری بەرچاو لە شارەکاندا.
كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان ڕۆڵی گه‌وره‌یان له دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی هه‌بوه
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ستایشی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كرد، كه ڕۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا له دوباره بونیادنانه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ش وتی: دەستخۆشی لەهەموو ئەو کەسانە ده‌کەم کە لە یەکەم ڕۆژی بڕیاری دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانییەوە بەشدار بوون, بە تایبەت ڕۆلێ ڕابەری مەزن جەنابی مام جەلال و ئەندامانی لێژنەی باڵای دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی کە پێک هاتبوون لە ڕەوانشاد (کاک نەوشیروان مستەفا، مامۆستا جەمان عبدول، د. خالد خال، د. محمود دروێش نادر، د. عزالدین مستەفا ڕەسول، د. پەری مستەفا خۆشناو، د.نەوزاد عەتار، کاک کەمال شاڵی، کاک علی ئیحسان، کاک سامی قادر، کاک نەورۆز محمد سعید و کاک حمید سلیم بەگ). له‌هه‌مان كاتدا سوپاس و ستایشی هەموو سەرۆکی زانکۆ یەک لە دوا یەکەکان ده‌کەم کە ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی زاکۆ تەرخان کرد، دەستخۆشی لە ڕاگرەکان و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران ده‌کەم کە لە قۆناغی جیادا خزمەتی زانکۆی سلێمانیان کردوه، هه‌روه‌ك سوپاس هەموو ئەو خوێندکارانە ده‌کەم کە زانکۆیان بە ماڵی خۆیان زانیوە و خزمەتیان کردوو و ناو و ناوبانگی زانکۆکەیان پاراستووە، له‌هه‌مان كاتدا شانازی بەو دەرچوانە دەکەم کە ڕۆڵەی بە ئەمەکی زانکۆی سلێمانی بوون و لە دوای دەرچونیان بە کارەکانیان بوونەتە جێگەی شانازی بۆ زانکۆ و بۆ وڵاتەکەمان.
له به‌شێكی دیكه‌ی یادی یۆبیلی زێڕینی دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانیدا، د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن حسین سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی وتارێك پێشكه‌ش كرا، له وتاره‌كه‌یدا به‌وردی باسی له قۆناخه جیاوازه‌كانی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و دوباره دامه‌زراندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی زانكۆی سلێمانی كرا، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌مو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كرد، كه ڕۆڵیان له گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپیشبردنی زانكۆی سلێمانی له قۆناخه جیاوازه‌كاندا هه‌بوه.
چالاكی جۆرا و جۆر پێشكه‌ش ده‌كرێ
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و یاده‌دا له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری زانكۆی سلێمانی پێشكه‌ش به‌بنه‌ماڵه و هه‌مو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه كرد، كه له بوارێك له بواره‌كان ڕۆڵیان هه‌بوه له به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆی سلێمانی.
هه‌ر له‌و یاده‌دا، كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش كرا و، پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی تایبه‌تی هونه‌ر عه‌باس به‌ناونیشانی (بۆنی خاك كرایه‌وه).
زانكۆی سلێمانی به‌ژماره
له ئێستادا زانكۆی سلێمانی خاوه‌نی (20) كۆلیجه و، (24000) هه‌زار خوێندكاری هه‌یه، هه‌روه‌ك (284) خوێندكاری ماسته‌ر و (396) خوێندكاری دكتۆرای هه‌یه، زانكۆكه له‌لایه‌ن (77) پرۆفیسۆر و (332) پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و (646) مامۆستا و (858) مامۆستای یاریده‌ده‌ر و (3332) فه‌رمانبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌برێ.