پرۆسەی ریفۆرم لە پێداگۆجی (ڕێگەکانى وانەوتنەوە) لەگەڵ وڵاتى فنلاند وەک پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا گروپى دوەمى مامۆستایانى پێداگۆجى کە ژمارەیان (٢٠) مامۆستایە لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان بۆ بەشدارى کردن لە پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوە بەرەو وڵاتى فنلاند بەڕێکەوتن.
بەچاودێرى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،و ئامادەبونى هەریەک لە مامۆستا فوئاد عەلى جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوەو پەرەپێدان و د. کارمەند عەبدوڵا سەرۆکى لێژنەى ڕاوندى دوەمى پێداگۆجى، کۆبونەوەى مامۆستایانى بەشدار لە پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوە (پێداگۆجی) لە زانکۆکان بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوەکەدا د.ئامانج سەعید راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەشداربوان لەڕێگەى پرۆگرامى (زووم) ئاماژەى بە بەڕێوەچونى کۆرسى (ئۆنلاین)ى مامۆستاكان لەگەڵ وڵاتى (فنلاند)کرد‌و، وتی: له به‌دواداچونه‌كانم دەرکەوتوە کۆرسەکان بەسەرکەوتوى بەڕێوەچووەو ئەمەش هانمان ده‌دات هه‌نگاوی دوه‌م ده‌ست پێبكه‌ین كه ئه‌ویش بهڕێكردنتانه به‌ره‌و وڵاتی فنلاند. ڕاشیگه‌یاند: ئێوه ده‌بنه هاوكاری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له داهاتودا له بواری وانه‌وتنه‌وه ڕوده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وەیە ده‌بێ به‌گڕوتینه‌وه له‌م كۆرسه گرنگهكدا به‌شداری بكه‌ن.
هەر لە وتەکەیدا به‌گرنگه‌وه باسی له لایه‌نه‌كانی پڕۆژه‌كه‌و ئه‌و ئاماده‌كاریانه كرد، كه له ماوه‌ی ڕابردودا له هه‌رێمی كوردستان و، وڵاتی فنلاند بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆرسه‌كه كراوه، وتیشی: ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری راسته‌وخۆی (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستى بەڕێوەدەچێت و هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كانی لۆجستی ته‌واو بوه و، ئه‌مرۆ مامۆستایان گه‌شت به‌ره‌و وڵاتى فنلاند ده‌كه‌ن، له فنلاندیش زانكۆكه‌یان و ستافی مامۆستایان و كارگێڕی زانكۆكه پێشوازییان لێدەکەن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هیوای خواست به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ن و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه چڕ‌و پڕەکانى کە دانراوە كاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی (ڕێگەکانى وانەوتنەوە) لەگەڵ وڵاتی فنلاند پڕۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، پار ساڵ لە ڕاوندی یه‌كه‌م (33) مامۆستا، لە زانکۆکانى کوردستان بەشداری پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوەیان كرد‌و ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌نته‌ره‌كانی پێداگۆجی ئێستا وانه ده‌ڵێنه‌وه، ڕاوندی دووه‌میش كه ئه‌مڕۆ سه‌فه‌ری وڵاتی فنلاند ده‌كات بریتین له (20) مامۆستا‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌بنه هاوكار بۆ مامۆستایان و لهسێنتەرهكانی پێداگۆجی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
جێگەى ئاماژەیە کۆرسەکە لە وڵاتى فنلاند بۆ ماوه‌ی (4) هه‌فته بەردەوام دەبێت، پێشتریش لە ڕێگەى ئۆنلاین بەردەوام بوەو دوای تەواوبونی کۆرسه‌کانیش مامۆستایانی به‌شداربو هاوكار ده‌بن بۆ سەرپەرشتی كردنی خولەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم، بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆڕانکاری ڕیشەیی بە ئاڕاستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.