ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده؛ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی به‌شه زانستییه جمكهكان و هاوشێوه‌كان، بریتییه له گۆڕانكاری كارگێڕی به‌بێ كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندن. واته بۆ ئاوێته‌كردنی توانا دارايی و مرۆييهكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌شانه و كاراكردنی لايه‌نی كارگيڕی و ئه‌كاديميه. له‌و نێوه‌شدا وه‌زاره‌تمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لێژه‌نی پهرلهمانيی په‌يوه‌نديدار خه‌ريكی ديراسه كردنی باش‌ترين ڕێگايه بۆ داڕێژتنی نه‌خشه‌ڕێگای په‌روه‌رده و ئاماده كردنی مامۆستايانی ئاينده.
دياره كه ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌شێكه له پرۆسه‌ی ڕیفۆڕمی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا. وه مادده‌ی (6)ی یاسای ژماره(10)ی ساڵی (2008)، ده‌سه‌ڵاتی ئاوێته‌كردنی كۆلیژه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دراوه. له چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه كه ئه‌ندامان كۆك بوونه له‌سه‌ر بڕياره‌كان بۆ ئاوێته‌كردنی به‌شه‌كان، وه سه‌رجه‌م گۆڕانكاريهكانيش به پێشنيازی خودی سه‌رۆك زانكۆكان و ڕای سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ئه‌نجام دراوه. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (14)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له ڕێكه‌وتی 30/6/2011 به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دين جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگيری خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌ی سه‌باره‌ت به پره‌نسیپی تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌شه هاوشێوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆلیژه‌كان دووپات كردۆته‌وه، به‌ڵام دياره ئه‌وان پێيان باشتر بوو كه جارێ زاراوه‌ی فاكڵتی و سكوڵ بۆ كۆلێژه ئاوێته‌كان و به‌شه لێكدراوه‌كان به‌كار نه‌هێنن.
له ڕۆژی 9/10/2011 و له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به ئاماده‌بوونی لێژنه‌ی په‌رله‌مانی بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، بڕیار درا كه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی كۆلیژی په‌روه‌رده و چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی مامۆستا پێك بێت. ئه‌و لێژنه‌يه ڕه‌شنووسی نه‌خشه ڕێگای ئاماده كردنی مامۆستا ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ بڕياردان.
ئێمه جارێكی تریش مامۆستایان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌سیسته‌می نوێ‌دا به‌شه زانستییه‌كان هه‌روه‌ك جاران و بگره زیاتریش، په‌یكه‌ر و كه‌سایه‌تی و مه‌عنه‌ویان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێبه‌رایه‌تی كردنی ره‌وتی ئه‌كادیمی و به‌خشینی بڕوانامه‌كان ده‌پارێزرێت، وه گۆرانكارییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توانا مرۆيی و دارايی و ژێرخانیهكانی به‌شه هاوشیوهكانه، واته گۆڕانكاريه‌كان زیاتر گۆرانكاری كارگێرین، و ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆیه.