لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، ناوەندى وەرگرتن لە دیوانى وەزارەت ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (441) خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردنەوەى زیاترى لەوبارەیەوە دا‌و ڕایگەیاند: ماوەى چوار ساڵە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له ئه‌نجامدا " بۆ ئەمساڵیش وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (441) خوێندکارى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان" لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2018-2019).
لە کۆتایشدا، عەباس ئەکرەم داواى لە خوێندکاران کرد لە زوترین کاتدا سەردانى نوسینگەى کەرکوک-ى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.
بۆ بینینی لیستی ناوی وه‌رگیراوان كلیك (لێـــــره) بكه.