له میانی سه‌ردانی وه‌فدی سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیسپانیا له ڕێكه‌تی 8ی نیسانی 2013 له‌گه‌ڵ سی و یه‌ك سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆ ئیسپانییه‌كان كۆبونه‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی ئیسپانیا و ده‌زگای هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری و په‌ره‌پێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیسپانیا كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیایه ڕێكخرابوو.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌زگاكه به‌خێرهاتنی وه‌فدی سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و هیواش خوازرا كه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ببێته مایه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و به‌ستنی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆ ئیسپانییه‌كان.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سه‌ردانی وه‌فدی سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان تا له نزیكه‌وه ئاشنابن به سیسته‌می تازه‌ی خوێندنی باڵا له ئیسپانیا، هیواشی خواست ئه‌و سه‌ردانه ببێته هۆی گرێدانی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی زانكۆ ئیسپانیه‌كان به زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له بواره ئه‌كادیمی و زانستییه‌كاندا.
پاشان دكتۆر سه‌ڵاح سه‌عید عه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان سمینارێكی له باره‌ی دۆخی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆكان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش كرد له بواره‌كانی نه‌وت و ژینگه‌و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی.
له كۆتایی كۆبونهوكهشدا هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه پێویسته ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژوو بكرێت له ئاینده‌دا بتوانن هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری بكه‌ن بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران بۆ خوێندن و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ی دكتۆرای هاوبه‌ش و هه‌روه‌ك سوود وه‌رگرتنی زانكۆكانی پۆلیته‌كنیكی كوردستان له ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته، له‌لایه‌كی دیكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی ئیسپانی كرا له زانكۆكانی كوردستاندا، خاڵێكی دیكه كه بایه‌خی زۆری له‌لایه‌ن زانكۆ ئیسپانییهكانهوه پێدرا شوێنه‌واره‌كانی كوردستان بوون، بۆ ئه‌وه‌ش باس له چۆنێیه‌تی سوود وه‌رگرتن له زانایانی شوێنه‌واری ئیسپانیا كرا تا به‌هاریكاری شوێنه‌وارناسه‌كانی كوردستان كاری هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ شوێنه‌واری كوردستان.
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدی سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراوانی زانكۆی كارلۆسی سێیه‌م له شاری مه‌درید كۆبونه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوندییه‌كان و لێپرسراوی دۆسییه‌ی زانكۆ كوردستانییه‌كان له‌و زانكۆیه ئاماده‌بوون، باس له پێگه‌ی زانكۆكه كرا كه یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئیسپانیا و له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ جیهانییه‌كاندا له ڕیزبه‌ندی سه‌دو پهنجادایهو په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان هه‌یه.
دواتریش له سمینارێكدا وه‌فده ئهكادیمیهكهی كوردستان بارودۆخی خوێندنی باڵایان له هه‌رێمی كوردستان شیكرده‌وه، هه‌روه‌ك باسیان له پێداویستییه زانستییه‌كانی زانكۆكانی كوردستان و دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازی و گۆڕینه‌وه‌ی مامۆستا‌و قوتابی و خوێندكار له نێوانی هه‌ردوولا كرا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه كه توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و خوێندنی دكتۆرای هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ری ناردنی مامۆستایانی زانكۆ بۆ وانه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له زانكۆكانی كوردستان له بواره پێویسته‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پێك هێنا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراوانی زانكۆی كارلۆسی سێیه‌م خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه په‌یڕه‌و ده‌كات له پێشخستنی ئاستی زانستی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی خۆشیان نیشادا كه بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ گشت زانكۆكانی كوردستان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا.
ئه‌و سه‌ردانه ئه‌كادیمیه‌ی وه‌فدی زانكۆكانی كوردستان دوابه‌دوای سه‌ردانی وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت به‌سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د جێگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌ت بۆ ئیسپانیا كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ك بۆ یه‌كه‌م جاریشه وه‌فدێكی له‌و ئاسته باڵایه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی سه‌ردانی یه‌كێك له وڵاتانی جیهانی بكات، واش بڕیاره له ڕۆژانی ئاینده‌دا وه‌فده‌كه سه‌ردانی زانكۆ ئیسپانیه‌كان له هه‌ردوو شاری مهدریدو به‌رشلۆنه بكات.