د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێككهوتی (13/8/2018) له‌گه‌ڵ (مارتین وار) كونسڵی گشتی شانیشنی یه‌كگرتویی به‌ریتانیا چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد.
له‌و دیداره‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاویژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری و، د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان به‌ڕێوه‌چو گفتوگۆ ده‌رباری گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان شانیشنی یه‌كگرتویی به‌ریتانیا كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، (مارتین وار) كونسڵی گشتی به‌ریتانیان له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، هه‌روه‌ك كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی چالاكیه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد به‌تایبه‌ت له بواری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بواری خوێندنی باڵا.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی كونسڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌گرنگیه‌وه باسی له ڕۆڵی به‌رتیانیا له ئێراقی نوێ كرد، هه‌روه‌ك باسی له چۆنیه‌تی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانیشنی یه‌كگرتویی به‌ریتانیا كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له پرۆسه‌ی سیاسی له ئێراق و، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ئیراقی كرد، هه‌روه‌ك كورته باسێكی له باره‌ی دیدگای هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كارا خسته‌ڕو.
هه‌ر له میانه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاروپڕۆژهكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا خسته‌ڕو، به‌تایبه‌ت له چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی توانای ستافی زانستی له زانكۆكان بۆ زمانی ئینگلیزی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و، په‌ره‌پێدانی ئاستی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی زانكۆكان و ئاوێته‌بون به‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند به‌شی زۆری ئه‌و پڕۆژانه‌مان جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان، پێویستمان به‌هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ له‌وانه شانیشینی به‌ریتانیا.
له تهوهڕێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی باشكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرا، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند بیروڕایه‌ك ئاڵوگۆڕكرا.